خۆشەویستی خاك ونیشتمانی دایك بەكرداره نەك بە دروشم ..

خۆشەویستی خاك ونیشتمانی دایك بەكرداره نەك بە دروشم ..

خۆشەویستی نیشتمان پەیوەستە بە ڕۆح و ویژدانە وە دوور لە هەموو بەها مادیەكان هەر كەسێك خۆشەویستی وتایبەتی بە ئەرزشە باڵاكانی نیشتمانی دایكەوە هەیە , خۆشەویشتی خاك پەیوەندی تاك و نیشتمان هێندە قوڵ و ڕیشەدارە ئاسان نیە پێناسەیەكی دیاریكراوی بۆبكەین , ئەوەی شارەزایانی ڕامیاری و جوگرافی پێناسیان كردوە كە نیشتمان بریتیە لە:(پارچە زەویەك سنورێكی دیاریكراوی هەبێت و گەلێكی لەسەر دەژی... تەنها ڕوخسارێكی مادی نیشتمانە . قوربانیدان بۆ نیشتمان سنووری نیە ڕۆڵەی بەئەمەك كات و ماڵ و گیان لەپێناو سەربەستی و سەروەری نیشتماندا بەشانازیەوە پێشكەش دەكات لێرەوەیە كورد دڵسۆزترین و فیداكارترین ڕۆڵەی نیشتمانی ناوناوە پێشمەرگە. مێژووی ڕابردوی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كورد باشترین شاهید و گەواهیدەرە.داگیركاری دەرەكی یان داگیركاری سەربازی و ڕاستەوخۆ بە ئامانجی فراوانكردنی سنووری قەڵەمڕەوی دەسەڵات و سەركوتكردنی گەلەكەی و دزینی سەروەت و سامانەكەی و بەهێزكردنی پێگەی سیاسی و سەربازی داگیركەر بە بیانوی جیاوازی ڕەگەز و ئاین و مەزهەبی و ئایدۆلۆجی لەتكردن و دابەشكردنی زۆرەملێی نیشتمانێك بەسەر چەند دەوڵەتێك دا بۆ لاوازكردنیان و درێژەدان بەداگیركاری و بندەستكردنیان یان دابەشكردنی نیشتمانێك بۆ چەند كانتۆن و هەرێمێكی جیاواز بەدەستی ڕۆڵەكانی لەڕێگەی پلانی بڵاوكردنەوەی دووبەرەكی و ڕقبوونەوەی ڕۆڵەكانی ناوچەجیاوازەكانی نیشتمان و هاندانیان لەدژی یەكدی بەبەكارهێنانی جیاوازی ئایدۆلۆجی و مەزهەب و دیالێكتە بۆ هەمان مەبەستی سەرەوە. خاك و نیشتمان دوو وشەیە، بەڵام بەهایەكی زور گرنگی هەیە، نەك لە رووی زمانەوە، بەڵكو لە رووی هزر و بیر و بۆچوونی تاكە كەسی و كۆمەلایەتی، چونكە ئەم خاك و نشتمانە لەسەر بناغەی هزر و بۆچوونی بارزانی نەمر و هەزارەها شەهید و شۆڕشگێڕ دامەزراوە، شانبەشان لەگەڵ هاوڵاتییانی كوردی بە شەرف، ئەو شۆڕشگێڕانە لە ساتەكانی زۆر زەحمەت و سەختدا خۆیان كردە قوربانی و فیداكاری خاك و نیشتمان كە بە كردار ئەنجامیان داوە و بریتیبوو لە خەبات و خۆ قوربانی كردن بۆ ئەم خاك و نیشتمانە، نەك بە قسە و دروشم .هەروەها دەبێت هەموومان بزانین كە ئەم قۆناغە، قۆناغێكی سەخت و هەستیار و زەحمەتە كە رووبەرووی میللەتی كورد دەبێتەوە، لە لایەن دوژمنانەوە چ لە ناوەوە بن یان لە دەرەوە، پێویستە لەسەر هەموو بەرپرسێكی حكومی یان حزبی، بە كردار و بە رۆح و هەستێكی نەتەوەیی بەرامبەر بەم دۆخە هەستیارە رۆڵی خۆی ببینێت.بۆ ئەوەی مێژوو لە ئێمە رازی بێت، با دڵسۆزی و وەفاداری خۆمان بۆ بارزانی نەمر و هەموو ئەو شەهیدانەی كە خوێنی خۆیان بەخشی لەپێناو خاك و نیشتمان و ئازادی دیار بكەین بە كردار نەك بە قسە و دروشم، چونكە ئێمە قەرزداری ئەوانەین كە رێگەی ئازادی و سەربەستی بۆ هەموو تاكە كەسی ئەم كوردستانە دابینكرد، ئەم وەفادارییە و دڵسۆزییە لە كۆتایی دەگەڕێتەوە بۆ میللەتی كورد و كوردستان بە گشتی. هەروەها لێرەدا پێویستە بڵێین بە بێ هیچ كردارێك دروشمات نابێتە هۆی بەرەو پێشبردنی پرۆسەی دیموكراسی و سەربەخویی كوردستان لەم قۆناغە سەختەدا كە كوردستان رووبەڕووی بۆتەوە، دەبێت هەموو تاكە كەس ئەركی نیشتمانپەروەری لەسەر شانی هەموویان بێت، و ئەركی خۆیان بە شێوەیەكی رێك و پێك جێبەجێبكەن و ئارامگربن، نەك ببنە هۆی تێكدانی ئەم پرۆسە دیموكراسییە و ئەم ئارامییەی كە هەرێمی كوردستان هەیەتی، ئەوانەی بە شیعارات دەنگی خۆیان بەرزدەكەنەوە و هانی ئەم خەڵكە وەفادارە دەدەن بۆ دژایەتیی كردنی دیموكراسی لە كوردستان كە لە هەر لایەك یان حزبێكبن، ئەوانە بە قەد سەرۆك بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەكان و شەهیدانی كوردستان قوربانییان پێشكەشی ئەم خاك و نیشتمانە نەكردوە، ئەوەی دەیبینین لەم چەند رۆژەدا كە هەندێك لایەن و حزب دەیانەوێت قۆناغەكە ئاڵۆزتر بێت، تەنها دەیانەوێت سەرنجی خەڵك بۆ خۆیان راكێشن كە ئەوانەن دڵسوزی ئەم خاك و نیشتمانە. لە لایەكی دیكەوە، گرنگە هەموومان بزانین كە پێشمەرگە قارەمانەكان بە كردار و بە گوللە و خۆ فیداكاری و بەرگری خۆیان بەرز كرد كە دەبێت هەمووان رێز لەو شیعارە و بەرگری پێشمەرگە قارەمانەكان بگرن و لێنەگەرێین شیعارات و قسەی ئەملاو ئەولا ببێتە سەركەوتن بۆ ئەو كەسانە كە مەرام و ئەجێندای خۆیان هەیە دژی ئەم میللەتە بە بێ جیاوازی، بەڵكو دەبێت یەك دەست بین و یەك هەڵوێست بین لە دژی چەواشەكاری بەتاڵ، هاوكار بین لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەكان كە بە رۆح و گیان بەرگری لە ئێمە دەكەن. هەروەها دەبێت هەموومان بەرپرس بین بەرامبەر مێژوو و ئەم خاكە و نیشتمانە نەك تەنها حكوومەت و سەرۆك بارزانی، چونكە حكوومەت ئێمەین و بەرێوەبەر ئێمەین و سەرۆك ئێمەین، خزمەتگوزار ئێمەین، فەرمانبەر ئێمەین، هەموومان بەرپرسیاریەتی مێژوویی دەكەوێتە سەر شانمان، نەك سەر پێشمەرگە قارەمانەكان یان سەرۆك بارزانی بە تەنها، با دڵسۆز بین لە ئەركی خۆمان، با دڵسۆز بین بۆ ئارمانجەكانی نەتەوەیی خۆمان، با دڵسۆز بین بۆ ئاڵا و زمانی كوردی خۆمان، با دڵسۆز بین ، بەڵكو بە كردار و دان بەخۆدانان بۆ ئاییندەیەكی گەش و رووناك.
Top