سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، كەسایەتی سیاسی و دیپلۆماتكارێكی بەتوانا ..

ئەزموونی و پاشخانەی رابردوویی حكومرٍانی و مامەڵەكردنیان لەگەڵ رووداو و پێشهاتە خێراكان و قەیرانەكان و گەمارۆكانی سەر هەرێمی كوردستان ، هەروەها پشوودرێژی و لە خۆبوردوویی لە كاتە هەستیارەكان ،ئاماژەیەكی روونن بۆ كەسایەتی بەهێز و دیپلۆماتكار و سیاسەتمەدارێكی بە توانا ، جگە لەوەی رێزدار نێچیرڤان بارزانی ئەزمونێکی هەیە لە بەڕێوە بردنی حکومڕانی لەهەرێمی کوردستان، هەروەها لەگەڵ دراوسێکان، وڵاتانی زلهێز و هاوپەیمانان، لەگەڵ بەغدا لەگەڵ هێزولایەنەسیاسییەکان”ئەوەندەی ئێمە لەڕابردوو تێبینیمان کردووە ئەو کەسایەتییەکی کراوە و دیبلۆماسیییە، دامەزراوەیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەو حوکمەی نوێنەرایەتی گەلی کوردستان دەکات لە دەرەوە و ناوخۆیی کوردستان پێگەیەکی گرنگ و ستراتیژیە ، پێگەیەکە دەبێت بە دەستێکی ئەمین و سیاسەتێکی ئەمین پڕ بکرێتەوە ، بەڕێز نێچیرڤان بارزانیش ، کەسی شیاوی ئەم پێگەیەیە ، مێژوویی سیاسی و دیبلۆماسیەتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئەوەمان پێدەڵێن ، بارزانی بە باشی دەتوانێت لە پێگەی سەرۆکایەتی هەرێمدا بەشێوەیەکی دەستووری ئەرکە یاساییەکانی ڕاپەڕێنێت ، هەر وەک چۆن لە کایەی سەرۆکایەتی حکومەتدا ، حکومەت و قەوارەی کوردستانی لە داڕمان و لە ناوچوون پاراست لە کاتێکدا زۆرێک گرەویان لەسەر بچوکردنەوەی حکومەت و دامەزراوە فەرمیەکانی کوردستان کرد ، بەڵام کەشتی حکومەتی هەرێم بە ڕابەرایەتی نێچیرڤان بارزانی نەوەستا ، تا گەیشتە لەنگەری ئارامی و توانرا گشت قەیرانە درووستکراوەکان تێپەڕێنێت ، پێگەی سیاسی نێچیرڤان بارزانی وەک کارەکتەرێکی دیبلۆماسی لە ناوخۆ و وڵاتانی دەرەوە پێگەیەکی جێگیر و بەهێزە ، بۆیە بارزانی دەتوانێت ، ئەم پێگە بەهێزەی کە هەیەتی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمدا لە خزمەتی گەلی کورد و قەوارەیی کوردی بە گەڕی بخات و بۆشاییە یاسایی و دەستووریەکان بە ئاسانی پڕ بکاتەوە و دۆخێکی ئارام و شایستە بخوڵقێنێت ..
نێچیرڤان بارزانیی، كەسایەتی و دیپلۆماتكارێكی بەتوانا ..

Top