چیڕۆکەکانی پزیشکی دادوەری

چیڕۆکەکانی پزیشکی دادوەری

بوکێک تازە مێردی کردبوو چەند ڕۆژێک بوو بەھۆی نەبینینی (نیشان) مێردەکەی دەیباتە پزیشکی ئافرەتان و منداڵ بوون ئەو پزیشکە پییان دەڵی تۆزیکی ماوە پەردە کچێنییەکەی!!..دەچنەوە ماڵەوە پیاوەکە دڵی دەکەوتە شک بڕیار دەدات بەتەنیا بچێتەوە لای پزیشکەکە و قسەی لەگەل بکات. پزیشکەکە دەڵێ بەڵی پەردەی کچێنی نەماوە و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە...ئەو کات پیاوەکە دەگەڕێتەوە ماڵەوە ژنەکەی ئەزیەت دەدات و موبایل و شتی لێ دەستێنێتەوە و لە ژوورێک بەندی دەکات و پاش چەند ڕۆژێک لە ئازاردان ژنەکەی دەداتەوە دەست ماڵی باوکی و پێیان دەڵی کچەکەتان باش نییە، ماڵی باوکی کچەکە رۆشنبیرن بەھۆی خوێندنەوەی ئەو بابەتانەی کە بڵاوی دەکەینەوە لەسەر ھۆشیاری و زانیاری لەسەر پەردەی کچێنی کچەکەیان دەھێنن بۆ پزیشکی دادوەری وە لەکاتی پشکنین بینیمان ھەر کچە و پەردەی کچێنی ھیچ کێشەی نییە، بەڵام پیاوەکە لێی جیا بۆوە پەیامێک بۆ ئەم جۆرە پیاوانە لەسەر چ بنەمایەک بڕیار دەدەی ئەو ئافرەتە پاکیزە نییە ئەی کەواتە ڕۆلی ئێمەی پزیشک چییە ئایا ئەو زانستەت لە کوێ ھێنا؟؟
لەم گێڕانەوەیە کەسایەتییەکانم دەستکاری کرد ھەرچەندە گەر بڵێم لەم ستۆریە زۆر ڕوودەدات لەوانەیە لە ھەفتەیەک ١٠_١٥ حالەتی وا ببینین ئەوە جگە لەوەی کە ھەندێک حالەت ناگاتە پزیشکی دادوەری ھەر ئەوکات ئافرەتەکە دەکوژن بێگوناح لەسەر شتێکی ناڕەوا وەکو پزیشکێک دڵم زۆر خۆش بوو کە ئەو ئافرەتە لە کوشتن رزگاری بوو بەھۆی بابەتەکانمان کە ھۆشیاری دەداتە کۆمەڵگا.
تەماشای لەبەر نەبوونی زانیاری لەسەر پەردەی کچێنی خێزانیکی تازە دروست بوو تێک چوو و لەوانەبوو ئەو ئافرەتە بکوژرابا ئەگەر نەیانزانیبا پزیشکی دادوەری چییەو پەردەی کچێنی چییە، ئێستاش لە پێش چاومە کە ڕاپۆرتمان داوە بە خێزانەکە و پێمان گوتن کچەکەتان ھیچ کێشەی نییە ئەو کات چۆن باوکەکە دەستی کرد بە گریان ....تکایە دەست مەبەن بۆ کوشتنی ئافرەت ئەو ڕێگەیە چارەسەر نییە بەھیچ شێوەیەک کە ھەندێ خەڵک دەڵێن باس کردنی ئەو بابەتانە لەناو کۆمەڵگەی کوردی نابێت ھەر ئەو کەسانەن ئەو کێشانە دروست دەکەن چونکە زانیاریان نییە، بەپێچەوانەوە دەبێ ھۆشیاری بدرێتە کۆمەڵگە کە لەسەر بنەمای زانستی سنووردار، جاران لە کوردستان ئەم پسپۆڕییەی پزیشکی دادوەری و پەردەی کچێنی زۆر کەم بوو، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا وەک ھەموو شوێنیک ئەم پسپۆڕییە ھەیە کەواتە دەبی لەسەر دەستی پزیشکی پسپۆڕ زانستەکە بگەیندرێتە خەڵک و بەرچاو ڕوونیان ھەبێت.
• پسپۆڕی پزیشکی دادوەری و مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی


Top