بارزانیی سیمبولی یەكبوون و كوردایەتیی..
August 29, 2020
وتار و بیروڕا
ستراتیژی وبەرنامەی رێبازی كوردایەتیی لە پێناو ئامانجێكی گەورە نەتەوەییە ئەویش پێكەوەژیان ،سەربەخۆیی خاك و نیشتیمان و سەربڵندی و بەهێزكردنی ئیرادەی كورد لە پێناو بەدەسهێنانی دەوڵەتی كوردی .نەتەوە وگەلانی شانازی بە سەركردەو كەسایەتی و رێبەرەكانیان دەكەن، هەمیشە وەك ناسنامەو هێمایەك لێیان دەڕوانن. لە مێژووی گەلی كوردیشدا مستەفا بارزانی بە دیارترین سەركردەی كارێزمایی دادەندرێت، كە لە ماوەی ژیانیدا رابەرایەتی گەورەترین بزاڤی رزگاریخوزای كوردی كردووە بۆ رزگاری كوردستانو گەیشتنی گەلی كورد بە مافە رەوایەكانی، مستەفا بارزانیی وەك درێژەپێدەری گشت بزاڤ و شۆرشەكانی گەلی كورد تا بە ئەمرٍۆ رووبەرووی دەیان پیلانگێری ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە دژی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان بۆتەوە تا بە ئەمرٍۆ كە سەرۆك بارزانیی وەك پێشمەرگەیەك هەمیشە لە سەنگەری بەرگریكردندا رێگربووە لە شكاندنی دۆزی كورد .ئەزموونی سیاسی هەرێمی كوردستان بەرهەمی خەباتو قوربانیدانی هەموو پێكهاتەكانی كوردستانە، كە بە حیكمەتو وردبینی بارزانی نەمر بوو، توانرا وەرچەرخانێكی نوێ دروست بكرێت لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد، كە بەو هۆیەوە زەنگی بە ئاگا هێنانەوە لێدراو سنوورە دەستكردەكان وەلاندران و گەورەترین شۆڕشی نەتەوەیی بەرپا كرا، كە رژێمی بەعسی ناچار كرد، كە دان بە مافی رەوای گەلی كورد دابنێت و پارتی و بارزانیی هەمیشە لەگەڵ ئاشتی و پێكەوە ژیان بوونە ئەو ستراتیژییە هەمیشەیی بووە و لە پال ئەمەشدا بارزانی نەمر توانی ببێتە داڕێژەری مافی هەموو نەتەوەو ئایین و ئاینزایەكانی كوردستان، كە هەموو پێكهاتەكانی كوردستان بەبێ جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبی كۆكردنەوە لەژێر یەك چەتر بۆ یەك مەبەستو ئامانج، كە هەر هەموویانیش لە سایەیدا هەستیان بە ئاسوودەی دەكرد.
ئەمەش بە یەكێك لە فاكتەرەكانی سەركەوتنی شۆڕشی ئەیلول دادەنرێت، كە ئەم سیما جوانەی شۆڕش و سەركردایەتی یەكەی ببووە مایەی سەرنج و تێڕامان، كە بە دڵنیایشەوە ئەمەیان سەرچاوەی گرتبوو لە تێگەیشتن و بڕوا بوونی تەواوی بارزانی نەمر بە پێكەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستان، كە تا بە ئەمڕۆش دەگات ئەم تایبەتمەندییە لە كوردستان پارێزراوە، مستەفا بارزانی، رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان شۆڕشی ئەیلوولی گەلی کوردستانی لە دژی رژێمی عێراق و بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان، هەڵگیرساند.کارێزمایی و خۆنەویستی بارزانی نەمر واییکرد مرۆڤی کورد هەست بە بونی خۆیی بکات و فێریی ئەوە بێت کە چۆن بەرگریی لە بون و مافی خۆیی بکات، بێ گومان ئەو ئازادییەیی کە ئەمروو ئیمەمانان لە ژێر سایەییدا حەساینەوە بەر هەمی خەبات و شەونخونی زیاتر لە نیوو سەدەیی بارزانی نەمرە،،ئامانجی ئەو شۆڕشە مەزنە حوکمی زاتی بۆ کوردستان، دوای نۆ ساڵ خەباتی شۆڕشگێڕیی سەرتاسەریی کوردستانی باشوور، حکوومەتی ئەوکاتی عێراق ناچار بوو دان بە مافەکانی گەلی کوردستان بنێت، کە خۆی لە حوکمی زاتی بۆ کوردستان دەبینییەوە و رێککەوتنی مێژوویی 11ـی ئاداری 1970 لە نێوان سەرکردایەتیی شۆڕش بە سەرۆکایەتیی جەنەڕال مستەفا بارزانی و رژێمی عێراق واژۆ کرا.رێککەوتنەکە بە رۆژێکی مێژوویی گەلی کوردستان هەژمار دەکرێت، بە هەمان تێڕوانینی سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول جەنابی سەرۆك بارزانی، بەرپەچی دانەوەو رێگری لە هەموو هەوڵێكی نەزۆك گرت و پارێزگاری لە هەموو پێكهاتەكان كردەوە، دەرگای سنوورەكانی كوردستانی واڵا كرد، بۆ هەموو ئەوانەی لەبەر زوڵمو ستەمی داعش ماڵو حالی خۆیان جێهێشتووە، حەقە هەموو لایەكیش بۆ پاراستنی ئەم رەوشە جوانەی پێكەوە ژیان، ببین بە پاڵپشتی و پشتیوان، تا هەموو پیلانی دوژمنان پووچەل بكەینەوە، گیانی پاكی شەهیدانو لە سەرووی هەموویانیشەوە گیانی پاكی بارزانی نەمر ئاسوودە بكەین، بۆ ئەوەش چۆن لە رابردوودا كوردستان مەڵبەندی لێبورەدەیی و پێكەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەیی بووە لەسەر هەمان رێڕەودا بەردەوام بینو درێژە بە ژیان و كاروانی خەباتمان بدەین.
لە ئێستا و داهاتووشدا پێوستمان بە پەیام وفەلسەفە ورێبازەكەی هەیە كە رێبازی كوردایەتی و پێكەوەژیان ویەكسانی و دادپەروەرییە كە دلنیاین هەر لەو رێگایەشدا بەگشت مافە سروشتی ورەواكانمان دەگەین چونكە رۆحی بەرخودان وتێكۆشان هەر بەگەلی كوردستان دەبەخشێت بە جۆرێك چۆن لە ناسكترین قۆناغ دا سەركردایەتی مەزنترین شۆرشی كرد ئەواش لە دژوارترین كات وسات دا سەرۆك مسعود بارزانی بێ وێنەترین سەروەری لە ژیانی سیاسی خۆی دا تۆمار كرد كە بووە خاوەنی پرۆژەی ئەنجامدانی ریفراندۆم و خەونی دێرینی بارزانی نەمر و هەموو شەهیدانی كوردستانی هێنایەدی كە ئەمرۆ یا سبەی هەر بەئەنجام دەگات ودەبینە خاوەن دەولەت و كیان. چونکە بەهۆیەوە گەلی کوردستان چەندین دەستکەوتی سیاسی و ئابووری بە دەستهێنا. بۆیە دەتوانین بڵێین كە شۆرشی گوڵان و دەسكەوتەكانی و كە خۆی لە پەرلەمان و حكومەت و ئینجا فیدرالی و 25/9/2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی توانیی بەربەستەكانی بەردەوام ویستی دەوڵەتخوازی وەك ومافێكی رٍەوا كە سەرۆك بارزانیی سەرپەرشتی دەكرد كردەوە هەر دەگات بە ئامانج..