رەهەندەکانی خۆپیشاندانەکانی دوێنێ

رەهەندەکانی خۆپیشاندانەکانی دوێنێ

ئەوەی دوێنێ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان رویدا بە ناو خۆپیشاندان و نارەزایی لە دژی حکومەت، بە رەنگ وناوەرۆک جیاواز بوو لە خۆپیشاندانەکانی پێشوتر.
ئەم جارەیان شاسوار زۆر بە گەرمی ئامادەکاری و ریکلامی بۆ دەکرد.
پەناهەندەیەک بە ناوی عەلی کەریمی، کە له هەرێمی کوردستان حەساوەتەوە، مافی ئەوەی نیە باس لەسەر رەوشی هەرێم بکات، هاتە سەر هێل و ژەهری دەمی خۆی رشت.
یەکێتی لەسەر زاری ئەندامێکی سەرکردایەتیان باسی خۆپیشاندانی سەرتاسەری و روخاندنی حکومەتی هەرێم دکات، مەگەر خۆیان لە ناو حکومەت نین؟، بەڵام ئەم جۆرە لێدوانە باسێکی تری لە پشتەوەیە.
جگە لە داوای هاۆشێوە شیعەکەی شاسوار، بۆ گەرم و گوڕ کردنی خۆپیشاندنەکان!.
خۆپیشاندەران لە زونی سەوز ئاراستەکران بۆ بارەگاکانی پارتی و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی نانەوەی زیاتری ئاژاوە، تێکدان و سوتاندنی مولک و سامانی گشتی و کەسی، مایەی پرسیار و نیگەرانی یە؟!.
هێزەکانی ئەمن و ئاسایش نوقەیان لێوەنەهات، لەکاتێکدا دەبوایە ئەرکی پاراستنی بارەگاکانی پارتی و حکومەت ین لە ئەستۆ گرتبا.
گومان لەوەدا نیە، که هەندێک چاوچنۆک وجاش سیغە، لەپشت پەردەکان خۆیان حەشار دابوو و تەماشای وەزعەکەیان دەکرد، بە تەمای شتێک بوون هەروەکو خۆیان پلانیان بۆ دانابو و خەونی حوشتر یان پێوە دەبینی.
ئەمە هەمووی بەدەر نیە لە دەستی دەرەکی و هەوڵی خولقاندنی پشێوی و نائارامی لە هەرێمی کوردستان،.
شاسوار تەنها کارتێکی بچوکە لە پیلانێکی گەورەی دەوروبەر بە هاوکاری کۆمەڵێک خۆفرۆش لە دژی پارتی و هەرێمی کوردستان.
بۆیە دەڵێم، رەهەندەکانی ئەم جارە جیاوازن، بابەت تەنها شاسوار نەبوو، بەلکو ئەم جارە زیاتر لە جارانی تر پلان رێژی و دەستی تری لەگەڵ بوو.
ئەم حاڵەتە نیشانە ئیفلاسی سیاسی و ئەخلاقی ئەو گروپانەیە، هەر خۆش یان دەزانن کە یاریەکە کەتەواو بوو و "شوت داون" یان پێ دەکرێت.
ئەمانە دەبێ پەند و عیبەرت لە رابردوو وەربگرن، دەبێ بزانن قەلای پارتی ئەوەندە گەورە و بەهێزە بە پیلانی چەند خۆفرۆشێک ناروخێت، بە هیت و هاواری چەند ئاژاوەگێرێک درزی تێناکەوێت.
پارتی خاوەن هێز و پێگەی جەماوەری خۆیەتی، کە زۆر لەوە هوشیارترن بە پیلانی چەند کالفامێک بەسەرداببرێن، هەر ئەم جەماوەرە پارێزەری دەستکەوتەکانە.
ئەوەی لە هەمووی گرنگتر، پارتی وەکو حزب، زۆر لەوە گەورەترە کە وەڵامی شاسوارێک یان جاش سیغەیەک بداتەوە، ئەوەی پارتی ئێستا دەیکات لە ئاست مجاملەدایە و شایەنی ئەوە نیە کات بۆ وەڵامدانەوە تەرخان بکات، پارتی خاوەن پرۆژەی نەتەوەیی خۆیەتی و کار بۆ ئەو پرۆژەیە دەکات.
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە رووداوانە، تەنها چەند دەبە ئاوێک بەسە.
Top