جەدەلی هەڵبژاردنی پێشوەختە
August 10, 2020
وتار و بیروڕا
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین داخوازییه‌كانی شه‌پۆڵی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه له مانگی دیسێمبه‌ری ساڵی ڕابردوو شه‌قامه‌كانی عێراقی شله‌قاند، دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی موسته‌فا كازمی، به‌ڵێندان و دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له خیتابه سیاسیه‌كانی كازمی یه، به‌ڵام هه‌ردوو ده‌سه‌لاتی یاسادانان و جێ به‌جێ كردن تا ئێستا نه‌گه‌شتونه‌ته ڕێككه‌وتن و ڕێكاری پێویستیان نه‌گرتۆته‌به‌ر بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه.
سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له ژێر فشارێكی توندی خۆپیشانده‌ران له دیسێمبه‌ری ساڵی ٢٠١٩ ده‌نگی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دا، كه‌چی تا ئێستا یاساكه ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نه‌كراوه بۆ په‌سه‌ندكردن و بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراقی و نه‌كه‌وتۆته باری جێ به‌جێ كردن.
هه‌ر چه‌نده بۆ ده‌وڵه‌تێكی له شێوه‌ی عێراق، دواكه‌وتن و موماته‌ڵه‌كردن به پرۆسێسی هه‌ڵبژاردن حاله‌تێكی نامۆ و تازه نیه، چونكه ڕێككه‌وتن و سه‌فه‌قاتی سه‌ركرده حزبیه‌كان ڕووداوه سیاسیه‌كان ئاراسته ده‌كه‌ن نه‌ك دامه‌زراوه‌ی سیاسی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێ فاكته‌ری به‌رچاو هه‌ن كه مشتومڕی خستۆته نێوان هێزه سیاسییه‌كان و كاریگه‌رییان دروستكردووه له‌سه‌ر دواكه‌وتنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، كه گرنگترینیان په‌یوه‌ستن به دیاریكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، دابه‌شكردنی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیسابی یاسایی له دادگای فیدڕالی.
-دیاریكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن:
بۆ مه‌به‌ستی دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن هاوڕانین، موسته‌فا كازمی له سه‌ره‌تا مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی داهاتووی د‌یاریكردبوو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی (جینین هینیس پلاسخارت) نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكی ته‌له‌فزیۆنی دا رێكه‌وتی ٦ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١ ی ده‌سنیشان كرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
هه‌ر له‌دوای ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی كازمی، موحه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای واده‌یه‌كی نزیكتری كرد له‌و واده‌یه‌ی كه دیاركراوه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران كه ئه‌ویش مانگی ئێپرێلی ساڵی داهاتووه، له هه‌مان كاتدا داوای دانیشتنێكی به په‌له‌ی په‌رله‌مانی كرد به ئاماده‌بوونی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه و هێزه سیاسیه‌كان، رایگه‌یاند كه رێگه ده‌ستوریه‌كه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ته‌نها به جێ به‌جێ كردنی مادده‌ی (٦٤) ی ده‌ستوری عێراقی ده‌بێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئاگه‌دار بكاته‌وه كه ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیران نیه.
بۆیه ده‌گه‌ینه ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام نادرێ تا په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، به پێی مادده‌ی (٦٤) ده‌ستوری عێراقیش دوو شێواز هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان:
-شێوازی یه‌كه‌م:
له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێ، واته له كۆی ٣٢٩ ئه‌ندام په‌رله‌مان ١١٠ ئه‌ندام ئەم داوایە بكەن.
-شێوازی دووه‌م:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی كۆمار داوایه‌ك پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، به‌ڵام ئه‌م داوایه له په‌رله‌مان ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و پێویستی به ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ره‌هایه، واته له كۆی ٣٢٩ ئه‌ندام ١٦٥ ئه‌ندام ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن.
به پێ ی برگه‌ی دووی هه‌مان مادده، دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌رۆك كۆمار بانگێشتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كات له ماوه‌ی دیاریكراودا كه (٦٠) ڕۆژه.
-دابه‌شكردنی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن:
په‌رله‌مانی عێراقی له ٢٤ ی دیسێمبه‌ری ٢٠١٩ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی په‌سه‌ندكرد، به پێ ی مادده (١٥) یاساكه هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان فره بازنه‌یی ده‌بێت، مه‌به‌ستیش له‌مه زیاتر دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزبه له كاندیده‌كان، به‌م پێیه‌ش سییسته‌می هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنه‌مای لیستی تاكه‌كه‌سی و فره بازنه‌یی بچووك ده‌بێ، كه بازنه‌كان له پارێزگاكانه‌وه بچووك كراونه‌ته‌وه بۆ قه‌زاكان و كاندیده‌كانیش به فه‌ردی ده‌چنه كێبركێ ی هه‌ڵبژاردنه‌وه. هه‌رچه‌نده په‌یره‌وكردنی ئه‌م جۆره سیسته‌مه به بیروبۆچوونی پسپۆرانی یاسایی و چاودێرانی سیاسی یه‌كانگیره له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی، سیستمێكه كه ده‌رگا واڵاده‌كات بۆ كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ و له ده‌ره‌وه‌ی حزب، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م مادده‌یه زۆرترین جه‌ده‌ل و تێروانینی جیاوازی دروست كردووه له‌نێوان هێزه سیاسیه عێراقیه‌كان، هه‌ر ئه‌مه‌ش نهیگهیاندوونهته رێككه‌وتنێك بۆ تێپه‌راندنی یاساكه و ڕه‌وانه‌كردنی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی و خستنه بواری جێ به جێ كردنه‌وه.
به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كان خۆیان به زه‌ره‌رمه‌ند ده‌زانن به پێ ی دابه‌شكردنی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌م شێوازه، پێیان وایه كۆی ده‌نگه‌كانیان كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌شێك له شیعه‌كان، به‌شێك له سوونه و كورد و چەند حزبێك له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌ن.
فراكسیۆنه كوردییه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌نگیان به یاساكه نه‌داوه، ناڕەزایی ئه‌وان زیاتر له‌به‌ر ئه‌و ناوچانه‌ن كه به مادده‌ی(١٤٠) ناسراوه( ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان- المناطق المتنازع علیها)، به‌پێ ی برگه‌ی دووه‌می مادده(١٥) ی یاساكه ئه‌گه‌ر هه‌ر قه‌زایه‌ك ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی له ١٠٠ هه‌زار كه‌س كه‌متر بوو ئه‌وا له‌گه‌ڵ نزیكترین قه‌زای ده‌ورووبه‌ر تێكه‌ڵ ده‌كرێ و كورسیه‌كی پێ ده‌درێ، كه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌نگه‌كانی ئه‌و قه‌زایانه‌ی كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی كوردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌زایانه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتووانی عه‌ره‌بن تێكه‌ڵ بكرێن، به‌مه‌ش كورد ده‌نگه‌كانی له‌م ناوچانه له‌ده‌ست ده‌دات، بۆیه له‌م حاله‌ته‌دا ئه‌گه‌ر هێزه سیاسیه كوردییه‌كان رێككه‌وتن نه‌كه‌ن و كاندیده‌كانیان هاوبه‌ش نه‌بن ئه‌گه‌ری فه‌وتانی ده‌نگێكی زۆر له‌م ناوچانه هه‌یه و زه‌ره‌رێكی زۆریان به‌رده‌كه‌وێت.
به‌شێكی تر له هێزه سیاسیه‌كان لایه‌نگری سیسته‌می فره بازنه‌یی ده‌كه‌ن، به هه‌لێكی باشی داده‌نێن بۆ دووباره نیشاندانی شهعبیهت و جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه‌یان، ڕه‌نگه ئه‌مه هه‌لێك بێت بۆ زیاتركردنی كورسیه‌كانیان له په‌رله‌مان، ئه‌مانه‌ش ڕه‌وتی سه‌در و ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ن كه ئامادهگیێكی باشیان هه‌بوو له گۆره‌پانی خۆپیشاندانه‌كان.
هه‌رچی كوتله‌ی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی قانونه، له بنه‌ره‌تدا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به پرسێكی هێنده گرنگ نابینن و پێییان وایه ده‌ره‌نجامه‌كان ناتوانێ هیچ له بارودۆخی سیاسی عێراق بگۆرێ.
-یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیسابی یاسایی له دادگای فیدڕالی:
یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كه پێویستی به چاره‌سه‌ر و یهكلایكردنهوهیه وه‌ك زه‌روره‌تێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی دادگای فیدرالی یه. به پێ ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی - ٢٠٠٥ دادگای فیدرالی به به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری داده‌نرێت له عێراق، ئه‌ركی ئه‌م دادگایه یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانه له باره‌ی ده‌ستور.
به پێ ی یاسایی ژماره (٣٠) ی ساڵی ٢٠٠٥ ی دادگای فیدرالی، دادگاكه پێك دێت له سه‌رۆك و هه‌شت ئه‌ندام، كه ئه‌م كه‌سانه له له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمه‌كان كاندید ده‌كرێن.
مادده‌ی (٦٤) له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق-٢٠٠٥، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان ملكه‌چ ده‌كات بۆ بریاره‌كانی ئه‌م دادگایه، ئه‌م دادگایه به پێ ی برگه‌ی حه‌وته‌می مادده‌ی (٩٣) له ده‌ستور ئه‌ركی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ئه‌ستۆ ده‌گرێ.به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێستادا كێشه‌ی خستۆته به‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاسایی دادگاكه‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه یه‌كێك له دادوه‌رانی ده‌سته‌ی دادوه‌ری به‌هۆی زۆری ته‌مه‌نه‌وه خانه‌نشین كراوه و بۆشایی له نیسابی یاسایی دادگاكه دروست كردووه، له‌م حاله‌ته‌شدا به پێ ی مادده (٥) ی یاسای تایبه‌ت به دادگاكه، دادگا ناتوانێت دانیشتن ئه‌نجام بدات و ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكات وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی.
كه ئه‌مه به به‌ربه‌ست و كێشه‌یه‌كی جیدی سه‌یرده‌كرێت، پێویسته په‌رله‌مانی عێراق پێش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی بكاته‌وه له رێگه‌ی هه‌مواركردنی یاسای به‌كاربه‌ری تایبه‌ت به دادگاكه.
یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گیروگرفتانه گه‌ره‌نتی نین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق، هه‌ندێ هێزی سیاسی ئاماده‌نین پێگه و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له ده‌ست بده‌ن.
له حاله‌تێكیشدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش ئه‌نجام بدرێ، ده‌ره‌نجامه‌كان به‌و شێوه‌یه نابن كه شه‌قامی عێراقی چاوه‌روانی ده‌كات، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا كۆمه‌لگه‌ی عێراقی سروشتێكی فره نه‌ته‌وه‌یی، فره ئایینی، فره مه‌زهه‌بی هه‌یه، له دوای ساڵی ٢٠٠٣ وه ده‌سه‌ڵاته‌كان له نێوان سێ هێزه سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی عێراق، شیعه و سوونه و كورد دابه‌ش كراون، بۆیه تێكدان و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م هاوكێشه سیاسیه ره‌نگه دۆخی سیاسی عێراق ئاڵۆزتر بكات و قه‌یرانی گه‌وره‌تر بخولقێنی.
سه‌رچاوه‌كان:
-یاساكان:
١-ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق-٢٠٠٥.
٢-پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩.
٣-یاسای دادگای فیدڕالی ژماره(٣٠) ی ساڵی ٢٠٠٥.
- سه‌رچاوه ئه‌لیكترۆنیه‌كان:
*عه‌ره‌بیه‌كان:
١-نزاع قانونی وسیاسی یعیق مساعی الكاڤمی لإجراو انتخابات مبكره:
https://alarab.co.uk/نزاع-قانونی-وسیاسی-یعیق-مساعی-الكاڤمی-لإجراو-انتخابات-مبكره.
٢- متطلبات الانتخابات مبكره فی العراق :
https://annabaa.org/arabic/authorsarticles/24091.
*ئینگلیزییه‌كان:
1-Why is holding early elections a nearly impossible task in Iraq?:
https://www.al-monitor.com/pulse/originals/2020/02/iraq-early-elections-protests.html#ixzz6UYt4SmZK .
2- The Iraq parliament puts the final touches on the election law:
https://shafaaq.com/en/iraq-news/the-iraqi-parliament-puts-the-final-touches-on-the-election-law