ئاستەنگەكانی پزیشكی دادوەری

ئاستەنگەكانی پزیشكی دادوەری
زۆر جار پرسیارم لێ دەكرێت پزیشكی دادوەری چییە؟ كارتان چییە؟ چی دەكەن؟ بەڵام كەس ناپرسێت ئایا چ قورساییەك لە كارەكانتاندا هەیە ؟؟؟
پزیشكی دادوەری تاكە زانستە كە كاری پزیشكی دەبەستێت بە دادگا و ئەوەی دەگاتە پزیشكی دادوەری هەمووی كێشەی گەورەو قورسە، تەنانەت بڕیاردان لەسەر حالەتەكان كێشەكان یەكلایی دەكاتەوە و هەموو شتێك ئاشكرا دەكات و لەسەر قسەو بڕیاری ئێمە خەڵك سزا وەردەگرێت یان بێتاوان دەكرێت و دادوەر لەسەر قسەی ئێمە بڕیار دەدات، چونكە ڕاپۆرتی پزیشكی دادوەری بەڵگەیەكی هونەریی و پزیشكی یەكلاكەرەوەیە.
لە هیچ شوێنێك چەپڵە بە یەك دەست لێنادرێت، لای ئێمەش شان بەشانی پزیشكان كۆمەڵێك توێكاری بەڕێز و بە توانا هەن كاردەكەن كە بەڕاستی لێهاتوو و زیرەكن.
ئەم شوێنە كە ئەو هەموو كێشەی تێدا یەكلا دەبێتەوە لە دەست درێژی سێكسی و كوشتن و ناكۆكی و حالاتی خۆكوشتن و خنكان و سووتان تەنهابە( ٩ پزیشكی پسپۆڕ و ٦ توێكار ) بەڕێوە دەچێت.
ڵەگەڵ ئیمەش پزیشك و كارمەندی تاقیگە هەن.
هەموو ژیانی ئەو پزیشك و توێكارانە لە مەترسی و ناخۆشی دایە وەك سەربازی ون كاردەكەین، ڕوژانە پێمان دەڵێن ئێوە بەشی جەستە دەدزن ...یان ئێوە ڕاپۆرت دەگۆڕن... یان هەڕەشەمان لێدەكەن ...یان لەناو پەیمانگە دەبێتە دەمە قاڵێ.....
بۆ هەریەكێك كە دەڵی كاری ئێوە ئاسانە داوای لێدەكەم با یەك ڕۆژ بێت دەست بداتە جەنازەیەك توێكاری بۆ بكات، یان بچێت گۆڕ هەڵدانەوەیەك بكات و بڕیار بدات لە هۆكاری مردن، یان جەستەیەكی سەر بڕاو بەڕێ بكات یان جەنازەیەكی پارچە پارچە بەڕی بكات، یان كاتژمیر ٢ ی شەو بچێت تەشریح بكات، یان جەنازەیەكی تێكچوو كە بۆنی كردبێت بەڕێ بكات كە تەحەمولی بۆنی دەكەین و كرمی ناو جەستەی لادەدەین تاكو كاری لەسەر بكەین، یان جەنازەیەكە سووتاو بەڕی بكات یان مامەڵە بكەین لەگەڵ دایكیك یان باوكێكی جەرگ سوتاو.
وەك ئەوەی پزیشك و توێكارەكان دەیكەن بەڕاستی ئەوە دڵێكی زۆر ئازای دەوێ، بە شانازییەوە پزیشكی دادوەری فێری كردین كە لە هیچ شتێك نەترسین.
یان بڕیاردان لەسەر چارەنووسی كچێك بۆ پەردەی كچێنی دێتە لامان كە بەڕاستی بڕیاریكی زۆر قوڕسە، هەندێجار لە دەستمان دا دەمێنی و ناتوانین بڕِیار بدەین بە ٣ پزیشك چونكە دەزانین چی لە دواوە هەیە ئەم بڕیارە.
تا ئێستا زۆرانێك نازانن ئەو قوڕساییەو ئەو كارانەی ئێمە ئەمە جگە لە خەملاندنی تەمەنی بەندیخانەكان كە دادوەر لەسەر ئەو تەمەنەی ئێمە بڕیار بۆ ئەو كەسە دەردەكات و سزا دیار دەكات زۆر جار شەو خەوم لێنەكەوتووە بەهۆی هەندێ شت بینیومە.
ئەوەی لەم شوێنە كار دەكات چ پزیشك چ توێكار دەبێ كەسی بوێر بیت.
• پسپۆڕی پزیشكی دادوەری و مامۆستا لە كۆلێژی پزیشكی
Top