لیبیا، دەبێتە کوێیت بۆ تورکیا؟

لیبیا، دەبێتە کوێیت بۆ تورکیا؟

لیبیای ئاڵوز و وێران ئێستا لە دوخێکدایە کە زۆڕینەی تەداخول و چاوەکان لەسەر ئەو وڵاتەیە، تورکیاش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڕاستەوخۆ و بە ھێزی سەربازی تەداخولی نێو خاکی ئەو وڵاتەکردوە و پاشەکشەش ناکات، ھەر لەبەر ئەوەشە ئێستا ھێرشێکی سیاسی زۆڕ دەکرێتە سەر وڵاتی تورکیا و تەنانەت کار گەیشتوتە جوڵاندنی ھێز لە دژی تورکیا، کە ھێزی وڵاتی میسڕە.

ئەمریکا و ئیسڕائیل دوانەیەکی لێک دانەبڕاون و ھەمیشەش سیاسەتەکەیان ئاڵوز و نەزاندراوە، ئەو دوو وڵاتە دەست لەناو دەست خاوەن سیاسەتێکن کە وەک شێرپەنجە وایە ھێواش ھێواش نەیارەکانیان وێران دەکەن، ئەمریکا نایەوێت خۆی بخاتە نێو جەنگێکی قورس بۆ شکاندنی نەیارەکانی بەڵکو بە سیاسەتێکی ژیرانەی خۆی ئەم کارە ئەنجام دەدات، ئەمریکا و ئیسڕائی لاوازبونی ئێران و تورکیایان مەبەستە جا بە ھەر نرخێک بێت، ھەڕەشەیەکی گەورەی ئیسلامی توندڕەو و یارمەتی دانی گروپی تیرورستی، و ڕاوەستان لە بەرەی فەڵەستین لە دژی ئیسڕائیل و دەستدرێژی کردن بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست،و کارکردن بە ئایدولوژیای عوسمانی و سەفەوی و چەندان ھوکاری تر وای کردوە ئەو دوو وڵاتە لە لیستی وڵاتە وێرانبووەکانی داھاتودا بن،















ئەمریکا، لیبا دەکات بە کوێیت و تورکیاش دەکات بە عێراق؟
ئەمە ئەو پرسیارەیە بێ وەڵامەیە کە لە مێشکە سیاسیەکاندا گوزەر دەکات دەیانەوێ وەڵامەکە وەرگرن،
تورکیا بەو تەداخولاتانەی کە بۆ سەر خاکی وڵاتان دەیکات خۆی بەرەو لێوارێکی ئاڵوز و پڕ لە کێشە دەبات بە تایبەت کە تورکیا وڵاتێکە داھاتی سنوردارە و لە ئێستاشدا ئابوری ئەو وڵاتە لە لێواری داڕماندایە، تورکیا بێ ئاگایە لەوەی کە ھەر لە ھەنگاوی یەکەمەوە و بە چونی بۆ نێو خاکی سوریا و ھەرێمی کوردستان خۆی خستە نێو تەڵەیەکی گەورەی دەولییەوە، ھەر وەکو عێراقەکەی سەدام حوسێن کە لە ساڵی ١٩٨٠ کاتێک ھەوڵی داگیرکردنی ئێرانی دا خۆی خستە نێو ئەو تەڵەیەوە و بە داگیرکاری بۆ سەر کوێیت کوتایی ھات، تورکیاش لە سوریا دەستی پێکرد و ئەگەرێک ھەیە کە لە لیبیا کوتایی پێ بێت، ئەمریکا بە بێدەنگیەکەی تورکیای ھاندا بۆ ئەوەی بچێتە نێو ئەو ھاوکێشە ئاڵوزەدا و ھەمان شتیشی لەگەڵ عێراق کرد سەرەتا مەوەیەکی زۆڕ خۆی بێ دەنگ کرد بەڵام پاشان بینیمان چی بەسەر عێراقدا ھات، ئەمریکا دوخەکە تەواو ئاڵوز دەکات و دواتر توپەکە فڕێدەداتە ساحەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ بڕیاردان لە یەکلا کردنەوەی کێشەکان..



Top