لە سالیادی ڕیفراندۆمی پیرۆزی سەربەخۆی گەڵەکەمان

لە سالیادی ڕیفراندۆمی پیرۆزی سەربەخۆی گەڵەکەمان

بێ گومان ئێمەی کورد زۆر جار خۆمان سەر زەنشت کردووە، لە دوای ڕوخانی خەڵافەتی عوسمانی، کە نەمانتوانیوە دەرفەتی سەربخۆی بقۆزینەوە، ئەمەش بۆ دوو هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە، یەکێکیان ناوەخۆی و ئەوەی تریان دەرەکی یە، بە بێ لەبەر چاوگرتنی ئەم دوو فاکتەرە، سەرکەوتن نیوە چڵ دەبێت، لە باکور و باشور و خۆرهەلات و خۆرئاوا زۆر شتمان تێست کردووە، یەکەم تاقیکردنەوەش لە شێخ مەحمود دەست پێ دەکات بەڵام بێ ئاکام بوو، هۆکاریش تێ نەگیشتن بووە لە سیاسەتی دەرەوە، هێندەی دژایەتی کردنی ئینگڵیزی کردووە، نەیتوانی بەکاریان بێنێت، بێ ئاگا بوونە لەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین دابەش کراوە لەلایەن ئینگلیز، یان شۆڕشه کانی باکوری کوردستان هێندەی خوێکی ئاینی بوە فۆڕمێکی نشتیمانی و نەتەوەیی نەبوو، یان لە جولانەوەی کۆماری مهاباد بێ ئاگا بوون لە جەنگی جیهانی دووەم، ئینجا دوای ڕوخانی ڕژێمی پاشایەتی لە عێراق بۆ ڕژێمی کۆماری چەند گۆڕانکاریەک هاتونەتە ئاراوە.
هەندێک نوسەران ڕەخنە لە کات و دەرفەت دەگرن، کاتێک ئاوڕ لەم ڕابردووە دەدەینەوە، کات هەمیشە وەک خۆی بووە، هەوڵدراوە بۆ سەربەخۆی بەڵام نەیارانی گەلەکەمان هەموو جارێک بە هەمان ئەندازە، ئەسپی خۆیان دژی گەڵەکەمان تاوداوە، پێویستە گەڵی کورد زیاتر گرنگی بە قوربانیانی ئەنفال، جینوساید، زیندانی سیاسی، کیمیا باران، ڕاگواستن، کۆڕە، سێدارە، شەڕی چەتەکانی داعش، بدات، هیچ نەبێت قەرەبووی ئەمانە بکاتەوە داواکاری سەربخۆی گەڵەکەمان، ئێمە دەزانین پێناسەی دەوڵەت چوار ڕەگەزە: خاک، خەڵک، سەروەری، حکومەت، وەڵێ گەڵی کوردستان هەمیشە خاوەنی هەر چوار توخمەکانی دەوڵەتە، بۆیە دەتوانی لە ناوەخۆ ئیدارەدان و دامەزراوەی خۆمان بەهێز بکەین ئەوکات دەوڵەتێکی ڕانەگەینراوین، ئەبێ خۆمان سەر زەنشت بکەین لە باش ئیدارەنەدانی هەرێمەکان، خۆمان ئیدانە بکەین لە خۆخۆریمان.
باشترین کاری ئەم قۆناغە ئاڤا کردنی کۆنگرەی نەتەوەیی یە، ئینجا پێم وایە هەموو کات و سات کاتی گونجاوە بۆ داوا کردنی سەربەخۆی، ڕیفراندۆم بە یەکێک لە بڕیارەکانی داەدەنرێت لە بزاڤی و کاروانی خەبەتی کوردایەتی، بۆ یەکەم جار بوو ئەم کۆ دەنگی یە، هەستەی ئازادی کورد لە تەواوی جیهان درووست ببێت، ئینجا نمونەی خۆر ئاوای کوردستانمانه هەیە، لە ئێستا یەک دەنگن، لە ناوەخۆ، لە دەرەوەش هەموو جیهان دەزانی بە جەستەی خۆیان چ قوربانیانکیان داوە، ئینجا زۆر نوسەری کورد دەکەونە هەڵە دەڵێن سەرەدەمی ناسۆنالیزمی بەسەر چوە هێشتا کوردی باشور نەژادە، بەڵام کوردانمان لە خۆر ئاوا دیموکراتن، فرە ئاین و نەتەوە بەیەکەوە کۆ دەنگن، ژن ئەکتەرێکی سەرەکین هەموو بنەما و پڕنسیپی خواستی زڵهێزەکانیان تێدا بە تایبەت جیهانی لیبڕاڵ و دیموکراسی، کەچی هیچ هەنگاوێکی کردەیی لە لایەن نەتەوە یەکگروەکان و خۆرئاوا و وڵاتە زلهێزەکان نە هاوێشتراوە، بۆ پێدانی مافیان، تائێستا بە شێوەی دیفاکتۆ بوونیان هەیە، بەڵام هەمیشە لەمەترسی دان و ببنە قوربانی یاری زڵهێز و وڵاتە ئیقلیمیەکان، سەرێ کانی و عەفرین دوو نمونەی زیندووی یاریەکەن.
ئەو ڕووداوانە پێمان دەڵێت دەبێ بگڕێینەو ناوەخۆمان، خۆمان پێناسە بکەینەوە، بۆیە دەڵێم ڕیفراندۆم بڕیارێکی گونجا و لە کاتی گونجاو بوو، ئینجا سەرۆک بارزانی ڕاستگۆترین سەرۆکی نەتەوەیی بوو، لەگەڵ درووشمەکانی ئەویش مافی چارەی خۆنووسین، وەڵێ وەڵامێکی گەورە بوو، بۆ ئەوانەی لە مێژووی حەفتا سالەی خەباتی پارتایەتیمان، کە سەدان بوختان بۆ پارتی دێموکراتی کوردستان هەڵدەبەسترا بە تۆمەتی ئەوەی بە کرێ گیراوی وڵاتنای ئیقلیمی و هێزی دەرەکین، ڕیفراندۆم وەڵامێکی حاشە هەڵنەگر بوو، بۆ هەموو نەیارانی پارتی دێموکراتی کوردستان، ئینجا پارتیمان و سەرۆک بارزانی ئینتمایەکی هەتا هەتای لە ناخ و هزری تەواوی تاکی کورد پەروەر درووست کرد.
ئێمه دەبینین تا ئێستاش ڕاگواستن لە تورکیا و ئێران و سوریا و عێراق بەردەوامە، زیندانەکان پڕن لە کورد، هەمیشە لەم سەردەمە جیهانگیریە نەیار و دوژمنانی گەڵی کورد بە هەمان وێنەی ڕابردوو دژی بزاڤی گەڵی کوردن، ڕۆژانە پێشێلی مافەکانمان دەکەن، جیهان و زلهێزان و نەتەوە یەکگرتووەکان وەک خۆیان کەڕن و کوێرن و زمانیان بەستراوە، بەرامبەر بە کورد، چەمکەکانی ئازادی، دیموکراسی، ماف، ژن، مناڵ، سەروەری، پێکەوەژیان، ...هتد درۆیەکی قۆچداری ئەو وڵاتانەیە کە بانگەشەی بۆ دەکەن، چونکە هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ بەرژەوەندی گەڵی کورد نەهاوێشتراوە، بۆیە هاوڕێیان نەکەونە هەڵە، جیاوازی بکەن لە نێوان فۆڕمی نەتەوە، نشتیمان، خاک، خەڵک، مێژوو، قوربانیدانی گیان فیدای شەهیدە نەمرەکان،
لەگەڵ حزب و گەندەلی و لاوازی و حەزی چەند خۆپەرستێک خراپ بە کار هێنانی کاری بەڕێوەربردن تێکەڵ یەکتر نەکەن، حزب و حکومەت دێن و دەڕۆن بەڵام نشتیمان هی هەمووانە دەمێنێتەوە بیپارێزن، ژینگە، ئاژەل، دامەزراوەکان، هی هەمووتانە بەرگری لێ بکەن و بپارێزن، دەستکەوتی باش بە دەست هاتوون، حکومڕانی بێ گانەکان لە باکور و خۆرهەڵات ماوە، دەبینن دەست لە کەڕامەتیان دەدرێت ڕۆژانە چەندین تراژیدیا دەبینن، بە هەموو پێوەر و پێوانەیەک حکومڕانی خۆمالی خۆمان باشترە لە بێگانە، هێشتا هەموو ئەوانە ماون کە لەژێر چەتری حوکمی بێگانەدا بوونە.
بۆیە لە کۆتای دا دەڵێین با هەموومان ووشیارتر بین، دەست بەوە بگرین کە هەیە، باشتری بکەین، زۆر کەس بە هۆی دۆخی نالەباری قەیرانی دارای دەکەوێتە هەڵە ووشەی نەشیاوی ڕوخان و تێکدان بە کار دێنی ئەم دۆخە بۆ هەموو حزب و حکومەت نەخوازراوە، بە تەنیا لە ئەستۆی یەک حزب نی یە، بەڵکو دۆخێکی سەپێنراوی عێراقە، تا ئیرەدامان لێ بستێنێ کۆنتڕۆڵمان بکات، یان زۆر جار دەڵێن لەوە خراپتر نابێت، هەڵەن چونکە دۆخی سوریا، یەمەن، تەنانەت خودی عێراق لە موسڵ و دەوروبەر نمونەن، دەزانن تێکچونی ئاسایش و ئارامی زۆر زۆر لەم دۆخە ئابوریە خراپترە، بۆیە هەریەکە لای خۆتان هاوکار و تەواوکەربن، تا دەگەین بە خەونی سەربەخۆی کوردستان.

ئەی ڕەقیب
دینمانە ئاینمان هەرنشتیمان
بژی گەڵی کورد
پیرۆز و بەرز ڕادەگرین یادی ڕیفراندۆمی سەر بەخۆی هەرێمی کوردستان
درود بۆ شەهیدە نەمرەکان
هەمان خۆبەخش و جەنگاوەری ڕێبار کوردایەتی و سەرۆک بارزانین.
Top