لە پێناو کوردستانێکی سەربەخۆدا .. ٧٤ساڵ خەبات وبەرخودان .. ٥٩ ساڵ شۆرش و تێکۆشان

لە پێناو کوردستانێکی سەربەخۆدا .. ٧٤ساڵ خەبات وبەرخودان .. ٥٩ ساڵ شۆرش و تێکۆشان

کە دەگوترێت ١٦ ی ئابی ١٩٤٦ رۆژێکی مێژووی پرشنگدارە لە بنەما و ڕەوت وپێشھاتەکانی نێوبزاڤی نیشتیمانی کوردستاندا،خودی وشە ‌ودەستەواژەکان (رۆژی مێژووی پرشنگدار، بنەما وڕەوت وپێشھاتەکانی نێوبزاڤی رزگاریخوازی نیشتیمانی کوردستان ) لەوساوە لە ٧٤ ساڵ بەرلەئێستاوە بۆ ئێستا وئایندە لەماناو واتایێک زیاتریان گەیاندوە .
ئەو دەستەواژانە لەنێو رەھەندەکانی ھزری نەتەوەیی ونیشتیمانی وئازادی تاکی کوردا رووچوونەتە نێوقوڵایی مێژووی تێکۆشان وخەبات بۆرزگاربوونی کورد و کۆمەڵگای کوردستانی لەلایەک و لەلاکەی تریش دا بۆسەربەخۆبوونی تاک وکۆ
لەھزری پاشکۆ بوونی ( ئەم و ئەو وئەویتر) ی ھەرسێ نەتەوە ی داگیرکاری باڵادەست و زڵ و زەبەلاحی دراوسێیانی کورد، لە نێو‌سێگۆشەی ھەرە ترسناک ومەرگی نەتەوەیی بەرەنگ و بۆی ئاینی وئاینگەرایی و پێفرۆشتنەوەی دین و ئیمان و ئیماندارییەتیان بە تاک وکۆی کوردی غەفڵەتگیری نێو( تەعریب ،تەفریس و تەتریک) دا .
سات و شوێنی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان وھەڵگری ئەم ناونیشانە (پارتی دیموکراتی کوردستان) بە (- عێراق) ەکەیەوەش، دیسان کۆمەڵێک ئاماژەو مانای رەھەندی ھزرین ، بۆمێژووی دامەزراندنی رێکخراو و پارت و دەستە و کۆمەڵەی رێکخراوەیی شۆرشگێری خودان فکرو ھزری تایبەت ، چ بۆ ناوچەکە وھەرێمەکە چ بۆ کوردستانیش ناوەکان ، ئەوئاماژەو ھێمایانە، دال و مەدلوولن و لەمانایێ زیاتردەگەیێن بۆیە رەھەندی خەباتی نیشتیمانی و بەم جۆرەیە خوێندنەوەی بۆ دەکەین :
شوێن : مەھاباد ، سەردەمی کۆماری کوردستان وپێشەوا قازی وحکومەتەکەی .
کات : ١٩٤٦ لە ‌سەروبەندی تەواوبوونی جەنگی دووەمی جیھان وسەرھەڵدانی بەرژەوەندی تازەی وڵاتانی سەرکەوتووی جەنگ ، بە تێپەڕ بوونی خێرای کاتی سەربەخۆیی کوردوپلانگێڕی لە کۆماری کوردستاندا لەدوایی یارییە بەرژەوەندیی خوازییە نێودەوڵەتییەکەی یەکێتی سۆڤیەت وسازشکردنی بەکوردومەھابادوکۆمارە
ساواکەی کوردستان و ئایندەی ناوچەکەدا .
رووداو: تەنگەتاوکردنی مستەفا بارزانی وپێشمەرگەکانی وخستە بەردەم دیفاکتۆی
‌یا خۆبەدەستەوەدانی ( تاران - بەغدا) کە خۆکوشتنی سیاسییە یا بەرخودان وخۆ
نە چەماندنەوەو پەڕینەوە لە (ئاراس ) بەرەو سەرفرازی ...
مستەفا بارزانی ،رابەرو دامەزێنەر،ھەرئەوسا ، ئەوسەرۆکە خاوەن دال ومەدلول وناونیشانە سەرنج راکێشە سەرکەشە یاخییە ، بێ باک لە ڕەوتی باووھێزی بێ سنووری دوژمنان ویست وئیرادە وتوانای خۆی ونەتەوەکەی ھەڵبژارد.
مستەفا بارزانی ، ئەو پیاوەی وڵاتانی جیھانی رۆژھەڵات ورۆژئاوای بەپرسی نەتەوەکەی خۆی سەرقاڵ و سەرسام کرد . جواھیری شاعیری گەورەی عەرەب گوتەنی:
ئەو( جبل الاشم ) ە ، ئەوئەوپیاوە مەزنەیە (تتحگم الدنیا ولایتحگم ) .نەچەمایەوە
و خۆی بەدەستەوەنەدا ، رێگای سەرفرازی و پەڕینەوەی بۆ ئایندەی پڕشنگداری گرتەبەر.
( ئاراس ) واھاتین ، ھێمن و لەسەرە خۆبە ، ( ئاراس ) دەچین و دێینەوە ، ( ئاراس ) دێمەوە بۆ نیشتیمان . بۆ خەبات و تێکۆشان .
لەوساوە ، لە پەڕینەوە لە روباری (ئاراس ) ەوە ، ھەموو کورد، بۆسەربەخۆیی چاوی لە بارزانی بوو . ھەژاری شاعیریش ھەروای گوت :
ھەموو کورد چاوی لەتۆیە
ئە تۆی ھەبێ سەربەخۆیە
لە باس و بابەتی پارتی دیموکراتی کوردستان – عێراق وھەڵگیرسانی شۆرشی ١١ ئەیلولی ١٩٦١یشدا ، ھەندێ لەوانەی لەگەڵ مستەفا بارزانی ، لەدەستەی دامەزراندنی پارتی بوون ھەڵگری ھەرناوێک ونازناوێک بووبن تا جیابوونەوە و ئینشیقاقی (١٩٦٦-١٩٦٤ ) دەرکەوت لەسەرەتاوە ، لەگەڵ میتۆدورێبازوخەباتی مستەفا بارزانی وشۆرشی ئەیلول دا ھاوکوف وھاوڕا نەبوون .
کە ئەم چەند رستەیەی سەرەومان بەم ‌جۆرەیە گوزارشت لێکردوە لەو ماوەیەدا لە نێوان ساڵانی (١٩٤٦-١٩٦١) لە مەھابادەوە تا مۆسکۆ ھەمووباردۆخێکی ناوخۆی پارتێکی تازە لەدایک بووی دوورلەسەرۆک دامەزرێنەری لەبەر چاوگیراوگیراوە ،ھەروا لەو ماوەیە و تا ھاتنەوەی سەرفرازی بارزانی و یاوەرەکانی لەسۆڤیەتی جاران ، باری پارتی و پارتایەتی خەبات و تێکۆشانی بەھەند وەرگیراوە وتا سەرھەڵدانی شۆرشی ئەیلول وسەرەتای چەکەرە ‌کردنی جیابوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە ١٩٦٤ بەرەوسەرەوە و تەشەنەسەندنی ئەو پەتایە تاساڵی ١٩٧٠.
شۆرشی ئەیلول بەنازناوە مەزنێتییەکەیەوە لە ١١-٩-١٩٦١ ھەڵگیرسا ، لە زاخۆوە نەک ھەر تا خانەقین ،بەلکوتا بەدرەو جەسانیشی لەگەڵدا بوولە رۆژھەڵات ،ھەرلە مەھاباد و شنۆوە ، تا کەرمەشانی لەگەڵدا بوو، لە رۆژاڤاوە و باکووریش ھەموو شارو شارۆچکەکانی لەگەڵدا بوو .
ئەوەیان راستییەکە، دیفاکتۆی ئەوسای بارزانی یە بەر لە تورک و عەرەب و فارس ، بەریتانییەکان دەرکیان بەو راستییە کردبوو و، لێی دەترسان . زەندەقیان لێ چوو بوو . ترسێکی ئەستوور دایانی گرتووبوو .
ئاخر بەریتانییەکان وسوپاکەی لەگەڵ سوپا ولەشکری دەوڵەتی تازە دامەزراوی عێراقی بەگوێرەی ھەموو پرەنسیپە نێو دەوڵەتییەکان یەکەمین جینۆسایکردیان لە ناوچەی بارزان لەساڵانی ١٩٣٢ بەرەو سەرەوە ئەنجام دا وە . ئەوە تۆماری مێژووە .
ترس لە شۆرش ، ترس لە پارتی ، ترس لە مستەفا بارزانی ، ترس لە ھزری ناسۆنالیستی کوردی لە نێو جوگرافیایەکی تەژی لە شۆڤینیەت و دیکتاتۆریەتی ھەڵتۆقیوی نێو کەلتوری سەفەی و عوسمانلی و عوربەی ئیسلامی ، بە پاڵپشت و باگراوندی بەریتانییەکان وبێدەنگی سۆڤیەتی مارکسی لینینی و دەستی بەھێزی سوپای فارس و تورک و عەرەب دژی شۆڕش و پێشمەرگە ،دژی پارتی و بارزانی لەجولەو بزاوتی ئاشکراو راستەخۆ نادیارو ناستەوخۆو دیاردابوون .
ئێستا ساڵ ، ساڵی ٢٠٢٠ ە ، بارودۆخە سیاسییەکە بەشێوەیەکی گشتی لە دوێنێی دوای ٥٩ ساڵ لەتەمەنی ھەڵگیرساندنی شۆرشی ئەیلوولدا بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان وسەرۆک مەسعود بارزانی ،بە ئەرکتروناسکتروھەستیارترە .
ئەوسا، بەرلە ٧٤ ساڵ پێش ئێستا ، مستە فا بارزانی سەرۆک ورابەرخۆی وھەڤاڵ وپێشمەرگەکانی دوای پەڕینەوەی سەرفرازی لە (ئاراس ) ەوە ، لەوێ گەر ھەر (جەعفەر باقیرۆف) ێکی لێ پەیدابووبێ و ، وەک ئاستەنگ ولەمپەرێکی تووند کەلە(ستالین ستالینتر) بووبێ و قەیران وگرفت لەدوای گرفتی بۆ بارزانی باوک خوڵقاندبێ ..؟
ئێستا دوای ٧٤ ساڵ خەبات و بەرخودان ، دوای ٥٩ ساڵ شۆڕش وتێکۆشان لە پێناو کوردستانێکی بەھێزو سەربەخۆدا ، نەک ھەر باقیرۆفێک ، چەندین باغیرۆف و بارگینۆفیش ئاستەنگ و لەمپەری بەردەم ئەسپە کەحێلەکەی بارزانین .
بەڵام وا لە ئاسۆی روونەوە وەک رۆژی رووناک دیارە، ئەسپەکە ناگلێ و ناسڵەمێتەوە ، ڕکێفیشی چیایە ، سەوڵی پۆڵایە بۆ کوردستان ونیشتیمانێکی یەکگرتووی فرەڕەنگی تەبا وئارام وئازادی سەربەخۆ سرەوتنی نییە .
سەرنج :
- میر جەعفەرعەباسۆفیچ باغیرۆف یا باقیرۆف ، ئەوساتەی بارزانی دەگاتە سۆڤیەت ، چەندین پلەو پۆستی باڵای ھەبوو ، دیارترینیان سەرۆکی کەچی پی وسکرتێری یەکەمی لیژنەی مەرکەزی حزبی شیوعی بوو لە باکۆ.
لەبارەی ناوەکەی ،ھەردوو پیتی( غ و ق) ،لەزمانی رووسیدا ھەندێجار بە(گ) یش گۆدەکرێ،بۆیە (باقیرۆف یا باغیرۆف)، بە(بارگینۆف) یش ناوی ھاتووە.






Top