كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وكوردستانێكی بەهێزتر ..

كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وكوردستانێكی بەهێزتر ..

سەردان و بانگهێشتە فەرمییەكانی بەرپرسانی ئەمەریكی و فەرەنسایی لە ماوەی رابردوو، بۆ هەرێمی كوردستان و پشتیوانیكردنیی ئاشكرا و روونیان لە كیانی دەستووریی كوردستان و بەتایبەت سەردانی ئەمجارەی شاندنی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی بۆ ئەمەریكا و ئینجا سەردانی سەرۆك كۆماری فەرەنسا بۆ عێراق و بانگهێشتی ماكرۆن بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پشتیوانیكردنی مافە دەستوورییەكانی كوردستان ئاماژەیەكی روونی پشتیوانیكردنی دۆزی كوردە لە عێراقێكی دیموكراسی و فیدراڵەتدا .
مێژوویی 15 ساڵی رابردوو، ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایە، هیچ كام لە حكومەتەكانی عێراق ئامادەیی وهەنگاویان بۆ جێبەجێكردنی مافەرەوا دەستوورییەكانی گەلی كورد نەهاویشتووە بەڵكو بە پێچەوانەوە ، لەم چەند ساڵەی دواییدا ، گوشارەكان بۆ سەر كیانی دەستووری كوردستان و گەلی كورد و سیاسی پەراوێز خستن روویان لە زیادبوون كردووە تا بە ئێستا بە تایبەت دەستبردن بۆ برٍینی بودجە و مووچە و بەكارهێنانی هەندێك هێز ولایەنی كورد بە ئامانج لاوازكردن و پیشاندانی هەرێمی كوردستان ئەو مەرامانە كە دەسەڵاتدارانی بەغدا تا بە ئێستا ئەنجامیان داوە .
دەستووری هەمیشەیی عێراق كە تەنها پردی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدایە و تا ئێستا چەندین جار كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت وڵاتانی زلهێزی وەك ئەمەریكا و فەرەنسا و بەتایبەت نەتەوەیەكگرتووەكان جەختیان لە جێبەجێكردنی كردۆتەوە تا كە زامنی ئاشتی و متمانە و پێكەوە ژیانە لە عێراق.
ئەوەی لە ماوەی رابردوودا ، گوشار و ئاماژەكانەكانی و هەوڵە دیپلۆماسییەكان بینراوە ، ئەوەیە، سەردانی شاندی كوردستان لە گەڵ حكومەتی فیدراڵی بۆ ئەمەریكا و پێداگرییەكی ئاشكرایی ئەمەریكا بوو بۆ پابەندكردنی جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد و ئینجا گەرٍاندنەوەی عێراق بۆ رێرەویی دیموكراسی و هاندانی مستەفا كازمی بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەرك و بەڵێنانەی كە عێراق رزگار بكات لە تاكرٍەویی و گوشار و دەستێوەردانی دەركی و میلیشیاكان .
هەروەها نزیكردنەوەی عێراقە ئەگەر توانیی پابەندی رێكەوتن و گفتگۆ ستراتیژی ئەمەریكا بێ‌ بۆ پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی سەر بە ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپایی و پەیوەندی باش لەگەڵ سوننە و گروپە شیعییەكان كە دوورن لە ئێران لە هەمانكاتیشدا بوونی كوردستانێكی بەهێز و حكومەتێكی بەهێز لە نێو عێراقێكی دیموكراس و فیدراڵ دا .
لەلایەكی ترەوە ، مێژوویی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمەریكا و ئەوروپا ، بە بەراوەرد لەگەڵ عێراق ، ئاماژەیەكی روون و ئاشكران كە هەرێمی كوردستان خاوەن سەنگ و بایەخی خۆیەتی و بەگرنگییەوە دەرواننە گەورەیی كورد و بە تایبەت بۆ زۆرێك لە پرسە ناوچەییەكان دەگەرێنەوە بۆ لایی سەركردایەیتی سیاسی كورد بەتایبەت كە لە ماوەی ئایندە دا ، دەبێ‌ عێراق لە هاوپەیمانی ئێران بێتە دەرەوە و بێتە ریزی هاوپەیمانی وڵاتانی عەرەبی و ئەمەریكا و ئەوروپایی ئەوكاتە هەرێمی كوردستان دەبێتە پاڵپشتی گەورە و متمانە پێكراو بۆ عێراق .
ئەمرۆ بە هۆی سیاسەتە ژیرانە و حەكیمانەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك بارزانی ، كە بونیاتگوزاری دیموكراسی و بناغەدانەری دیپلۆماسی و سەربەخۆیخوازی كوردستانە ، توانیوێتی بەو یەكرێزیی دەستكەوتەكانی كوردستان و شكۆی گەل و كوردستان لە هەموو مەترسییەكان بپارێزێت .
هەروەها سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی كوردستان بەگرتنەبەری دیپلۆماسی و سیاسەتی حەكیمانە رووبەرووی گشت هەرٍەشە و مەترسییەكان بوونەتەوە و لە رێگە پەیوەندییەكانیان لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی كار بۆ بەدەسهێنانی مافە دەستوورییەكان و چارەسەری كێشەكان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا دەكەن . لە سەر ئاستی ناوخۆش گشت هەنگاوەكان لە پێناو زیاتر پێشكەوتنی كوردستانە لە رووی ئابووری و ئاوەدانی بوارەكانی تر خستۆگەری لە پێناو كوردستان و حكومەتێكی بەهێزتر..
گۆڕانكاریەكان خێراو چارەنووس سازن بۆیە یەك كاژمێر دواكەوتن لە رێكخستنی نێوماڵی كورد بە زیانــی سەدەیەك خەبات و قوربانی دان باجی دەدەین ،چونكە ھیچ كاتێ كورد ئەوەندە پشتیوانی لە مافەكانی نەكراوە لە رووی سیاسەتی نێودەووڵەتی ئەمەش مانای سەنگ و بایەخی گەلی كورد و كیانە دەستوورییەكەی و بوونی سەركردایەتییەكی حەكیمە ..
Top