ڕێنمایی لۆ سەدەی بیست و یەک

ڕێنمایی لۆ سەدەی بیست و یەک

ھەندێک ڕێنمایی ھەیە، کە گشتگیرە و ھەرگیز کۆن نابێت، ھەموو دەم ڕاگەیاندن و کۆمەڵگا و پەروەردەکار و پزیشکان دەبێت گرنگی پێبدەن و باسی بکەن، ئەوانیش:
١. مەمک پشکنین: ھەر کچێک تەمەنی بگاتە ھەژدە ساڵ دەبێت فێر بکرێت، کە: چۆن مەمکی خۆی بپشکنێت (Breast Self Examination)، بە جۆرێک کچەکە شارەزای مەمکی خۆی بێت لە (قەبارە، شێوە، پێست، ڕەنگ، ئاکار، گۆی مەمک، گۆڕانکای فەسلەجی، ئازار...ھتد)! کە ئەگەر ھەر کاتێک گۆڕانکارییەکی خراپ ڕوویدا زوو بیناسێتەوە، وە سەردانی لای پزیشک بکات. کە لە ھەژدە ساڵییەوە فێرکرا، ئەوجا ھەموو سەرە مانگان جارێک کچەکە بە خۆی ئەم پشکنینە لۆ خۆی بکات.

٢. جگەرە تەرک کردن: جغارە یان جگەرە کێشان ھۆکارێکی سەرەکییە لۆ تووشبوون بە زۆر نەخۆشییە سەردەمییەکانی ھەنووکە، وە دەبێت ھەموو دەم سیاسەت و کاری حکومەت و کۆمەڵگا و تاک بۆ ئەوە بێت؛ کە: چۆن جگەرە تەرک بکرێت. ئەوە بە گوێی خەڵکیدا بچرپێنرێت؛ کە: کێشانی جگەرە واتا نۆرەگرتن لۆ تووشبوون بە شەپرە لێدان و جەڵتەی دڵ، ھەر لۆیە: ھیچ درەنگی مەیەخە... ئەگەر جگەرەکێشی، ئەوا: لە ئێستاوە توڕی ھەڵدە و تەرکی بکە.
شتێکیتریش، دەبێت خەڵک ئەوە بزانێت؛ کە: دوو جۆر جگەرە کێشان ھەیە؛ ئەوانیش: کەسێک بە خۆی جگەرە دادەگیرسێنێت و قومی لێدەدات (دەستی یەک) ئەوە جگەرەکێشە یەکەمەکەیە و ئەویدی ئەو کەسەیە کە لە تەنیشت جگەرەکێشەکەوەیە، کە: دووکەڵی جگەرەکەی بۆ دەچێت و دەگۆترێت: (دەستی دووەم). دەزانن، کە: جگەرەکێشان بە زمانی پزیشکی، واتا: کێشانی دووکەڵی ڕووەکی تووتن.

٣. شیردانی سروشتی: ھیچ شیرێک جێگای شیری دایک ناگرێتەوە!!! دوو بیر ھەن، کە: قەت ووشک ناکەن؛ ئەوانیش: بیری زەم زەم و شیری مەمکی دایکە... قەت ژن نییە شیری تێدا نەبێت!؟! جێگای باوەڕ کردنیش نییە... ھەموو دەم دەبێت ژنان ھان بدرێن؛ کە: شیری خۆیان بدەن بە کۆرپەکانیان... بەگژ ئەو بۆچوونە ناڕێکانەی، وەک: شیردان مەمکی دایک گەورە دەکات، یان شیردان پیرت دەکات یان... ببینەوە و لۆ خەڵک ڕوون بکرێتەوە کە ناڕاستە!!!
شیردانی سروشتی ھۆکارە لۆ ئەوەی لە شێرپەنجەی مەمک بەدوور بیت، وە ھۆکارێکیشە لۆ ئەوەی ھەردەم گەنج دیار بیت.

٤. سەرەتاییەکانی پاک و خاوێنی: لە ئێستادا و لە کۆمەڵگای ئێمەدا زۆر نەخۆشی ھەن، کە: بە ھۆی پیسوپەرۆسی تووشمان دێت! ھەر لۆیە:
- دەبێت گرنگی بە خۆشووشتن (خۆشۆردن) بدرێت.

- نینۆک کردن: ھەر کەسێک نینۆکی ھەبێت مانا پیسوپەرۆسە! زۆر گرنگە دایک و باوک و قوتابخانە و مامۆستا و مەلا و ڕۆشنبیران و ھەمووان ئەم پەیامە بڵاو بکەنەوە.

- خۆراک: سەرەڕای گۆڕانکاری لە ناندین و بڕ و جۆر و چەند و شێوازی خۆراک و ڕوو کردن لە خۆراکی ڕۆژئاوایی ھێشتا زۆر ڕەفتاری نادروست لە خواردنی خۆراک پەیڕەو دەکرێت. ھەموو دەبێت لە پێش و پاش نان خواردن دەست بشۆن، خواردن چاک بجوورێت لە سەر تووڕە بوون و قسە کردن نان نەخورێت، بە زەبری ئاو نان نان نەخورێت، یەکسەر دوای نان خواردن پاڵ نەدرێتەوە، ھەتا دوو سەعات دوای نان خواردن ھیچ نەخورێت.
- خەو وەک چۆن خواردن لۆ مرۆڤ گرنگە؛ وە چەرخی بیست سەدەی ئەو نەخۆشییانە بوو؛ کە: بە ھۆی خۆراکەوە تووشی مرۆڤ دەبوون... ئەوا: سەدەی بیست و یەک سەدەی ئەو نەخۆشییانە دەبێت، بە ھۆی خراپی و نەخۆشییەکانی خەو تووشی مرۆڤ دەبێت. ھەموو دەم لۆ ئەوەی گیان و دەروونمان دروست بێت و ژیانمان تەندروست بێت، دەبێت گرنگی بە خەو و نووستن بدرێت. شوێن و جێگا و بالینگان و کات و ڕەنگ و ڕۆناکی و ڕەفتاری پێشی خەوتن زۆر گرنگە؛ وە دەبێت کەشێکی دروست فەراھەم بێت ھەتا کات و جۆر و شێواز و ماوە و چۆنیەتی نووستن و خەوتن ڕێک بخرێت. لە ھەنووکەدا، دەبێت:
ا. بە دوو سەعات پێش خەوتن لە ئاوێ بترازێت ھیچ شتێک نە بخورێت و نە بخورێتەوە.
ب. بە دوو سەعات پێش نووستن، دەبێت ھەموو ئامێرەکانی وەکو: لاپتۆپ، ئایپاد، مۆبایل، تەلەفزیۆن، ....ھتد دابمرکێنرێتەوە و بکوژێنرێتەوە ئەمەش چونکە کاتێک لە خەودایت ئەم ئامێرانە (تیشکی شین = Blue Light) دەردەکەن و ئەوەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی و شێرپەنجە زیاد دەکات.


- خۆراکی سەر عارەبانە: ھەتا بکرێت منداڵەکانمان لە خواردنی خۆراکی سەر دانەپۆشرا و سەر عارەبانە بەدوور بن. ھەموو دەم خۆراکی ماڵەوە خاوێنترە.
Top