جەنابی مەسرور بارزانی لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئەنجومەنیففف وەزیران

جەنابی مەسرور بارزانی لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئەنجومەنیففف وەزیران

پێش دەست بەکاربوونی جەنابی مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەت، جەنابیان خاوەن بەرپرسیارییەتییەکی گەورەتر بوون، کە ئەرکی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ھەرێم و ھاوڵاتییان لە ئەستۆی جەنابییان بوو. لە ڕێی ئەو دەزگایە و ئەرکە قورسەکەیان توانییان کوردستان بکەنە شوێنێکی سەقامگیر و ئارام، ئەویش بۆ پێکەوەژیانی سەرجەم ئایین و نەتەوەی جیاواز، و ھاوکات سومبولێک بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان و ھەرێمێکی نموونەیی لە سەر ئاستی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە ببێتە جێی سەرنجی وڵاتە بییانییەکان، بێجگە لەوەش پووچەڵکردنی دەیان بەرنامە و کردەوەی تیرۆریستی لە ھەرێمی کوردستان کە ئەمە کارێکی ئاسان نەبوو، ئێستاش ھەروەکو جاران ئەرکێکی قوڕسی لەسەر شانە ئەویش کە سەرۆکایەتی حکومەت و پاراستنی گیانی ھاوڵاتییانە لە پەتای کۆڤید۱۹ و لە لایەکی ترەوە ھەوڵدان بۆ کەمکردنی کاریگەرییەکانی قەیرانی ئابووری کە جیھان بە گشتی لێی بێ بەش نەبووە.
پێویستە ھاوڵاتییان باش بزانن کە چۆن جەنابییان پێشتر بە ھەموو ھەوڵ و تواناییەک ئەمن و ئاسایشی ئەم ھەرێمەیان پاراستووە، ئێستاش ھەوڵەکان بەردەوامن و ھەموو ھەوڵێک دەدرێ بۆ خزمەتکردنی وڵات و بەردەستکردنی مووچەی مانگانەی ھاوڵاتییان وەکو خۆی ھەر سەرە مانگێک کە ئەمە ئەرکی سەرشانی حکومەتە و جەنابیان ھیچ کات لە بەرپرسیاریەتی ڕایان نەکردووە و تاکە ھەوڵ و ئامانجییان خزمەتی ھاوڵاتییانە، چونکە ھەمیشە خۆیان بە خزمەتکاری گەل و نیشتیمان پێناسە کردووە و مێژوو لە سەر خزمەتە یەک لە دوای یەکەکانی جەنابییان شاھیدە.
Top