بانارەزایەتی خەلك دوربخرێتەوەلەئەجیندای سیاسی .

بانارەزایەتی خەلك دوربخرێتەوەلەئەجیندای سیاسی .

خۆپیشاندان مافێكی دەستووری ویاسایی وئاسایی وسروشتی ھاوولاتیانە لە كاتی هەبوونی هەر گلەیی وگازاندەیەك بە شێوازێكی شارستانی وبەپێ ی یاسا ی ژمارە(11)ی رێكخستنی خۆپیشاندان لەھەرێمی كوردستان بۆسالی (2010) گردبوونەوەی گشتی بەمەبەستی خۆپیشاندان .یان مانگرتن .یاخودپەناگیری بكەن و داوای مافی خۆیان بكەن ، پێویستەشە رێزلەداواكانیان بگیرێت چونكە خۆپیشاندن بۆ داكۆكی كردن لەماف حەقێكی سروشتی ھەرھاوولاتێكە بەلام ئەم شێوازەی كەبەداخەوەلە كوردستان بەدی دەكرێ كە باروگوزەرانی ھاوولاتیان ومووچەی فەرمانبەران بۆئەجیندای سیاسی و كاری توندوتیژی وتێكدان و سوتانی دامەزراوەكان وزیان گەیاندن بەشوێنەگشتیەكان بەكاردەھێندرێت مایەی سەرنج وتێرامانە چونكە ئەمەیان نەك هەر خۆپیشاندان نی یە بەڵكو بە ئاشكرایە ئاژاوە و نانەوەی دووبەرەكی یە لەنێوان خەلكی كوردستان كە سەرئەنجامێكی خراپی لێ دەكەوێتەوەونیشتیمان بەرەوسوتاندن وتێكدان دەبات كەسەرەنجام خودی ھاوولاتی زەرەرمەنددەبێت بۆیەش گرنگە هاولاتیان ھەست بەم راستی یە بكەن ئەوەی لە كوردستان بەدەست هاتووە دەرئەنجامی خوێن وفرمێسك وخەبات وتێكۆشانی سەدەیەكی گەلی كوردستانە. ناكرێت بۆ بەرژەوەندی و مەرامی هەندێ لایەن وكەسی بەرژەوەندخواز هەولی تێكدانی بدرێت .
راستەھەرێمی كوردستان لەدۆخێکی سەختی ئابووری دایە . بەلام دەبێت ئەم راستیەش بزانین ئەم بارودۆخە نەخوازراوە لە دەرەوەی خواست و ویست و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە . چونكە داهاتی نەوتی عێراق بە رێژەیەکی زۆر دابەزیوە و کورتهێنانێکی زۆر گەورە لە نێوان داهات و خەرجییەکانی حکومەتی فێدرالیدرا دروست بووە لەگەل درێژەكێشانی پەتای كۆرۆنا ھەر چەند لە سەرەتای دروستبوونی ئەم قەیرانەوە، لەلایەن حكومەتەوە هەموو هەوڵێك خرایەروو بۆ ئەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم قەیرانە، لە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان دروست نەبێت ، بەڵام بەداخەوە ئەم قەیرانە داراییە کە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە ، زۆر لە توانا داراییەکانی بەردەستی حکومەتی هەرێمی كوردستان گەورەتربوو ، بەڵام لەگەل هەموو ئاستەنگەکانیشدا، هەوڵی بەردەوام لەئارادایە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران وچاكتركردنی ژیان وگوزەرانی ھاوولاتیان.
كەبەدلنیایەوە ڕۆژە سەختەكان ھەر تێپەڕێنین و ، بەرەو دۆخێکی لە بارتردا ھەنگاودەنێن
بۆیەش گرنگە كوردستانیان لەئاست هەستیاری قۆناغەكەدا بن رێگری لەو هەولانە بگرن لە ژێر داوای چارەسەری كێشەی مووچە و خۆشگوزەرانی هاولاتیان هەولی تێكدانی رەوشی ئارام و سەقامگیری كوردستان دەدەن چونكەقەوارەی ھەرێمی كوردستان مولكی ھیچ كەس ولایەنێكی سیاسی نی یەبەلكوھی ھەمووخەلكی كوردستانەبە بێ جیاوازی ئایین و زمان ...
بۆیەش گرنگە کوردستانیان وەک ڕابردوو، بەرپرسانەتر لەگەڵ ئەم قۆناغە هەستیارەش مامەلە بكەن ورێگری لە هەر هەولێکی ئاژاوە گێری بگرن و رێگە نەدەن داوای مافەکانیان بە ئاراستەیەکی تر ببردرێت و تێکەڵ کێشەو ململانێ هەندێ لایەنی تازە دروستبووی نابەرپرس بکرێن کە هیچ رێز و سەنگێکیان بۆ خەباتی نەپساوەی گەلی كوردستان نی یە ، پشت خوای گەورە ئەم دۆخەش ھەرتێدەپەڕێت، ڕۆژگاری تاڵترمان بەرێکردوون بۆیەش با ئاشتی و ئارامی کوردستان لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت و نیشتمان با خواستی هەموو لایەکمان بێت.
Top