تەکنەلۆژیا و کۆمەڵگە

تەکنەلۆژیا و کۆمەڵگە

رەسوڵ ھەمزاتۆف قسەیەکی جوانی ھەیە دەڵێ:
((ئەگەر ھەنگوین بکەوێتە دەست نەزان، ئەوەندەی لێ دەخوا نەخۆش دەکەوێ و تووشی زەرەر دەبێ. بەڵام ژەھری مـار بکەوێتە دەست زانا، دەرمانی لێ دروست دەکات"
مێژوویەکی کورت لەسەر دۆزینەوەی تەکنەلۆژیا و بەکارھێنانی چەندین دەیە پێش ئێستا، ئێستا لە سەردەمێکداین کە باس لە "گلوبالیزەیشن"واتە سەردەمی بە جیھانی بوون دەکرێ کە مەبەست لێی بچووکردنەوە و لێک نزیکبوونەوەی جیھانی پان و بەرینە. بەھۆی تەکنەلۆژیای نوێی سەردەم لە ئەنتەرنێت و تۆرە کۆمەڵایەتییە بەھێزەکانی و ماشینە نوێ و پڕ تواناکان، ئەمە بووەتە ھۆی رەخساندنی ھەلێکی وا کە کۆمەڵگە دواکەوتوو و دوورە پەرێزەکانیش نزیک ببنەوە لە بەکارھێنانی زانیارییە نوێیەکانی سەردەم، کە لە ماوەیەکی کورت دا بە ھۆی روداوێکی سیاسی و ئاڵوگۆرێک یا خود پاش پێکدادانێکی سەربازی وڵاتان و پێکھاتنی ئاڵوگۆرێک دەرگای سنووری وڵاتان بە تەوژم بەرەو وڵاتی ئازاد کراو دەکرێتەوە، رێژەی کاڵای ھاوردەی ھەمە جۆر زیاد دەبێ وە رەنگدانەوەی ئەم راستیەش لە ھەرێمی کوردستان دا دەبینین کە دەتوانین بڵێین بێجگە لەمەش لە کۆمەڵگەی ئێمەدا چاولێگەری و تەقلید لە وڵاتانی پێشکەوتوو زۆر باوەو و کەمتر کەسانێک ھەن کە لە رێگای ئەزموونی راستەوخۆوە ھەوڵی بەدەسھێنان و گواستەنەوەی ئەم زانیاری و پێشکەوتنە نوێیانە بدەن، کە لە راستیدا وەرچەرخانێکی گەورە دروست دەکات لە ھەر کۆمەڵگەیەک. زیانە مرۆییەکان بە ھۆی کەمی یان نەبوونی تەکنەلۆژی و دەستڕانەگەیشتن بە پێویستییەکانی ژیان بوو. ئێستاش بەھۆی ھەمان پێویستی و ئاسانکاری و تەکنەلۆژییەوە زیانە مرۆییەکان تەنگی بە مرۆڤایەتی ھەڵچنیوە، لەڕۆژی ١٤\٢\١٨٧٦ لەلایەن دوو کەس بە جیا بیرۆکەی تەلەفۆن ئاشکرا کرا بەناوەکانی ئەلیکساندەر گراھام بێڵ و ئیلیشا گرەی.
– لە ١٤\٢\١٩٢٤ ناوی کۆمپانیای Computing Tabulating Recording Corporation گۆردرا بۆ IBM و بەم شێوەیە کۆمپانیای International Business Machine لەدایکبوو.
– لەھەمان کات ١٤\٢\١٩٤٦ یەکەم کۆمپیوتەری تەواو ئەلیکترۆنی بەناوی ENIAC لە زانکۆی پێنسێلڤینیا نمایشکرا کە کێشەکەی بە ٣٠ تەن مەزەندە دەکرا و توانای ژماردنی ٥٠٠٠ ھاوکێشەی ھەبوو لە چرکەیەکدا.
– لەوکاتەدا ١٤\٢\٢٠٠٥ بۆ یەکەم جار دۆمەینی ماڵپەڕی یوتیوب لەلایەن دامەزرێنەرەکەیەوە تۆمارکرا،گۆڕانی کۆمەڵایەتی بەھەر رەھەندێکدا بێت روودانی حەتمییە، کۆمەڵگای مرۆڤایەتی خۆی دەگۆڕێت تا مۆدێلێک لە ژیانکردن بگوزەرێنێت و فۆرمێکی نوێ لە ژیانکردن دەستپێبکات، ھەموو ئەو گۆڕانە مەزنانەی کە بەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا ھاتوون دیاردەی سروشتی و رۆحانی نەبوون، بەڵکو بەرھەمی ژیاری مرۆڤ بوون، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ھەموو گۆڕانێکی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی وابەستە بووە بەو ئامێرە سادە و ئاڵۆزانەی کە مرۆڤ دروستی کردوون.

تەکنەلۆژیا واتای چییە؟
تەکنەلۆژیا وشەیەکی کۆنی ئیغریقی یە لە دوو بەش پێک دێت ( techno) بە واتای سەلیقە و پسپۆڕی ھونەری وە وشەی ( logos ) بە واتای زانست و زانیاری دێت .
لە ئێستادا زاراوەی تەکنەلۆژیا بە واتای ( ڕێکخستنی کارووباری پسپۆڕی ھونەری) دێت.
لە ئێستادا زیاتر بۆ بەرھەمھێنان و پیشەسازی و بواری زانستی بەکاردێت .
تەکنەلۆژیا بریتیە لە کەرەستە و ھۆکار لە بەکارھێنانی ئامانجی کردەیی جێبەجێکردن کە لەڕێگەی تەکنەلۆژیا وە مرۆڤ دەتوانێت پێشکەوتن بەدەست بھێنێت و کەموکووڕی زانستی پڕ بکاتەوە.
وە تەکنەلۆژیا بۆ ئەم مەبەستانە بەکارھاتووە.
.. تەکنەلۆژیای پەروەردە ـ لەساڵی ١٩٢٠ لەلایەن زانا ( finn) ئەم دەستەواژەیە بەکار ھاتوە بۆ پلاندانان و ئامادەکاری پێشکەوتنی کەرتی پەروەردە .
.. تەکنەلۆژیای فێرکردن ـ ئەم دەستەواژەیە بەکاردەھات بۆ شێواز و چۆنێتی ئاشنا بوونی ڕێگەکانی پێشکەوتنی سیستەمی پەروەردەیی.
سەرەتا پێناسەیەکی کورتی تەکنەڵۆژیا ئەکەین بۆتان: تەکنەڵۆژیا:: بریتییە لەو ئامێرانە و ئەو کەرستانەی کە کاری ڕۆژانەتی ئاسان کردوە و بەھۆی تەکنەڵۆژیاوە کارەکانت بە زووترین کات ئەتوانی جێبەجێ بکەیت!
لەوانەیە کە ئەگەر وشەی تەکنەلۆژیا ببیستین زۆربەمان بیر لە مۆبایل و کۆمپیوتەر و لاپتۆپ و ئایپاد و ئینتەرنێت بکەینەوە!
تەکنەلۆژیا و کۆمەڵگا ناتوانرێن جیا بکرێنەوە، پشت بەستنی تەکتەلۆژیا لە لایەن کۆمەڵگاوە سوڕێکە کە ئێمە تێیدا دەخولێینەوە، لە ڕۆژانەی ژیانماندا پشتی پێ دەبەستین و ئاستی پێویستییەکانمان و داخوازییەکانمان لەسەر شانی تەکنەلۆژیا لە بەرزبوونەوەدایە. مرۆڤەکان تەکنەلۆژیا بۆ گەشت و پەیوەندیی کردن – فێربوون – بازرگانیی و ژیانی ئاسوودە بە کار دێنن. ھەر چۆنێک بێت تەکنەلۆژیا جێگە و ھۆکارێک بووە بۆ بایەخی ئێمە،
لەگەڵ ئەوەی جیھانی ئەمڕۆوابەستەیەبەبەکارھێنانی تەکنەلۆژیا بە ھەموو جۆرەکانییەوە کاریگەری لەسەر تاکی کۆمەڵگە ھەیە لەھەرپێگە و بوارێک بێت سوود وزیانەکانی زۆرن و لێرەدا بەکورتی تیشک دەخەینە سەر ودەکانی لەبوارەکان( پەروەردە، پزیشکی، گەشت، ناساندنی کەلتوور وڕۆشنبیری نەتەوەیی، جەنگ ........ھیتر)چەندین زیانی ھەیە، گرنگترین زیانەکانی شەپۆلی ئەلیکترۆموگناتیسی بریتیین لە:-
١. تێکچوونی دەروونی بەشێک لەھەرزەکارەکان و سیستی و بێ ھێز کردنی ئاستی بینین و بەفیڕۆ دانی کاتێک زۆر بەھۆی ئینتەرنێتەوە.
٢.کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەی منداڵ بەرکەوتنی تینی لەرەلەری شەپۆلی ڕادیۆیی و شەپۆلی وایفای و مۆبایل، کار لە گەشەی خانەکان دەکات. بە تایبەتی لە قۆناغی گەشەی کۆرپەلە.

٣.تێکچوونی ئاستی پەیوەنداریەتی لەنێوان خزم و کەس و کارەوە ، ھەڵبەتە ھۆکارێک بوە بۆ سیستی لاوازی و کەم کردنەوە ئەو پەیوەندییە.
٤. کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕەوشی کارکردی مێشک لەمەڕ لێکۆڵینەوە لە کاریگەری خراپی شەپۆلی وای فای لەسەر کارکردی مێشک. زانایانی دانیمارکی کاریگەری شەپۆلی (٤G) یان دیاریکر پێویستە لەسەر ھەموان شێوازی بەکارھێنانی تەکنەلۆژیا وڕێک خستنەوەی لەناو خێزان وکۆمەڵگە بەشێوی سیستەم تاکو ھەنگاو بنێن بەرەو داھاتوویەکی گەش بۆ نەوەکانمان.
Top