پێشمەرگە تاجی سەروەریی كوردستانە ..
August 22, 2020
وتار و بیروڕا
پیشمەرگە ئەو مرۆڤە راستەقینەیه کەلە پێناوی رزگاری و ئازادی و بەختیاریی گەل و نیشتمانەکەیدا، له هەموو خۆشی و ئاسوودەیییەکی ژیانی گوزەراوە و لەو رێبازەدا بە شێوازی رەوا و گونجاو، شێلگیرانە، ئازایانە و چالاکانە خەبات دەکات پێشمەرگە ئەو مرۆڤه تێکۆشەرەیە کەلە پێناوی چەسپاندن و سەرکەوتنی دێموکراسی، مافی مرۆڤ، مافی نەتەوایەتی، فرەچەشنی و پلۆرالیزمی سیاسیدا خەبات دەکات.پێشمەرگە ئەو مرۆڤه ژیر و بیرکراوەیه کەلە پێناوی بەرزکردنەوەی هەستی نیشتمانپەروەری، هوشیاریی نەتەوایەتی و بە هێزکردنی ئیرادەی سیاسی گەلەکەیدا خەبات دەکات.پێشمەرگە ئەو مرۆڤە پێشکەوتنخوازەیه کەلە پێناو گەشەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریی نیشتمانەکەیدا خەبات دەکات.پێشمەرگە ئەو مرۆڤە خۆشناو دەست و زمان و داوێن پاکەیە، کە پارێزگاری لە حورمەت و کەرامەتی مرۆڤ، سەروەت و سامانی گشتی، مێژوو، زمان، کولتوور و کەلەپووری رەسەنی نەتەوەو نیشتمانەکەی دەکات.پێشمەرگە ئەو مرۆڤە ئاشتیخوازەیە کەلە مەیدانی \'\'شەری رەواو وتووێژی شەرافەتمەندانە و ئاشتی سەربەرزانە و دادپەروەرانەدا لێهاتوو و ئازا و چاونەترسە.پێشمەرگە چرای رووناکی رێگای خەباتە،سۆمای چاوە، چاوگەی هیوایه، قەڵای ورەیە، هێزی پۆڵایینی كوردوكوردستانە.
دوای رووخانی رژێمی بەعس و لە كاتی دانانی یاسای كاتیی بۆ قۆناخی راگواستن لە عێراقدا، پرسی پێشمەرگە بەو جۆرە باسكرا كە وەك میلیشیا مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و چارەسەری ئەوەی بۆ بدۆزرێتەوە كە وەك پاسەوانی سنوور بخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر ئەم پرسە بەڕێز مسعود بارزانی وەك پێشمەرگە هاتە دەنگ و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە هیچ هێزێك ناتوانێت ناوی پێشمەرگە بگۆڕێت و لەسەر ئەم مەسەلەیەش هەرچی دەبێت، با ببێت، ئەم هەڵوێستەی سەرۆك بارزانی لە كاتێكدا بوو كە بەڕێزیان لە رووی دەستووری و یاساییەوە سەرۆكی هەڵبژێردراوی گەلی كوردستان نەبوو، بەڵكو سەرۆكی ئەمری واقیع بوو، ئەم پیداگیرییەی سەرۆك بارزانی لە سەر ناوی پێشمەرگە وایكرد، لە داڕشتنی دەستووری عێراقدا، هێزی پێشمەرگە وەك گاردی كوردستان، یان سوپای كوردستان بچەسپێندرێت و بەشێك بێت لە سیستمی بەرگریی ئەو عێراقەی كە ئەو كات بەو جۆرە دەستووری بۆ داڕێژرا كە وەك دەوڵەتێكی فیدڕاڵی بنیاد بنرێتەوە، بەڵام نەك هەر ئەم بڕگەیەی تایبەت بە پێشمەرگە لە دەستووری عێراقدا جێبەجێ نەكرا، بەڵكو بەشی زۆری ئەو بڕگە دەستوورییانەی كە مافەكانی كوردستان لە عێراقدا دیاری دەكات، لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە پێشێلكران و عێراقی سەردەمی حوكمڕانی نوری مالیكی خۆی بۆ ئەوە ئامادە كردبوو كە بە هێزی سەربازی كوردستان داگیر بكاتەوە، بەڵام ئیرادە و خۆڕاگری پێشمەرگە و شێوازی بەڕێوەبردنی ئەم هێزە لەلایەن سەرۆكێكی پێشمەرگەوە، وایكرد خەسڵەتی پێشمەرگانە لەناو هێزی پێشمەرگەدا وەك خۆی بمێنێتەوە و گۆڕانكاری بەسەردا نەیەت.دوای رزگاربوونی عێراق لە دیكتاتۆریەت، یەكەم كاری حكومەتی تازەی عێراقی بە درێژایی 13 ساڵی رابردوو سزادانی هێزی پێشمەرگە و نەدانی بودجەی پێشمەرگە بووە، لەمەش زیاتر ئەوەی كە جێگەی نیگەرانییە، ئەوەیە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە ئەركی دووبارە بنیادنانەوەی سوپای عێراقی خستبووە ئەستۆی خۆی، لەبەر كۆمەڵێك بەرژەوەندی خۆی لەم لایەنەوە غەدری لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و لە چوارچێوەی بنیادنانەوەی سوپای عێراقدا هاوكارییەكی ئەوتۆی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە رووی چەك و مەشق و راهێنان و لۆجستییەوە نەكرد، پێشمەرگە بە ئیرادەی پۆڵایینی لە بن نەهاتوویی بە خۆین و گیانی توانی رووبەرووی درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی لەلایەك ببێتەوە سەختی ژیان و قەیرانی دارایی و گەمارۆیی دارایی و هەروەها پیلانگێری ئیقلیمی نەیتوانیی تۆزقاڵێك بیروباوەری كوردانەی پێشمەرگە لاواز بكات ،چونكە هەموو سەورت و خۆشییەكانی دونیا ناكاتە بەرانبەر ساتێك شەونخوونی پێشمەرگە و دڵۆپێك خوێنی پێشمەرگە . پێشمەرگە پارێزەر و قەڵغانی نەتەوەییی و شكۆ وشانازیی كورد و كوردستان و شەرٍی سایكۆلۆژی نەیارانی پێشمەرگە ناتوانن كاریگەری لە سەر بیرو باوەری كوردانەیان بكەن