بەئیرادەیەكی بەهێز بەرەو بەدەستهێنانی ئامانج و ئایندەیەكی گەش ..
September 23, 2020
وتار و بیروڕا
ئەمڕۆ گەلێك باس و خواست هەیە، لەمەڕ سەركردایەتی سیاسی كورد، داخوا چی بكات باشە لەڕووی ئەزموونی تایبەتی و پەیوەندییە سیاسیەكانی خۆی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە و جیهان مادام گەلی كورد خاوەن دۆزێكی رٍەوایە و چەندین ساڵە خەباتی بۆ دەكەین و قوربانیی بۆ دەبەخشین و قۆناغی رزگاریخوازیمان دەربازكردووە ، قۆناغی ئێستامان شۆرشی ئاشتیانەیە كە لە رێگەی دیموكراسی و سیاسی و ئاشتیانە دێتە دی بۆیە دەبێ سەركردایەتیی سیاسی كوردستان گشت تواناكانی بخاتە گەر بۆ كاراكردن و چالاككردنی دیپلۆماسیی لە پێناو زیاتر پێداگری كردن بۆ بەدیهێنانی مافە رەوا زەوتكراوەكانمان ..
بە دڵنییاییەوە داهاتووی گەلی كورد رۆشنە و پێگەی سیاسی كورد زیاتر بەرەو بەهێز چوون دەچێ لە ناوچەكەدا. هەروەها مامەڵەو پەیوەندییە دیبلۆماسی و سیاسیەكانی كاریگەرەو بە بەرهەم دار دەبێ ،بەدڵنییاییەوە هۆكاری هەموو ئەو كارەساتانەی دەیان ساڵەی رابردوومان بێ دەوڵەتییە بۆیە تا گەلی كورد نەبێ بە خاوەن قەوارەیەكی سیاسی سەربەخۆ، ئەوا بەردەوام لە ژێر هەرٍەشە و گوشار دایە لە دونیای سیاسەتدا هەر وەك ئینگلیزەكان جەختی لەسەر دەكەنەوە دۆستی هەمیشەیی دوژمنی هەمیشەیی نییە، بەڵكو بەرژەوەندی هەمیشەیی هەیە. پێگەی كورد لەسەر ئاستی ناوچەكە دوای ئەزموونی خۆ بەڕێوەبردن و فیدڕالی و مایەی سەرنج و بەهەند وەرگرتنە لە چوارچێوەی چەمكەكەدا. كاركردن لەسەر پڕۆژەی سەربەخۆیی قەوارەی سیاسی لەیەك كاتداو پەیوەندی دەرەكی و دەستێوەردانی دەرەكی رۆڵی ئەكتیڤ دەبینن.
لە مێژووی سیاسی وڵاتاندا، نموونە هەیە وڵاتێك بەهۆی پێگەی ستراتیژی ئابووری و بازرگانی لە لایەن زڵهێزێك پشتیوانی كراوەو وەك وڵاتێكی سەربەخۆ ناسراوە. هەرگیز كورد بە تەنیا كار لەسەر ئەم پڕۆژەیە ناكات، كۆمەڵە لایەنێكی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەن رۆڵیان هەیەو كار لەسەر پڕۆژەكە دەكەن و بە پێچەوانەش، بەڵام یەكەم و دوا بڕیار هەر بۆ كورد دەگەڕێتەوە، گۆڕەپانی یاریی نییە وەك هەندێ كەس وای لە قەڵەم دەدەن، كە دەرئەنجام تەنیا دەوەستێتەوە سەر گۆل لە كاتی دیاری كراو، بەڵكو مەدێكی زەمەنی و داڕشتن و بیانكردنن لە پێشەوە كێشەكە لە مەسەلە بنەڕەتییەكاندا كۆكراوەتەوە، لە خاڵە سەرەكییە گرنگەكاندا لەوانەش گوتاری سیاسی و نەتەوەییو ئاسایشی نەتەوەیی، ئابووری نەتەوەیی لێكگرێدراوە بە سیستەمی چەكداری بە هەموو لق و جۆرەكانیەوە، لەبەر ئەوە سەختتر لە بوون بە قەوارەیەكی سەربەخۆ، بە سیستەماتیكردنی كۆمەڵگەو سیستەمی سیاسییەوە، كاركردنیش لەسەر ئەو پڕۆژەی بونیادنانی سیستەم چ لەڕووی سیاسی و دیبلۆماسیو ئابووری و كۆمەڵایەتی و دەروونی، كۆمەڵە پرۆژەو پلانێكی دیكەی زانستی و ئەكادیمی و ئەقلانی، هەر لە نێواندا و سەنتەرو بنكە زانستی و سیاسییە ستراتیژییەكان تا دەگاتە بەشداری و هۆشیاریی تاكەكەس و بە ئەكتیڤكردنی رۆڵی هاووڵاتی و ئینتیمایان بۆ خاك و نیشتیمان، بەڵام بە هەمان رێچكەی متمانەو بە دەستهێنان و جێ پێ قایمكردن. سیاسەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دەوروبەرو جیهان خاڵێكی ستراتیژییو نەگۆڕە، پێوستە لەو شۆرشەی كە ئێمەی كورد لە پێناو بەدیهێنانی دەوڵەتی كوردییە بەرپامان كردووە زیاتر هەوڵە سیاسی و دیپلوًماسییەكان زیاتر كارا بكەین بۆ گەیشتن بە دەوڵەتیی كوردی..