دژایەتی و تیرۆر کردنی کورد، بۆچی ؟

دژایەتی و تیرۆر کردنی کورد، بۆچی ؟

بابەتی دژایەتی کردن و تیرۆر کردنی کورد بە دەستی دوژمنە دێرینەکان شتێکی نوێ نیە و کۆتایشی نابیت.
ئەو غەدرە مەزنەی کە دوێنێ لەخانەوادەیەکی کورد کرا لە بەغدا کۆتا حالەتیش نابێت.
تێرروانینی دەوروبەر بۆ کورد، لە دوو رانگەوەیە، یەکەم یان دەمارگیری نەتەوەیی، دووەم یان ئاین، لە هەردوو روانگەشەوە، هزری خۆ بەزل زانین و چەوساندنەوەی بەرامبەر زاڵ بووە، جگە لە رەهەندەکانی تری سیاسی و کەلتوری خودێ ئەو نەتەوانە کە زۆر تاریکە.
گەواشەکاری و ناشرێن کردنی کورد وەکو لە دێر زەمانەوە بەکار هێندراوە و بەردەوامیشە.
رەتکردنەوە و بە رەوا نەزانینی کورد وەکو نەتەوەو و خاوەن خاک و زمان و مێژوو وەکو فەرهەنگێکی هزری کاری لەسەر کراوە و نەوەکانیان لەسەر پەروەردە کردوەو دەکەن.
هەمان بابەت تێکهەڵ بە سیاسەت کراوە کە بووەتە مایەی پیلان و فشاری زیاتر بۆ سەر کورد، بەردەوام کورد کراوەتە ئامانج و بوەتە قوربانی، چ بە کۆمەڵ یان تاک.
ئەوانەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان تەپل بو بەغدا و گەرانەوە بۆ باوەشی حکومەتی مەرکەز لێ دەدەن، هەڵەیەکی گەورە دەکەن، بێ گومان ئەم کارەیان دەچیتە خانەی خیانەت ۆە دوژمنان بەردوام سودیان لەم خاڵە وەرگرتووە.
با ئەوانە ئەو مێژوویە پر نەهامەتیە و بە سەدان هەزار قوربانی بێننە پێش چاوی ۆیان، با بیر لە تاوانی کوشتنی ئەو خانەوادە کوردە بێ گوناحە بکەنەوە، ئەوجا دەزانن ئەوان چ هەڵەیەکی گەورە دەکەن دەرهەق بە هەرێمی کوردستان و نەتەوەکەیان بە گشتی.
ئەگەر پێیان وایە ئەوان بەم جۆرە سیاسەت دەکەن، ئەوە هەڵەیەکی تری گەورە دەکەن، چونکە هیچ کات لە سیاسەت دا سازش بە پرسە نەتەوەییەکان ناکرێت، ئەوە وەکو خۆ خۆری و خۆ کوژی یە.
کورد وەکو نەتەوە بە درێژایی مێژوو خاوەن پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیان بووە، خزمەتی ە تەواوی گەڵانی ناوچەکە کردووە، بەڵام سەرەرای ئەوەش بە هۆی ئەو کەلتورە سەقەتەی هەیانە کورد کراوەتە ئامانجی کوشتن و تۆقاندن، جگە لە داگیر کردنی خاک و هەوڵێ تواندنەوەی نەتەوەیی.
خۆیان پێ رەوایە نەتەوە و خاوەن تەواۆی مافەکانیان بن، بەڵام کورد گەر باسی مافەکانی خۆی کرد، ئەوە مورتەد و ئینفسالی یە!؟.
بۆیە کورد تەنها بە یەکریزی دەتوانیت بەرەنگاری دژایەتی و فشاری دوژمنان ببیتەوە، تەنها یەک ریزی ئەو سەنگ و قورساییە پەیدا دەکات کە وا لە دوژمنان بکات پێش ئەوەی بیر لە دژایەتی کورد بکەنەوە، لە جیاتی جارێک دوو جار بیر بکەنە.
قۆناغی ئێستای ناوچەکە و بەرژەنکی ئەو گۆرانکاریانەی کە روو دەدەن، وامان بۆ دیار دەکەن کە دەبێ کورد خۆی ئامادە بکات، دەبیت سوود و عیبەرەت لە هەڵەکانی رابردوو وەربگریت، بریاری گونجاوی خۆی بدات، ئەو بریارەش بو داهاتوو سەنگی مەحەک دەبیت، یان بە هێزەوە دەچیتە ناو معادلەکان و هاوسەنگی پەیدا بکات و دەستکەوتەکانی خۆی دەپارێزیت و پەرەی پێ دەدات، یانیش جارێکیتر دەگەرێتەوە بۆ خالی سفر، جگە لە قوربانی دانێکی زۆر.
لێرەدا ئەوانەی لە دژی پرسە نەتەوەییەکان وەستاون و ئاوازی بەغدا دەژەنن تومەتباری یەکەم دەبن و ئۆبالی قوربانیان دەکەوێتە ئەستۆی ئەوان، ئەمڕۆش یا سبەی باجێکی قورسی ئەو هەڵانە دەدەن.
Top