بەڵێ‌ ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، دەنگی زوڵاڵی دێرینترین نەتەوەی بێ دەوڵەت

بەڵێ‌ ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، دەنگی زوڵاڵی دێرینترین نەتەوەی بێ دەوڵەت

گەر هەڵوەستەیەك لە سەر بارودۆخی سیاسی و سەربازی و ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەین هەمیشە لە بەردەم سەرهەڵدانی جەنگ و نائارٍامییدایە بەتایبەت بە هۆی ئەو دابەشكارییە هەڵە و بەرژوەندیی خوازییانەی وڵاتانی زڵهێز لە رووی نەخشە و جوگرافیایەوە بەتایبەت بۆ ئێمەی گەلی كورد ، وەك نەتەوەیەكی رٍەسەنی ئەم ناوچەیە كە دوور لە ویستی خۆمان خاك ونیشتیمانمان بە سەر چوار وڵاتی داگیركەردا دابەشكراوە ، بۆیە، بنیمان كە كاتێك دوای ئەنجامدانی مافی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە دوای دەیان ساڵە ستەمكاری رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق مان كرد ، ئەوا هەندێك وڵات پێیان وابوو دەبوو پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم رێگری بكەن لە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان، چونكە پێیان وابوو دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەكانیان.
ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر مێژوویی سەرهەڵدانی ڕیفراندۆم بكەین ئەوا دەگەرێتەوە بۆ سەدەی پانزە لە وڵاتی سویسڕا، كە بە مەبەستی رێكخستنی كاروباری سیاسی و یاسای ئەنجامدرا, دواتر بە شێوەیەكی فراوان وڵاتان پەنایان بۆ ئەم نەریتە دیموكراسییە بردو پەیڕەویان لێ‌ كرد.لە سەر ئاستی ڕۆهەلاتی ناوەڕاست لە ساڵی 2017 توركیا بۆ گۆڕنی سیستەمی سیاسی لە پەڕلەمانیەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجامداو لەئەنجامدا سەركەوتو بوو.
گەلی كورد وەك هەر نەتەوەیەك ڕۆژێكی هەیە كە بە شانازیەوە باسی دەكات‌و لاپەڕەیەكی لە خەباتی سیاسی‌و نەتەوەیی بەجوانی تۆمار كرد, لە 25ی ئەیلول 2017 پرۆسەی ریفراندۆم وەك خاڵی دەسپێكی سەربەخۆیی ئەنجام دراو بە رێژەی سەدا نۆهەدی دەنگی هاوڵاتیان سەركەوتنی بەدەست هێنا.ریفراندۆم وەك نەریتێكی دیموكراسی بریتییە لە میكانیزمێك بۆ ڕاپرسی كردن بە گەلێك سەبارەت بە پرسە چارەنوسازەكان بە بەڵێ‌ یاخود نەخێر.ئەنجامدانی ریفراندۆمەكە پێچەوانەی دەستور نەبوو، بەڵكو مومارەسەیەكی ڕەوای نەتەوەی كورد بوو بۆ دیاریكردنی مافی چارەنووسی خۆی ئەویش دوای پەراوێزكردنی مافە دەستووریەكان و پشتگوێخستنی داواكارییەكانی لەلایەن حكوومەتە عیراقیەكانی یەك لە دوای یەكدا، بە تایبەتی پرسی پێشمەرگە و نەوت و مادەی 140 تایبەت بە كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان، هەروەك لە پێناسەی مافی چارەنووسدا هاتووە كە بریتییە لە: مافێكی رەوای میللەتە چەوساوەكان، كاتێك تووشی پشتگوێخستن دەبن لە سەر خاكی ڕەسەنیان، لە هەموو لایەنەكانەوە، چ سیاسی بێت یان ئابووری یان كلتوری یان ئایینی یان نەتەوەیی. ئێمەی كورد، گەلێكی قوربانی و سووتاوی دەستی ئەم ڕوكنەی دەوڵەت دارین، وەك دەبینین چەندین ساڵە گەلی ئێمە لەسەر خاكی خۆی و لەژێر سێبەری حكومەتی خۆی دایە، بەڵام بە نەبوونی دەوڵەتی سەربەخۆ، ناوی لەسەر نەخشەی جیهان و ئاڵای لەتەك ئاڵای وڵاتان، لە چوارچێوەیەكی محاڵانە ماوەتەوە، ،كاتی ئەوەیە كە هەر تاكێكی نیشتەجێی سەر خاكی كوردان، پێویستە قۆڵی لێ هەڵماڵێ و ماندوونەناسانە شەونخونی بكات بۆ بەدەستهێنان و چەسپاندنی ئەو دۆز و مافەرەوایە..
داگیركەران پێیان وابوو كە بوو كە ، بەو پێیەی ئەگەر دەوڵەتێكی سەربەخۆیی كوردی دروست بوو لە داهاتوودا دەبێتە هۆی دروستبوونی چەند دەوڵەتێكی تر كوردی و پشتیوانیكارێك بۆ كوردانی هەمووجیهان. پێشتریش سەرۆك بارزانی ڕایگەیاندبوو ئەگەر ریفراندۆم و سەربەخۆی خراپە، بۆچی وڵاتانی تر پێش ئێمە داوای سەربەخۆییان كردووە؟ هەرێمی كوردستان بە پێچەوانەی هەموو ئەوانە وەستایەوە كە داوای ئەنجامنەدانی ریفراندۆمیان دەكرد و خۆشبەختانە ریفراندۆم ئەنجامدرا كە %92.7ی گەلی كورد بە دەنگی " بەلێ‌ "سەركەوتنی بەدەست هێنا.
لە پێناو سەلماندنی تاپۆی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و بەدەسهێنانی مافە دەوڵەتبوون وەك ئەركێكی ئەخلاقی و نەتەوەیی و مرۆیی و نیشتیمانی ئەركی سەرشانی هەر تاكێكی كوردستانیی و گشت هێزولایەنە سیاسییە كوردپەروەری و نیشتیمانپەوەرانە ، بەتایبەت لەم قۆناغەشدا زەروورەتی مانەوەیی تاك و كیانی دەستووری كوردانە ئەو دەسكەوتانەی كە لە پێناویدا زەیارییەك خوێنی بۆ بەخشراوە و دەبەخشرێ‌ .تاكە نەتەوەی ڕیزپەر لە هەموو نەتەوە و گەلانی دونیاو مرۆڤایەتیدا نەتەوەی كوردە، كە دێرینترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە و لە مێژوو، كلتوور و هەبووندا هەگبەیەكی دەوڵەمەندی هەیە.بۆیە، یەكەمجار بوو لە مێژوودا گەلی كورد بكەر بوو ،كاراكتەر بوو نەك ملكەچ و تەماشاكار، ریفراندۆمی سەربەخۆیی كلتوری ژێر دەستی و هاوڵاتی پلەدوویی و خۆبەكەمزانینی راماڵی و بەدەنگێكی زوڵاڵەوە بە حوكمڕانانی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گوت: نا بۆ پاشكۆیی و ستەمكاری..
Top