سۆشیال میدیا و خراپ بەکارھێنانی

سۆشیال میدیا و خراپ بەکارھێنانی


من وەک پسپۆڕی پزیشکی دادوەری کە ماوەی ١٠ بۆ ١١ ساڵە کار لەم بوارە دەکەم، ئەوەی تێبینی دەکەم لە کاری رۆژانەم زیادبوونی حالاتی دەست درێژی سێکسی جا بۆ سەر مندال یان ھەرزەکار.(کوڕ یان کچ).......
ئەو بەشەی ئێمە بەشێکی پزیشکی و کۆمەڵایەتییە، ھەموو ئەو کیشانەی دەیانبینین لەناو جەرگەی کۆمەڵگەی خۆمان ھەڵقوڵاون بۆیە زۆر کارم تیدەکات لە بیری خۆمدا دەڵێم لەوانەیە دووچاری ئازیزانم بێتەوە چونکە منیش دایکم پێش ئەوەی پزیشک بم...
چی بکەین بۆ کەمکردنەوەی دەستدرێژی سێکسی و کارەساتی تر؟!!
دەبێت ماندوو بین تاکو کۆمەڵگە ھوشیار دەکەینەوەو لەم کارەساتانە کەم دەکەینەوە بۆ ئەوەی نەوەیەکی تەندروست دروست بکەین.....
ھەر حالەتێک لەم حالەتانە ئێمە وەک پزیشکی دادوەر پرسیاریان لێدەکەین لەکوێ ناسیت یان لەکوێ فیربوویت....ئەو وەڵامەی دەستمان دەکەوێ لە زۆبەیان:
-فەیسبووک
-درامای تورکی یان کۆری
-تیک تۆک.......ھتد
رۆژێک گوتم بزانم تیک تۆک چییە، کە تەماشام کرد بەراستی کارەساتە سەیرکردنی ئەو شتانە ھیچ سانسۆریکی لەسەر نییە، جۆرەھا ڤیدیۆی بێ مانا کە منداڵ و ھەرزەکار فێرە شتی خراپ و بەد ڕەوشتی دەکات، ئەوکات تێگەیشتم بۆ رۆژ بەرۆژ ئەو کارەساتانە ڕوو لە زیادبونن و پەروەردەکردن بەرەو دواوە دەڕوات لە زەمانی تەکنەلۆژیادا......
منداڵی من لەماڵن منیش لەبەر دەوامم مۆبایلم بۆ کڕیون بەڵام بە ئەکیدی لەژێر چاودێری خۆَم وکە دەچمەوە ماڵەوە مۆبالیان تەماشا دەکەم ...یەکەم شت کردم ئەپلیکەشنی تیک تۆکم ڕەش کردەوە منداڵەکانم تێگەیاند کە بۆ تەمەنیان نەشیاوە...
لێرەوە پەیامێکم بۆ دایکان ھەیە کە تیک تۆکی مۆبایل ڕەش بکەرەوە و مەھێلە منداڵەکانت تەماشای درامای کۆری و تورکی بکەن...
حەزدەکەم بە دایکان بڵێم خۆت تۆزیک ماندوو بکە لەگەڵ منداڵەکانت تا تووشی کارەساتی گەورە نەبیت...
وەک پزیشکێک زۆر حالەتمان بینیوە ئامۆژگاری دایکان دەکەم یەکەم کار بیکەن ئەو تیکتۆکە لابەن لەژیر دەستی مندالانتان...دەپرسن و دەڵێن چۆن ئەو منداڵانە کات بەسەربەرن، تۆزێک شتتان پێ دەڵێم لەوانەیە سوودی لێببینن من وەک دایکێک ئەوانە جێبەجێ دەکەم ....
-بانگی منداڵان بکەن یارمەتیت بدەن لە خواردن دروست کردن ...
-ھانیان بدەن لە ماڵەوە لەسەر تیڤی یان ئینتەرنێت ھەندێ وەرزش بکەن یان ئێواران تۆزیک بە پێ بڕۆن...
-جارو بار فیلمێکی سینەمایی بکەرەوە گونجاو بێت بۆ تەمانیان خۆشت لەگەڵیان سەیری بکە ئەوان زیاتر چیژی لێدەبینن...
-بانگیان بکە و چیرۆکیان بۆ بگێڕەوە...
-کتێبی چیرۆکیان بۆ بکڕە با فێر بن خوێندنەوە چییە...
-لەژێر چاودێری خۆت ئینتەرنێت بەکاربھێنن...
-ڤیدیۆی ھۆشیارکردنەوەی منداڵان ھەیە فێریان بکە سەیری بکەن...
ھیوادارم دایکانی خۆشەویست ئێمە ھەموومان پێکەوە ھاوکار بیین بۆ باشتر کردنی بەکارھێنانئ ئینتەرنێت و سەیرنەکردنی منداڵ بۆ زنججیرە دراماکان و تیکتۆک.
• پسپۆڕی پزیشکی دادوەری لە کۆلێژی پزیشکی
Top