ریفراندۆم .. ویستگەیەکی گرنگ لە مێژووی خەباتی گەلی کورد دا
September 25, 2020
وتار و بیروڕا
مێژووی تەواوی گەلانی جیهان، کۆمەلێک رووداو لە خۆ دەکریت، کە بونەتە ویستگەیەکی گرنگ لە ژیانی ئەو گەلانەدا، بونەتە بەشێک لە مێژوو و سەروەری وڵاتانیان کە شانازی پێوە دەکەن وبەرزی رادەگرن و خۆیان پێی سەربەرز دەزانن.
گەلی کوردیش بێ بەش نەبووە لەو سەروەریانە، بەلکو مێژووی نەتەوەیی و خەبات پڕاو پڕە لە نمونانە، چ لە رووی کەسایەتی و سەرکردەکان یان رووداوەکان.
بگرە لە شێخ سەعیدی پیران و شێخ محمودی حەفید و پێشەوا قازی و شێخان بارزان و باوکی روحی نەتەوەیی گەلی کورد مەلا مستەفا بارزانی، کە هەریەک لەمانە لە قۆناغێکی جیاجیادا بونەتە هۆکاری وەرچەرخانێک لە مێژووی بزاڤی نەتەوەیی جەلی کورد دا، کە لە بەرپەرەکانی مێژوودا تۆمار کراون و بونەتە سەروەری و یادی کرنگ.
ئەوەی لەم رووداوانەدا بەدی دەکرێت، لە لایەن رابەر و سەرکردەکانی کورد بە پێی هەلومرجی قۆناغی سیاسی و رووداوەکانی ناوچەکە بە شێوەی خەبانی گونجاو هەوڵ دراوە مافەکانی گەلی کورد بەدەست بهێندرێن.
قۆناغی ئێستای جیهان لە رووی سیاسی و پەیوەندییەکانەوە، شێوازی جیاوازی خەباتی گۆرەبان، خەباتی سیاسی و دیبلۆماسی، هاوسەنگی پەیوەندییەکان، بەرژەوەندی ئابوری هاوبەش، پلان و ستراتیجیەتی درێژ خایەن، ئەمانە هەموو بونەتە جێگرەوەی چەک و لەشکرکێشی، گومانیش لەوەدا نیە کە ئەرکی سەرکردەکان قورس تر بووە، سەرەرای ئەوەش سەرکردەکانی کورد مێژوویان تۆمار کردووە.
ئەگەر گەلی کورد لە رووی جوگرافی یەوە شانسی نەبووە، کە چەند جارێک خاکی پارچە کراوە و دەوروبەری هەمووی نەحەز و نەیارە، بەڵام شانسی ئەوەی هەبووە کە سەرکردە و رابەری بە توانای لەناو پەیدا بووە، قۆناغ بە قۆناغ مەشخەڵی خەبات یان رادەست کردووە تا گەیشتن بە ئەمڕۆ.
لەم قۆناغەش دا، جەنابی رابەر و کەرجەع و سەرۆک مسعود بارزانی، وەکو ئەستێرەیەکی گەش لە ئاسمانی سیاسەت درەوشایەوە و لە رێزی پێشەوەی سەرکردەکانی جیهان جێگای خۆی کردوتەوو، کە رێزێکی گەوێەی لێ دەگیرێت و حساب بۆ قسەکانی دەکرێت.
وەکو لێی چاوەروانیش دەکرا، لە ویستگەیەک دا مێژووی تۆمارکرد و پرسی گەلی کوردی گەیاندە لوتکە، کە ئەویش ویستگەی ریفراندۆم بوو.
رۆژی ٢٠٢٠/٩/٢٥، رۆژی ریفڕاندۆم، ویستگەیەک گرنگە لە خەباتی نەتەوەیی گەلی کورد دا، رۆژی گۆرینی معەدلە سیاسیەکانە لە ناچەکەدا بە بەرژەوەندی گەلی کورد، رۆژی هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی یە کە گەلێک هەیە بە ناوی کورد و بریاری داوە سەربەخۆ بێت.
بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆم، لەو کات و یاسەدا، بریارێکی حەکیمانە بوو درا لە لایەن جەنابی سەرۆک بارزانی یەوە، یەکلاکردنەوەی چەندین پرس بوو، سوتاندنی چەندین کارتی و پوچەل کردنەوەی چەندین لوغم و پیلانی ناحەز و دوژمنان بوو.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش رۆژی ریفراندۆم و ئانجامەکەی وەکو دەستکەوت و ماف بۆ گەلی کورد حساب دەکرێت و وای لە وڵاتانی جیهان کرد کە بە حساباتی خۆیاندا بچنەوە و ئەوە بزانن کە لەمەودا هیچ بریارێک بە بیێ کورد نەدرێت چونکە سەرکەوتوو نابیت.
واتا یەکێک لە دەستکەوتەکانی ریفراندۆم کوردی کردە بەشێکی گرنگ لە ناو معادەلاتی ناوچەکە، بەو پێیەش دەبی بۆ ئایندە چارەنوسی گەلی کورد لەبەر چاو بگرن کە تاکە رێگا یەرخۆبونە، هەروەها لە رووی سیاسەت و بەرژەوەندیە هاوبەشەکان دەبێ رەچاوی کودری تێدا بکرێت چونکە گەلی کورد خاون پرۆەسەیەکی نەتەویی و نشتیمانی یە بەناوی رێفراندۆم بە رژەی ٩٣٪، کە هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت خۆی لەم راستیە بدات و بە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی کورد بجولێتەوە لە ناوچەکەدا.
رۆژی ریفراندۆم، بە ڕۆژێکی پر شکو هەژمار دەکرێت، یاد کردنەەو بەرز راگرتنی ئەرکێکی پیرۆزی نەتەوەیی یە.
چاومان لەو رۆژەیە، کە رۆژی ریفراندۆم هەمان رۆژی راگەیاندی سەربەخۆیی و دەولەتی کوردی بیت.