ژینگەوسووتانی سەوزاییەکان

ژینگەوسووتانی سەوزاییەکان

چەمکی زانستی ژینگە: زانستی ژینگە یاخود ژینگەزانی یان ژینگەناسی زانستێکی تازەیە، لەمڕۆدا تا ڕادەیەک وردە وردە خەریکە ئەم زاراوەیە بەناو کۆمەڵانی خەڵکدا بڵاو دەبێتەوە، جێی خۆیەتی بزانین ئەم چەمکە لە چییەوە ھاتووە و کەی پەیدا بووە، زاراوەی زانستی ژینگە (Ecology) زانای ئەڵمانی ئەرنست ھایکڵ (Ernst Haeckel) لەساڵی ١٨٦٦ دایناوە، کە ئەمەش لە ئەنجامی لێکدانی دوو وشەی یۆنانییەوە پەیدا بووە، ئەوانیش “Oikos” بە واتای “خانوو” یان “ماڵ”، وە “logos” بە واتای “زانست”ە.
ئەگەر سەیری چەمکی پیسبوون بکەین بەشێوەیەکی زانستییانەتر و ووردتر ئەوا پیسبوونی ژینگە چەندین پێناسەی جۆراوجۆری ھەیە کە لە سەردەمی ئێستادا زۆربەیان ناسراون ،
مانای پیسبوون بە پێی یاسای نێودەوڵەتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی ۱۹۷٤ کە پێناسەی پیسبوونی ژینگە دەکات بەوەی کە ( بریتییە لەو چالاکییەی مرۆڤ کە دەبێتە ھۆی پیسبوونی زیادبوونی وزەی نوێی بۆ ژینگە، ئەم زیادبوونی وەزەیەش ژیانی مرۆڤ و تەندروستی و خۆشگوزەرانی و سەرچاوەکانی سروشت تووشی مەترسی دەکاتەوە جا ئەگەر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بێت).
چەندین پێناسەی کراوەلەوانە:

* بریتییە لە ھەموو گۆڕانکارییەکی فیزیایی و بایۆلۆجی و کیمیایی، کە سروشتی ئاو و ھەوا و خاک بگۆڕێت و ببێتە ھۆی زیانگەیاندن بە مرۆڤ و بونەوەرەکانی تر.
* گۆڕانی چۆنایەتی و چەندایەتییە لە پێکھاتەی ژینگەدا بە زیندوو و نازیندووەوە کە سیستمی ژینگە ناتوانێ زاڵ بێت بە سەریاندا و شیان بکاتەوە.
* زیادبوونی ھەر تەنێکی زیادە بە ھۆی پێشکەوتنی پیشەسازییەوە بۆ سروشت کە گۆڕنکاری لە پێکھاتەی سروشتدا بکات.
* ھەر گۆڕانکاریەکە لە ژینگەدا ببێتە ھۆی زیان پێگەیاندی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی بوونەوەران.
* زیادبوون یان کەمبوونی ھەریەک لە پێکھاتە سروشتییەکانە کە ببێتە ھۆی زیان گەیاندن بە زیندەوەران و چواردەوریان و گۆڕانکاری لە سروشت و کاری رۆژانە بکات.
سووتاندنی بەردەوامی دارستانەکانی کوردستان و شەھیدکردنی پارێزەران و چالاکانی ژینگەیی لەم ماوەی ڕابردووەدا ھەر لەم ئاراستەدا جێ دەگرێت و پرۆسەی بەتاڵانبردنی خاکی کوردستان خێراتر دەکات. پارێزەرانێک کە بۆ گەڕانەوەی سەروەریی وڵات و ڕزگاریی خاکەکەیان کە یەکەمین پێشمەرجی ڕزگاری و حاکمیەتی سیاسیی کوردستانە و لە پاشدا بەرگریکردن لە بەتاڵانبردن و لەنێوبردنی ژینگە و خاکەکەیان و ھەستکردن بەو مەترسییەیە کە دژ بە کردەوەکانی ھێزی کۆلۆنیاڵیست ڕادەوەستن و بەرەنگاری دەبنەوە.
جۆرەکانی پیسبوونی ژینگە
- پیسبوونی ھەوا
- پیسبوونی ئاو
- پیسبوونی خاک
- پیسبوون بە گەرمی
- پیسبوون بە تیشک
- پیسبوون بە کانزاکان
- پیسبوون بە نەوت
- پیسبوون بە ماددەی کیمیایی
- پیسبوونی بینبن
- بیسبوونی دەنگ
- ژەھراویبوونی خۆراک
- پیسبوونی ڕووناکی
ژینگەھۆشیاری ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆیی و ئایینیشە و گەورەترین کارە کە بۆ ژیانی خۆت و ئایندەی منداڵەکەت ئەنجامی بدەیت. چونکە پێچەوانەکەی یەکسانە بە ڕازیبوون بە مەرگێکی ھێواش بۆ خۆت و منداڵەکەت و نەوەکانت و تەنانەت جیھانیش. ئەم بابەتە ڕەنگە بە گوێی تاک و کۆمەڵگەی کوردی بەگشتی تازەبێت، بەڵام گەر ھەر کەسێک لەلایەن خۆیەوە دەستپێبکات و شتانێکی بچوک لە ژیانی خۆیدا باشتر بکات و پاشان لەگەڵ چواردەورەکەیدا ھاوبەشی پێبکات و ھەوڵی ھۆشیارکردنەوەی ئەوانیش بدات، بەرە بەرە رەفتاری ژینگەدۆستانە دەبێتە نۆرمی کۆمەڵایەتی و ھەمووان بەرەو ئەوە دەڕۆین کە کلتوورێکی ژینگەھۆشیار و ژیانێکی باشترمان ھەبێت.
پێم وایە خێراترین ڕێگاش بۆ گەیشتن بەم مەبەستە ھەڵمەتێکی ھۆشیارکردنەوەی بەرفراوانە کە چالاکوانانی ژینگە لەلای خۆیانەوە زانیاری پێویست بە چواردەورەکەیان بدەن و ھەرکەس لەلای خۆیەوە ھەنگاو ھەڵبگرێت و ھەمووان ئەو گۆڕانکارییە ژینگەدۆستانانەی لە ژیانی خۆیاندا ئەنجامی دەدەن لە دیدارە کۆمەڵایەتییەکان و نێو سۆشیاڵ میدیادا ھاوبەشیی پێبکەن تا ئەوەی چۆنێتیی ژیانێکی ژینگەھۆشیارانە و دەرەنجامە ئەرێنییەکانی بە شێوەیەکی بەرجەستە بۆ ھەمووان ڕوونببێتەوە و، تاکەکان و دەسەڵاتیش بە جددی بکەوینە ڕێ بەرەو دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ژینگەدۆست وھۆشیارتر.
لەسەر ھەموو تاکێکی کورد پێویستە ئەرکی پاراستنی ژینگە لە ئەستۆ بگرێت و لەسەر ھەموو رێکخراو و سەنتەر و دام و دەزگا حکومی و ناحکومی و پەرلەمان و کەرتی تایبەت و ڕاگەیاندکاران بەشداربن لە گەیاندنی پەیامی ژینگە پاریزی ، ھەموو لایەک پێویستە پاریزگاری لەو ژینگەیە بکەن کە ھەموومان تێیدا دەژین چونکە ژینگەیەکی خاوێن مافی ھەموومانە و پاراستنی ژینگەش ئەرکی سەر شانی ھەموو تاکێکی کوردە.

پاراستنی ژینگە و خۆشگوزەرانی خەڵک و مامەڵەکردنێکی شەفافانە بە سامانی سروشتیەوە دەکەین، جەخت لەسەر ئەوە دەکەین کە پاراستنی ژینگە بەرنامە و بڕوا و سیاسەتە دەبێ لە پێناو ئیستا و ئایندە و نەوەکانی پاش خۆمان پەیڕەو بکرێ، دەبێ سنوورێک ھەبێ بۆ ئەو دەستدرێژیەی دەکرێتە سەر قوتی خەڵکی ئاسایی و دوکەڵ و خاشاکەکەی بەردەکەوێ، بۆیە بەداخەوە دروشمی ئەم ساڵی ڕۆژی ژینگەی جیھانی ناتوانێ سنووری کوردستانی باشور بگرێتەوە، پاراستنی ژینگە پیویستی بە زانست و زانیاری تەکنەلۆژیایە، پێویستی بە چوونە نێو دونیایەکی کراوەی زانستیە، کە لە باشوردا ھێشتا چەکەرەی نەکردووە.لەپارێزگای سلێمانی بۆتەدیاردەیەکی ناشارستانی کەبۆتەھۆکاری سوتاندنی ناوچەسەوزاویەکان وبەرزاییەکان ئەمەھۆکاری لەپشتەوەیەوەچونکەئەوشوێنانەدەسوتێن وپاشان لەڕووی یاساییەھیچ کێشەیەکیان بۆدرووست نابێ لەھەمان کات دواتردەیکەنەپڕۆژەی نیشتەجێ بون لەلایەن حزبی باڵادەستی ئەوشارەوبازرگانەچلکاوخۆرەکان لەپێناوپاراستنی خۆیان بۆیەپێویستەڕێکخراوی ژینگەدۆستی وحکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی ئەوکارەنەشیاوانەببێتەوەوەو.
Top