مەسرور بارزانی سەرکردەی گەلە

مەسرور بارزانی سەرکردەی گەلە
مەسرور بارزانی سەرکردەی گەلە و سەرۆکی حکومەتی تەواوی حزب و پێکھاتەکانی ئەم وڵاتەیە بە بێ بوونی ھیچ جیاوازییەکی حزبی، نەتەوەیی و ئایینی لە پێناو بەدیھێنانی مافە ڕەواکانی ھاوڵاتییانی ھەرێم تێدەکۆشێ، بۆیەش موڵکی تاکە حزبێک نییە مولکَی ھەموو حزب و نەتەوەی جیاوازی کوردستانە. دژایەتی کردنی جەنابییان بێ ڕێزییە بەرامبەر تەواوی ئایین و نەتەوەی جیاوازی کوردستان و ھاوڵاتییانی ھەرێم، بۆیە پێویستە لە ھەر حزب و پێگەیەکی جیاوازی حزبی بین ڕێز لە سەرکردە و ھێماکانمان بگرین و ئەوەشمان لەبیربێ کە ئەو قەیرانەی ئێستا تووشی ھەرێم بووە دروستکراو نییە، بەلکو قەیرانێکە بەرۆکی ھەموو جیھانی گرتووە و پێشتریش ھەبووە، بەڵام بە پشتیوانی خوای گەورە و ھەوڵ و ھیممەتەکانی جەنابی مەسرور بارزانی کۆتایی بەم دۆخەش دێتن و ژیان و باری ئابووری ھاوڵاتییان باشتر لە جاران ئاسایی دەبێت و پڕۆژەی گەورەی خزمەتگوزاریش بۆ خزمەتی زیاتری ھاوڵاتییان جێبەجێ دەکرێن

لەو رۆژەی جەنابی مەسرور بارزانی سوێندی یاسایی خواردووە و تا ئێستا بەپێی تواناکانی بۆ خزمەتی ھاوڵاتییان قەت درێغی نەکردووە، تایبەت لە گرنگیدان بە کەرتی تەندروستی و سەرقال بوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ھەموو جیھانی تووشی قەیرانی گەورە کردووە.
حکومەتی ھەرێم بە سەرپەرشتی جەنابی مەسرور بارزانی بە ھەموو شێوازێکەوە توانیوەیەتی وەکو حکومەتێکی نموونەیی بەڵانسەکە ڕابگیرێ و بە ھەموو شێوەیەک خزمەت بە ھاوڵاتییانی ھەرێم بگەیێنێ، تا گیانییان سەلامەت بێ چ بگرە لە خەرجی کەرەنتینەکردن و خزمەتە تەندروستییەکانی بێ بەرامبەر و تیمەکانی خێرا، وێڕای ھۆشیاری تەندروستی یارمەتی دانی خۆراکی بۆ خەڵکانی پێویست و کەمدەرامەت، ھێنانەوەی ھاوڵاتی و ئەو قوتابییانەی کە لە دەرەوەی وڵات دەمانەوە و پشکنینی بێ بەرامبەر کە ھەموو ئەمانە لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ئەوروپا و ئەمریکاش بێ بەرامبەر ئەنجام نادرێن و بەرامبەر بە مەبلەغێکی پارەی زۆرن.
سەرەڕای ھەوڵە جدییەکانی حکومەت بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەت بەڵام ھێشتاش خەلکانێک و کەسایەتی سیاسیش ھەن کە بەردەوام کار و پیشەیان بووەتە دژایەتی و ڕەخنەگرتن لە کارەکانی حکومەت، بەڵام پێویستە ھاوڵاتییان دڵنیابن کە پاراستنی گیان و سەلامەتی ئەوان ئەرکی لە پێشینەی حکومەتە و حکومەتیش بە سەرپەرشتی جەنابی مەسرور بارزانی ھەموو ھەوڵێک دەدەن تا بە کەمترین زیان ئەم قەیرانەش تێپەڕێنین، ئەوەشمان لەبیربێ کە پێویستە ھەموومان پشتیوانی ھەوڵ و رێنما و رێکاڕەکانی حکومەت بین چونکە حکومەت حکومەتی ھەموومانە.
Top