بەھاتنی سەرۆکی حکومەت بۆپەرلەمان ریسەكەیان لێ بووبەخوری .

بەھاتنی سەرۆکی حکومەت بۆپەرلەمان ریسەكەیان لێ بووبەخوری  .

دوای ئەوەی بەنوسراوێكی رەسمی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان داوای ئەنجام دانی دانیشتنێكی پەرلەمانی كوردستانی كردوەبۆشیكردنەوەی چەندپرس وبابەتێك كەپەیوەستن بەكارەكانی حكومەت .وابریارەلەم ھەفتەیەداكۆبونەوەكەسازبكرێت.
كەبە پێی برگەی دووەم لە ماددەی 66 ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ، سەرۆک وەزیران دەتوانێت داوا دانیشتنی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە لە سەر بابەتێک بدات .
لەم چوارچێوەیەداوابڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لە سەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت ڕێکبخات لە سەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و ڕێڕەوی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ،
بێگومان ئەم ھەنگاوەی سەرۆكی حكومەت گرنگی وبایەخی خۆی ھەیەبۆبەھێزتركردنی متمانەلەنێوان حكومەت وپەرلەمان وھێنانەدی زیاتری شەفافیەت ورێگەگرتن لەخۆدەرخستن وموزایەدەوپرۆپاگندە ی چەندبەرێزێك كەدەیانەویست والێك بدرێتەوەكەحكومەت ئامادەنیەبێتەبەردەمی پەرلەمان ،چونكەلەھزری بەرێزیان پەرلەمان وحكومەت دوودامەزراوی رەسمی ھەرێمن لەراپەراندنی كارەكانداتەواوكەری یەكترن وێرای ئەوەی كابینەی نۆیەم لەبەردەم خولی پێنجەمی پەرلەمان متمانەی وەرگرتوەچۆن ئامادەنیەبێنەبەردەمی لەكاتێكداگەرپرساندنیش بۆسەرۆكی حكومەت كراباھەرشتێكی ئاسایی ویاسایی بووچونكەلەپەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان بەچەندماددەێك ئەم بابەتەیە رێكخراوەوكابینەكانی رابردوشدالەزۆرپرسی گرنگداپرساندنیان كردوەبۆیەش ئەوپەرلەمانتارانەی واژوویان كۆكردۆتەوەكارێكی تازەوداھێنانیان نەكردوە چونكەلەوولاتان چونی سەرۆكی حكومەت یان ھەربەرپرسێكی تربۆبەردەمی پەرلەمان بابەتێكی زۆرئاساییە بەلام بەداخەوەلەھەرێمی كوردستان ئەم بابەتەیەش وەك زۆربابەتی تردەیانەویست بەئاقارێكی تربچیت بەلام حیكمەت ووردبینی سەرۆكی حكومەت ریسەكەی لێ كردنەوەبەخوری وێرای ئەوەی خودی سەرۆكی حكومەت بەلێنی دابوو ھەرسێ مانگ جارێك سەبارەت بەقۆناغەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی راپۆرتێك ئاراستەی پەرلەمان بكات .
چونكەحكومەت بەردەوامەلەجێبەجێكردنی ھەنگاوەكانی یاساكەكەبۆئەمەش كۆمەلێك پەیرەوورێنمایی دەركراون بۆیەش گرنگە پەرلەمان چاودێری وردی قۆناغەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بكات...
كەلەكاتی ھاتنیشاندابۆ پەرلەمان بەوردی باس لەم ھەنگاوانەدەكرێت...
Top