رۆژی ریفراندۆم، رۆژی ئیرادە و بریاری گەل
September 20, 2020
وتار و بیروڕا
ماف نابەخشرێن، بەڵکو وەردەگیرێن..
مێژووی مرۆڤایەتی ئەوەمان بۆ دەسەلمێنیت کە گەلانی جیهان بۆ بەدەست هێنانی ئازادی و رزگاربوون لە داگیرکەر و دواتر سەرخۆبون و بونیاد نانی دەوڵەت، خەبات یان کردووە و قوربانی یان داوە، مافەکانی خۆیان بە هێز و ئیرادەی خۆیان بە دەست هێناوە.
لە هەر قۆناغێکیش دا بەپێی هەلومەرج خەبات کراوە، ئەگەر بزانین بەردەوام لە رووی تێگەی سیاسی و پەیوەندییە نێۆدەولەتیەکان و لەشکری یەوە گۆرانکاری پەیدا بووە.
لە داگیرکردنی لەشکری بەرەو سیاسەت و ئابوری تا دەگاتە قۆناغی دیموکراسی و بنەماکانی مافی گەلان و ئازادی رادەربڕین.
بۆیە گەلانی جیهانیش بە پێی گۆرانکارییە سەردەمیەکان شێوەی خەبات یان گواستۆتەوە و گونجاندوە، لە خەباتی چەکداری، بەرەو خەباتی سیاسی و کۆمەڵگای مەدەنی.
لەم سەرەدمەو لە سەدەی بیست و یەک دا، بنەماکانی دیموکراسی و مافی گەلان و ئەو رێکارانەی خراونەتە بەردەم گەلانی جیهان بۆ گواستنەوەی خەباتی نەتەوەیی، رێگا خۆشکەرن لەوەی بتوانرێت بە شێوازی جیاواز بەردەوامی بە خەبات بدرێت، گواستنەوەی هێزی چەک و بۆ هێزی گەل و خەباتی سیاسی و مەدەنی، بریار دان بە ئێرادە و هێزی گەل.
ئیرادەی بەهێزی سەرکردایەتی سیاسی لە بریار دان، بە باوەری بوون بە پشتیوانی جەماوەر، شێوازێکی تری خەباتی لێ پەیدا بوو، گواستنەوەی خەبات بۆ شێوازێکی زیاتر سەردەمیانەیە، کە گونجاو بێت لەگەل تێگە سیاسی و شارستانیەکان، لە هەمان کاتدا کاریگەری مەودا درێژ و فراوانی خۆی هەبێت.
هەر بۆیە بە سوود وەرگرتن لەو بنەمایانە و، گەیاندنی دەنگی گەلی کورد بە شێوەیەکی فراوانتر و بەهێز تر، سەرکردایەتی سیاسی کورد، لە شەخسی جەنابی سەرۆک و رابەر مسعود بارزانی، توانی هەلومەرجی سیاسی ناوچەو بخوێنێتەوە و پشت بەستن بەو مافانەی کە بۆ خەباتی سەردەمیانە روخساون، وێرەکانە بریار بدات کە تاهەتایە گەلی کورد شانازی پێوە بکات، ئەوەش بریاری ئەنجامدانی ریفرادۆم بووە، کە بریارێکی سیاسی و ستراتیجی و لە کات و ساتی گونجاوی خۆیدا بوو.
ریفراندۆمی رۆژی ٢٠١٧/٩/٢٥ و ئەو ئەنجامە گەورەیەی کە بە دەست هات بە رێژەی ٩٣%، ئیرادە و حەزی گەلی کوردی بۆ ئازادی و سەرخۆبون، یەک ریزی و یەک بریار لەمەر پرسە نەتەوەییەکانی سەلماند، وەرچەرخانێک بوو لە شێوازی خەباتی نەتەوەیی گەلی کورد دا، ویستەیەگی گرنگ بو کە نەخشە رێگای داهاتووی دیاری کرد و تاپۆی دەولەت بونی مسۆگەر کرد، وەگرتنی شەرعیەت و مافی دەوڵەت بوون بوو .
لەگەل ئەوەشدا ریفراندۆم دەستکەوتەکان و قەوارەی هەرێمی پاراست.
بە پێی بنەما نیودەوڵەتیەکان، ریفراندۆم وەکو مافێکی ئاسایی و یاسایی گەلانی جیهانە، گەلی کوردیش سوودی لەو دەرفەتە وەرگرتووە، بەڵام لای دوژمنانی گەلی کورد ئەنجامدانی ریفراندۆم بە تاوانێگی گەورە دەبیندرا.
سەرەرای پیلانی دوژمنان و هەوڵەکانیان بۆ پەک خستنی ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئیرادەی گەلی کورد زۆر لەوە بەهێز تر بوو و بریاری کۆتایی خۆی دا.
ریفراندۆم ئەوەی بۆ سەلماندین کە گەلی کورد گەیشتۆتە ئاستێکی بەرزی هوشیاری و هەستی نەتەوایەتی کە لەمەودوا ئامادە نیە چارەنوسی خۆی بداتە دەست دوژمنان، بەلکو خۆی بریار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات و چارەنوسی خۆی دیار دەکات، هەر جۆرە لادانێکیش لەو رێرەوە نەتەوەییە رەت دەکاتەوە و شەرمەزاری دەکات.
قەناعەتمان وایە لە داهاتویەکی نزیک دا، بەرهەمی رۆژە مەزنەکە دەچنینەوە و نەفەسی ئازادی و سەربەخۆیی بە قۆڵی هەڵدەمژین.
بەرز و شکۆدار بیت رۆژی رێفراندۆم..
پیرۆز بیت سالرۆژی یادە مەزنەمە..
سەربەرزی بۆ گەلی کورد