ئێوە ھیچ جیاوازیتان نییە لەگەڵ داھێنەرە گەورەکان

ئێوە ھیچ جیاوازیتان نییە لەگەڵ داھێنەرە گەورەکان

ھەرچەندە ڤایرۆسی کۆرۆنا جیھانی وەستاند، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە گەنجی وڵاتەکەم زیاتر گەشەیان کرد و بوونە خاوەن کاری خۆیان، من ھەمیشە ھەوڵم داوە بە بچوکترین و کەمترین شێوەش بێت یارمەتی و ھاوکاری ئەو گەنجانەی وڵاتەکەم بکەم کە ھەوڵیان داوە ببنە خاوەن کاری خۆیان و لەسەر پێی خۆیان بوەستن و پشت بەتوانا و وزەی خۆیان ببەستن. گەنجان داینەمۆی پێشکەوتن و سەرکەوتنی وڵاتن. ئێوە دەتوانن وڵات ئاوەدان بکەنەوەو بیبوژێننەوە، و ئەو کەم و کوڕیانەی کە لە ڕێژەی بەرھەمھێنان ھەمانە پڕیان بکەنەوە.
(گۆڤار) یەکێکە لەو گەنجانەی کە دەرچووی بەشی ئەندازیارییە لە زانکۆی کوردستان لەھەولێر، سەرەتا پێویستییەکانی ماڵی خۆی وای لێکرد کە لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی فێری دارتاشی بکات، پاشان ئەمە بووە سەرەتایەک بۆ دامەزراندنی کارێکی بچووکی خۆی بە ناوی (دارخانە) بەڵام بە تێڕوانینێکی فراوان بۆ داھاتوو.
جیێ دەستخۆشی دەبێت کە ئەم بابەتە بچێتە پلانی چاکسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کە بتوانێت بە ھەموو تواناییەکیەوە ھاوکاری ئەو گەنجانە بکات، سەرەتا بە دامەزراندنی سەندیکایەک تایبەت بە خۆیان بۆ کۆکردنەوەو گەڵالە کردنی ھەموو ئەو بیرکردنەوە سەردەمیانەی کە گەنجان لە بواری کار ھەیانە پەیوەست بە ژینگەی کوردستانەوە، و پاشان دابین کردنی پاڵپشتی دارای یاخود بۆشاییەکی زەوی بۆ کارکردن تیایدا.
با ھەمووان بەژدار بین لە ھاندان و پشتیوانی کردنی گەنجان و لاوانی کوردستان، لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرھەمی خۆماڵی لانی کەم ئەگەر بە وشەیەکیش بێت.
Top