شۆڕشی سەربەخۆی ئەمریکا

شۆڕشی سەربەخۆی ئەمریکا

پاش دۆزینەوەی ئەمریکا لە لایەن (کریستۆڤەر کۆڵۆمبس)، لە ساڵی (١٤٩٢)، وەک ھەر ولاتێکی تری دونیا لە داگیرکاری بەریتانیا بێ بەش نەبووە، لە یەکەم جۆلانەوەی شۆڕشی ئەمریکا گرنگیان داوە بە خۆشگوزەرانی و باشترکردنی ژیانیان، بۆ بەدەست ھێنانی ئەم ئامانجە (بنجامین فڕانکلین) بە دروشمێک دەستی پێ کرد ووتی "یا یەکگرتن، یا مردن"، بۆ ڕزگار بوونیان لە ژێر دەستی بەریتانیا، ئەمریکا لە سالی (١٦٠٠) وەک ولاتێکی کشتوکاڵی ناسرابوو، ھەر یەکە لە ولاتانی (ئەڵمانیا، ھۆلندا، فەڕەنسا، بەریتانیا، ھیندیە سورەکان، ئیسپانیا) ئەمریکایان درووست کرد.
(بنجامین فڕانکلین) لە سالی (١٧٣١) پەرتوکخانەیەکی درووست کرد، ھەرچەندە ژیان لە ئەمریکا زۆر سادە بوو، ھەر خەریکی ئاژەلداری و کشتوکاڵ و شێوازی ژیانی کلاسیکی بوون، لە دەرەوە خۆیان دەشوشت، مانگایان لە تەنیشت خانوو بە خێودەکرد، واتە لەوپەڕی ژیانی سەرەتایی و سادەی دەژیان.
ھەمیشە کۆت و بەندکردنی یاسا و ستاندنی باجێکی زۆر بەریتانیایی تووشی کێشە کردووە لە کاتی داگیرکاری، بۆیە جەنگ و بەرەنگاربوونەوە دژی بەریتانیا درووست بووە، شۆڕی ئازادی و سەربەخۆی ئەمریکا لە بایکۆدی (چا) دەستی پێ کردووە، ئەمەش بە گردبوونەوەیەک دژی بەریتانیا، بە درووشمی:
،،مۆھکۆس! تەورەکانتان دەربێنن، و
بە پاشا "جۆرج" بڵێن ئێمە باج نادەین،،
ئەمریکا لە کاتی درووست بوونی (١٣) ناوچەی داگیرکراو بوو، ‌ئەم شۆڕشەی ئەمریکا دژی بەریتانیا، تەنیا یەک چینی کۆمەڵگا نەبوون، بەڵکو جوتیار، بازرگان، وە مامۆستایان بەشدار بوون، ئەمەش لە کۆنگرەی یەکەم ڕوویدا، وە بەردەوام بوون تا گۆنگرەکانی تر، لە کۆنگرەی دووەم جوتیارێک بە ناوی (جۆرج واشنتۆن) بڕیاریدا ببێتە فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان و یاخیبوانی ئەمریکا، یەکەم جەنگ لە شاری (بۆستۆن) بوو، سالی (١٧٧٥) ناڕازایەتی فراوان بوو ھەر (١٣) ناوچە داگیرکراوەکانی گرتەوە، ھەرچەندە جەنگە (٦) سالی بەردەوام بوو، لەگەڵ ئەوەش سەربازە ئەمریکیەکان ھەموو کێشەیەکان ھەبوو، وەک پۆشاکی سەربازی، گەرمکەرەوە لە وەرزی زستان، یان کەمی خۆراک کەچی سەرکەوتن، بەڵام سوپای بەریتانیا سوپایەکی نیزامی و بەھێز بوو.
سەرکەوتنی سوپا و ھێزی ئەمریکا زیاتر بۆ پەرتوک فرۆشێک بەناوی (ھێنری نۆکسن) دەگەڕێتەوە، ئەم سەرکەوتنەش بە دانانی پلانێک و ھێنانی (تۆپ) بۆ ناو ھێزی ئەمریکا، وە (ھێنری نۆکسن) شارەزایەکی باشی ھەبوو، چونکە ساڵێک خوێندبووی دەربارەی بەکارھێنانی (تۆپ) ەکان، بەمەش لە (بۆستۆن) ئاگرەکە خۆشتر بوو، ئەمریکایەکان سورتر بوون، لەسەر ماف و داخوازیەکانی خۆیان، تەنانەت (بۆستۆن)، بە دڵی ئەمریکایەکان ناسرابوو، بۆ ڕگەیاندنی سەربەخۆی ئەمریکا یەکەم دانیشتن لە (فیلادلفیا) لە سالی (١٧٧٥) بوو، لە کاتێکدا شۆڕش بەردەوام بوو دژی نەدانی "باج".
لە سالی (١٧٧٦) ناوی ناوچە داگیرکراوەکان گۆڕدرا بۆ (ویلایەت)، (جێفر سۆن) پارێزەرێکی گەنجی و ئەندامی کۆنگرەی ئەمریکا بوو، ڕاسپێردرا بۆ نوسینی نامەی سەربەخۆی ئەمریکا، نامەکە لە چەند خالێک پوختکرابویەوە، بریتی بوو لە:
١. ھەموو کەس بە یەکسانی لە دایک دەبێ.
٢. ھەموو کەس مافی بەختەوەری لە ژیاندا ھەیە.
٣. ئەگەر حکومەت شکستی ھێنا لە دابین کردنی ئەم مافانە، بۆ ھاوڵاتیان، ئەوا ھاوڵاتیان خۆیان دەتوانن حکومەتێکی نوێ درووست بکەن.
شەڕکردن لە پێناو سەربەخۆیدا، شەڕ فراوان ببوو، لە چەندین ناوچەی ئەمریکا شەڕ درووست ببوو دژی داگیرکاری بەریتانیا، لە (فیلادلیفا، نیۆڕک، بۆسۆتن، یوک) چەندین ناوچەی تر، دانیشتوانی ئەوکاتی شاری نیۆڕک بە (٢٥) ھەزار مەزندە دەکرا، ئەوەی گرنگە کچان و ژنانی ئەمریکا لە یەکەم جولانەوەدا بەشداری جەنگیان کرد، وەک چێشت لێنەر، پزیشک، تەنانەت جەنگاوەری مەیدانی جەنگ، (دیبورا سامپسۆن) یەکێکە لە نمونەی جەنگاوەران، دوو ھۆکاری گرنگ ھەبوون بۆ سەرکەوتنی شۆڕشی ئەمریکا.
١. لە ھێرشێکدا بۆ سەر ھێزێکی ئەلمانیا، چەک و تەقەمنیەکی باشیان پێ بوو، ھێزی ئەمریکا دەستی بەسەر ھەموویدا گرت، ئەم سەرکەوتنەش دووبارە (ھێنری نۆکسن)بوو تۆماری کرد، ھۆکارەکەش ئەوە بوو لە شەوی سەری سال بوو ھێزی ئەلمانیا خەریک جەژنی (کریسمیس) بوون.
٢. سەرکەوتنی ئەمریکا ئەوە بوو، (بینجامین فڕانکلین) لە سالی (١٧٧٦) پەیوەندی بە فەڕەنساوە کرد، ڕاستەوخۆ ھاوکاریان بکات، بێنە ناو جەنگەکەوە دژی بەریتانیا، بەڵام سەرەتا فەڕەنسا ئەم پەیوندیەیی بە نھێنی قبوڵ کرد.
(فیلادلفیا) مەیدانی یاخیەکانی ئەمریکا بوو، شوێنی بڕیاردانی سەربەخۆی ئەمریکا بوو، لە لایەن "کۆنگرێس"، (١٧٧٧) سوپایەکی (١٦)ھەزار کەسی درووسکرا، لەگەڵ ئەوشدا ئەمریکا شاری (فیلادلیفا) لە دەست دا، سوپای ئەمریکا چەندین کێشەی ھەبوو، وەک کەمی خۆراک و، پۆشاک و، پێلاو ، نەبوونی گەرمکەرەوە لە وەرزی زستان، دوواجار ھەر سوربوون لە سەر سەرکەوتن، ئینجا لە کۆتای جەنگ، پاشای فەڕەنسا بڕیاریدا ڕاستەوخۆ بێتە مەیدانی جەنگ و دژی بەریتانیا، پاڵپشتی ئەمریکا بکات، ئەمەش تەواوی ھاوکێشەکەی گۆڕی بووە ھۆی سەرکەوتنی یەکجارەکی شۆڕشی ئەمریکا.
دوا ململانێ ی جەنگ، لە شاری (یوک)بوو، ئەوەش بە ھۆی ھەڵەی ستراتیی و تاکتیکی جەنگی بەریتانیا بوو، کە شوێنێکیان ھەلبژارد بۆ جەنگ، لایەکی دەریا بوو، دەرفەتی ڕاکردنیان بۆ نەمایەوە، بەمەش سوپای بەریتانیا ئالای سپی ئاشتی و خۆبەدەستەوەدان بەرزکردەوە، لە کۆتایدا ئەمریکا بوە وولاتێکی سەربەخۆ لە سالی (١٧٨٢) پاشان بەریتانیا بڕیاری ئاشتی دا، لەم جەنگە شەش سالە بەریتیانیا و ئەمریکا (٩) ھەزار سەربازی ھەردوولا مردن، (١٢) ھەزار سەربازی برینداربوون، بەڵام ئەمریکا سەرکەوت.
(بینجامین فڕانکلین) ئاھنگی گێڕا ووتی "جەنگێکی باش نەبوو، ئاشتیەکی خراپیش نەبوو"، بەمەش (جۆرج واشنتۆن) وەک پاڵەوانێکی ئەمریکی لە جەنگدا سەرکەوت، (٣/٩/١٩٨٣) ئەمریکا بوە وڵاتێکی سەربەخۆ، بە ڕابەرایەتی جوتیارێک و پاڵەوانێکی جەنگ، دواتر ئەوانەی ماندوو بوون لە جەنگ کەوتنە کۆڵانەکان، بەڵام دووبارە پالەوانی جەنگ (جۆرج واشنتۆن) گەڕایەوە بوە ھیوایەک بۆ جەنگاوەران و گەلی ئەمریکا، ئەوکات کۆنگرێس زۆر لاواز بوو، دەربارەی بڕیاردانو بەڕێوەبردن و لایەنی ئابوری، (جۆرج واشنتۆن) و نوێنەری (١٣) ویلایەت لە (فیلادلفیا) چاویان بە یەک کەوت، بۆ نوسینی دەسوترێک بۆ گەل و حکومەتە نوێکەی ئەمریکا، حکومەتێک بۆ ئازادی خەڵک، حکومەتێک لە خەڵکەوە بۆ خەڵک، بە ھۆی گەورەی تەمەنەنیەوە، (بینجامین فڕانکلین) ئەو مافەی ھەبوو دەستورەکە پەسەند بکات، تەنانەت لەکاتی پەسەند کردنی دەستوری ئەمریکا گریا.
دواتر لەگەل ئەو سەرکەوتنە و ماندوو بوونە، (جۆرج واشنتۆن) حەزی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا نەکرد، (جۆرج واشنتۆن) ووتی: "من تەمەنم لە سەروی پەنجا سالیەوەیە، باوک و براکانم ھەموویان لە پێش تەمەنی پەنجا سالی مردوون، ئەگەر من بمرم لە کاتێکدا سەرۆک بم، ئەوا کارێکی خراپ دەبێت بۆ وڵاتەکەمان"، دوای پەسندکردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕووی لە (بینجامین فڕانکلین) کرد، (جۆرج واشنتۆن) ووتی "ئەگەر من سەرۆکێکی خراپ بم دەبێ ئەمریکا ئەوە لەبیر بکەن، کە من چیم کردووە لە جەنگدا" ھەر وەھا لە درێژەی وتەکانیدا (جۆرج واشنتۆن) دەی ووت "گرنگترین شت بۆ من ئەوەیە لە خەڵکی باش ڕەئی باش وەرگرم" ئینجا ڕازیبوو ببێت بە سەرۆکی ئەمریکا، (جۆرج واشنتۆن) لە سالی (١٩٨٩) بووە یەکەم سەرۆکی ھەلبژێرداروی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پارێزە نوسەری نامەی سەربەخۆی ئەمریکا (تۆماس جێفرسۆن) بوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، (ھێنری نۆکسن) پەرتوک فرۆش، کە تۆپەکانی ھێنایە بۆ بۆستن، کرایە وەزیری جەنگ، تا ئێستاش جۆرج واشنتۆن بە باوکی ئەمریکا دادەنرێت.
ھەرچەندە ئەمریکا زیاتر لە (١٥٠) سال لە ژێڕ ھەژمون و داگیرکاری بەریتانیا بوو، بەلام بە شۆڕشێکی (٦) سال گەلی ئەمریکا سەرکەوتن و بونە خاوەنی دەولەتێکی بە ھێزی جیھان.
ئەگەر بەراوردێکی گەلی کوردستان و ئەمریکا بکەین، گەلی کورد لە دوای ڕوخانی "ئیمپراتۆرکان" کۆتای خەلافەتی عوسمانی، (١٠٠) سالە شۆڕس دەکات بۆ سەربەخۆی کوردستان، بە داخەوە بە ھەر ھۆکاریک بێت ھەمووی شکستی ھێناوە، شۆڕشی ''شێخ مەحمود" لە سولەیمانی، بۆ شۆڕشی "قازی محمەد" لە کۆماری مھاباد، ئینجا بۆ شۆڕشی بارزان بە ڕابەرایەتی " بارزانی نەمر" ، ڕابەرایەتی کردنی ھەردوو شۆڕشی ئەیلول و گولان، ھەرچەندە ئەم جولانەوانە بەردەوامن، لە تورکیا و ئیران و سوریا و عێڕاق، بەلام بە بەراوارد بە قوربانیەکانمان تا ئێستاش نەمانتوانیوە مافی گەلی کورد دەستەبەر بەکەین، شالاوی ئانفال، جینۆسیاد، کیمیا باران، زیندانی سیاسی، کۆڕەو، لە سێدارەدان، شەڕی دژی تیرۆریزم، بەم ھەموو قوربانیانەوە گەلی کوردستان نەیتوانیوە ببێتە دەولەت، تەنانەت لە ھەرێمێکیش نەمانتوانیوە ببینە خاوەنی دەستورێک، سەرئەنجام ھۆکار گەلێک ھەن ئێوەی خوێنەر دەتوانن دەستنیشنانی کێشەکان بکەن و ببن بە ئەکتەرێکی گەورە لە داھاتوو، ستراتیژیەک دابڕێژن و سەربەخۆی بۆ گەلی کورد دەستەبەر بکەن، یان ھیچ نەبێت ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین بلێین بۆچی گەلی کوردستانیش وەک ھەموو گەلانی دونیا کە خاوەنی خاک و کلتور و خەلک و زمانی خۆیەتی بەلام تا ئایستا سەربەخۆ نیە؟!

Top