بتەوێت، یان نا، یاسا و سیستەم دۆزێکی ناوەخۆییە
September 6, 2020
وتار و بیروڕا
ڕۆبەرت ڕۆب: کۆماریی لە ویڵایەتی ئەریزۆنا
وەرگێرانی: غازی حەسەن
ڕۆژنامەی یوئێس تودەی
هەریەکە لە دۆنالد ترامپ و جۆ بایدن، بەرنامەیان دەربارەی کارە تێکدەرانەییەکانی ئەم دوایەی ئەمەریکا هەیە، هیچێکیان ناتوانن لەوە زیاتر لەبارەی ڕووداوەکان بکەن، دۆنالد ترەمپ پێچەوانە و دژەڕا گفتوگۆ لەگەڵ جۆ بایدن لەبارەی ئەم شتانە دەکات، بەڵام سیستەمی گشتی کێشەی بۆ سەرۆکی شارەوانیی و ئەندامانی شارەوانییەکان لەشەقام دروستکردووە، نەک سەرۆکەکان. ترەمپ بەهەندێک سەرکەوتنەوە هەول دەدات پێداچوونەوە بەپێناسەی ڕکابەری سەرۆکایەتی بکات، کە لەبنەڕەتدا هەڵبژاردن پەیوەستە بە یاسا و سیستەمەوە.
جۆ بایدن لەبارەی کاری تێکدەرانە و تاڵان و بڕۆ گلەیی لە ترەمپ کرد، کە لەم دوایانە لەچەند شارێکی ئەمەریکا ڕوویاندا، لەگەڵ ئەوەشدا هەرچەندە یاری ئاگرین لەڕکابەرایەتی سەرۆکایەتیش بەکارهێنرا، ئەمە نیشانی دەدات، کە یاسا و سیستەم تەنیا دۆزێکی ناوەخۆییە. کێ دەبێتە سەرۆک؟ لەباشترین دۆخدا کاریگەری ناڕاستەوخۆ و پەراوێزیی لەسەر ئارامی و ئاسایشی شەقام دەبێت. کێ سەرۆکی شارەوانییە و لەئەنجوومەنی پارێزگا کار دەکات، بەڕاستی ئەوان بۆچوون و لێکدانەوەی سیاسیان چییە، ئەمە جێگەی بایەخە، نەک سەرۆک
ترەمپ بەرپرس نییە لەکاری تێکدەرانە، بایدن وای گوزارشت کردووە، کە ترەمپ جێگەی گلەییە لەبەر ئەو کاری تێکدەرانە و تاڵان و بڕۆیەکانی لەم دواییە ڕوویدا، ئەمە بەکردەوە کارێکی نابەرپرسانەیە، هەروەها دەڵێت ترەمپ لەڕکابەرایەتی سەرۆکایەتی پڕوپاگەندەکانی و هەروەسا بەکارهێنانی هێز لەپێناو یەکێتی وڵاتدا زیاد لەپێویست گەورە کردووە. بەپێی بۆچوونەکانی بایدن، ترەمپ بەرپرسە لەو گوتارەی کە دەبێتە هۆکار بۆ دابەشبوون، هەروەها ئاماژە بەوە دەکات ترەمپ بەشێوەیەکی تەواو فەشەلی لەئیدانەکردنی چەکدارە ڕاستڕەوکان هێناوە، ئینجا خۆدزینەوە لەوەی دان بەبوونی زۆرداری ڕەگەزپەرەستانە لەنێو سیستەمی دادپەروەرانەی داوەری نەنێت.
هەریەکە لە دۆلاند ترەمپ و جۆ بایدن بۆچوونەکانیان لەبارەی کاری تێکدرانە هەڵەیە، هج یەکێکیان ناتوانێت کارێکی لەمە زیاتر لەبارەی ئەم ڕووداونە بکات. ئەو قسەیەی، کە دەڵێت ترەمپ بەرپرسیارە، ئەمە تەنیا قسەیەکی یەکلایەنەیە، لەنێو ئەو ئاخاوتنانەی لەبارەی کاری تێکدەرانە دەکرێت و ئەو تەبریرانەی بۆ ئەو ڕووداوانە دیانهێنێتەوە، هەرچی ئەو قسە و کارانەی ترەمپ دەیکات، هیچ تەبریریک، یان شیکردنەوە، یان بەرپرسیاریەتییەک لەخۆ ناگریت، سەبارەت بە کاری تێکدەرانە و تاڵان و بڕۆییەکانی ئەم ماوەیە دوایی.
دیموکراسی کۆمەڵایەتی دەدۆڕێت، کارەی تێدەرانە خەڵک بۆ دۆخیکی تایبەتی دەگوازێتەوە، دەردەکەوێت ناڕەزایەتییەکان هیچ چارەسەرێکیان بۆ بایدن لە کۆمەڵگای مەدەنی تێدانییە، شێواز و ڕێگەی ئاراستەکردنی ئۆپۆزسیۆن لەسەر بنەمای عاتیفە بەڕێوە دەچێت، لەلایەن کەسایەتییەکی سیاسی، کە هەول دەدات ڕکابەرەکەی بخات و تووشی دۆڕانی بکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، وا دەردەکەوێت سوتاندنی بنکەی پۆلسی ناوەخۆیی هیچ بایەخێکی نییە.
هەندێک ڕاستڕەوەکان دەڵێن، بزاڤی خاوەن دروشمی Black Lives Matter ژیانی ڕەشەکان گرنگە، بەرپرس نییە لەڕوودانی کار و کردەوەی تێکدەرانە و تاڵان وبڕۆ، من بڕوام وایە ئەم بزاڤە بەکردەوە دەستخەڕۆ کراوە و بەشێوەیەکی مەترسیدار هەڵەڕۆکراوە لەم ڕەخنە و پێشنیارانەی بۆ چارەسەری کێشەکان ئاراستەی دەکات، بەڵام ئەو ڕێگە و شێوازەی بۆ گۆڕانکاریی هەڵبژێراوە شێوازی ناڕەزایەتیی ئاشتەوایانەی لەدەستداوە. هەندێک لەو شتانەی ڕوودەن پێچەوانەی نەریت و دەربڕینی ناڕەزایەتییە لە ئەمەریکا.