ھیچ مەترسە، ملیۆنێرەکان لەپێناو مرۆڤایەتی لێرەن

ھیچ مەترسە، ملیۆنێرەکان لەپێناو مرۆڤایەتی لێرەن
ئەمەی باسی دەکەم گەشەکردنێکی سەرسوڕھێنەر و یٔەفسوناوییە، لەم نزیکانە سەد کەسێک لەدەوڵەمەندەکان دەستیان بەکارێک کردووە و ناویان لەخۆیان ناوە "ملیۆنێرەکانی لەپێناو مرۆڤایەتی"، ھەر یٔەوانە لەپەیامێکدا داوایان لەحکوومەتەکانی خۆیان کردووە، باجی پتریان لێوەربگرێت، واتە بەسادەیی یٔەوانە دەیانتوانی ناو لەخۆیان بنێن ملیۆنێرەکان لەپێناو زیادکردنی باج. ھەرچەندە مەرج نییە یٔەمە دواین پلە و یٔاستی ھوشیاریی یٔەم چەند ملیۆنێرە دڵشاد و لەکردەوە ڕووناکی بەخشە بێت.
بەڵێ ناوێ لەخۆیان ناوە ملیۆنێرەکانی پێناوی مرۆڤایەتی: سەیر بکەن دەبێت یٔەمانە چەند کەسێکی مەزن بن؟ پێویستە دان بەوەدا بنێین یٔەمە ناوێکی زۆر بەخشندەیە. پێویستە لەملیۆنێرەکانی دیکەی دژ بەمرۆڤایەتیان جیا بکەینەوە، یٔەم دوو گروپە لەڕوانگەی بیرکردنەوە لەبارەی مرۆڤایەتی پێچەوانەی یەکترن، یٔەو ملیۆنانەی، کە لەپێناو مرۆڤایەتی تەرخانی دەکەن، جیاوازە لەگەڵ یٔەوانەی دەیانەوێت پارەکانیان بپارێزن و دەست بەپارەکانیانەوە بگرن و ھیچ شتێکی پێشکەش نەکەن. سەیری ھەڵوێستی یٔەوانە بکەن، کە یٔیمزایان بۆ تەرخانکردنی ملیۆنەھا دۆلار بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی کردووە. یٔەوانەی ناویان بڵاوبۆتەوە بریتین لە "یٔەیبگیل دیزنی، جێرری لە (بێن و جێریس) و بەرھەمھێنی فیلمسازی بەریتانی ڕیچارد کورتیس".
خەڵکی دیکەش لەنێو جیھانی کار و بەرھەمھێناندا پاڵپشتی یٔەم بیرۆکەیان کردووە، لەنێویاندا بازرگانی پێشووی (سیتی بانک) دەچێتە ڕیزی یٔەو ملیۆنێرانەی لەپێناو مرۆڤایەتی توانا داراییەکانی خۆیان تەرخان دەکەن.
گروپێکی زۆر بەھەمان یٔاراستە نامەیان بۆ کۆڕبەندی یٔابووری داڤۆس نووسیووە. یٔەم گروپانە بەناوی ملیۆنێری ڕاوچی دژی کشتوکاڵ داوایان کردووە باجی زۆرتر بخرێتە سەر یٔەوانەی چاویان لەپاراستنی بەرژەوەندی خودییە و چاوچنۆکن، بەتایبەتی لەو کاتانەی دەوڵەمەندەکان پارەی پێویست پێشکەش بە بەرنامەی باجی کۆمەکی و ھاوکاری ناکەن، مەسەلەکە پتر پێویستی بەلێکدانەوە دەبێت، بۆیە ڕەنگە و بەدوور نازانرێت یٔەم ھەڵسوکەوتە ببێتە ھۆکار بۆ یٔەوەی ھانی خەڵک بدرێت یٔەم پارەیان لێ وەربگرن. لەھەمان گاڤدا زۆر ڕوونە گروپێکی ملیۆنێرەکانی (باج لەپێناو کۆمەکی و پاراستن و دڵنەوایی)، لەگەڵ یٔەوەدا نین ناویان لەڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزدا بڵاوبکرێتەوە، بۆ یٔەوەی ناوەکانیان بەنھێنی بمێنێتەوە.
یٔەم جارە ملیۆنێرەکان یٔاوازێکی بەرزتریان لەپێناو مرۆڤایەتی ھەیە، کار و لێدوانە خودییەکانیان وای نیشان دەدات، کە " لەکارەساتی کۆڤید – ١٩دا، ملیۆنان کەسی لەجیھاندا وەکو یٔێمە ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە لەچارەسەری یٔەم کێشەیە دەگێڕن". دەزانن کۆڤید- ١٩ شتێکی ھەقیقییە. پێویستە ھەموو ڕۆژێکی پێنجشەممە بەچەپلە و پێزانینەوە پاڵپشتی یٔەم ھەول وکۆششە بکەین.
یٔەو ملیۆنێرانەی کار لەپێناو مرۆڤایەتی دەکەن، دان بەو ڕاستییەدا دەنێن، کە یٔەوان یٔۆتۆمبێلی فریاگوزاری لێناخوڕن، ڕۆحی کەس بەدەستی خۆیان ڕزگار ناکەن، یان کەلوپەلەکان کۆگا ناکەن، بەڵکو یٔەوان شتێک دەخەنە سەر شتەکانی دیکە، یٔەویش یٔەوەیە، کە دەڵێن "یٔێمە پارەمان ھەیە، پارەیەکی یٔێجگار زۆرمان ھەیە" . یٔەگەر یٔەمە شایستەی چەپلەلێدان و ھاندان نەبێت، یٔەدی چییە؟. ھەر لەدرێژەی قسەکانیاندا دەستنیشانی کێشەکانی ڕابردووی جیھان دەکەن، لەھەقیقەتدا کێشەکانی پێش و پاش کۆڤید- ١٩، ناتوانرێت تەنیا لەڕێگەی کاری خێرخوازی چارەسەری بکرێنە، یٔەگەر ھاوکارییەکان ھەرچەندە زۆریش بن، یٔەی (بێل گەیست) یٔەمەت گوێ لێیە؟ بەڕاستی تۆ ھاوکاریی باش ناکەیت.
دوای تەنیا چەند دێرێک لەم دێرانەی یٔاماژە بەکەسە یٔاساییەکان ھاودژەکانیان دەکەن، یٔەو کەسانەی کەیفیان بەم جۆرە بۆچوونانە نایێت، بۆیە بەشێوەیەکی جددی داوا لەحکوومەتەکانیان دەکەن، باجەکان بەشێوەیەکی خێرا و گەورە و بەردەوام زیاد بکەن. بۆیە داوا دەکەن و دەڵێن: "تکایە پێویستە باجمان بەسەردا بسەپێنن، دەی باجمان بەسەردا بسەپێنن. یٔەمە تەنیا بژاردەی ڕاست و دروستە. بەڵێ یٔەمە تاکە بژاردەیە". پێش یٔەوەی کۆتایی بەتێبینیەکی ورد و قووڵ بھێنین، پێویستە یٔاماژە بەوە بکەین، کە "مرۆڤایەتی زۆر لەپارەکانی یٔێمە بەبایەخترە".
یٔەمە دوا دێرە، وەک جۆرێک لەپاشەکشە و وازھێنان، ھەرچەندە ھەندێک کەس دەپرسن، یٔەدی یٔەگەر کەسانێکی دیکە لەواقیعدا بیرکردنەوەیان بەیٔاراستەیەکی دیکە بوو لەبارەی یٔەم مەسەلەیەوە، بەڕای یٔێوە چی ڕوودەدات؟. ھەندێک لەڕەخنەگرەکانی یٔەم بیرۆکەیە لەگفتوگۆکانیاندا نیشانی دەدەن و دەڵێن یٔەمانە ھەر یەکێکیان دەتوانن بەشێوەیەکی خۆبەخشانە و بەخۆیان باج پێشکەش بەحکوومەت بکەن، واتە پێویستی بەم بانگەشەیە ناکات. لەکاتێکدا یٔەمانە لە گفتوگۆکانیاندا داوا دەکەن دەوڵەمەندەکان باجی زۆرتر پێشکەش بکەن. بۆیە یٔەگەر یٔاماژەکانی یٔاگایی و ھوشیاریی بەشێوەیەکی پاک و شەرەفاتمەندانە بێت، یٔەو کاتە یٔامانجەکە بەدی دێت و ھەموو دەوڵەمەندەکان بەرپرسیاریەتی لەیٔەستۆ دەگرن.
با قسەکانمان یٔینسافی تێدا بێت، یٔەمە دەستپێشخەرییەکی بەخشندانەیە لەلایەن کەسانێکەوە پێشکەش کراوە، کە دڵیان لەشوێنێکی ڕاست دایە و یٔەمانە بەھیچ شێوەیەک ھەڵە نین، با داواکەیان بەڕێگا و شێوازی جیاوازیش بێت. دیماھی بانگەوازەکەیان بانگەشەیەکی ڕاستگۆیانەیە و بەزمانێکی یٔازایانەی ڕاشکاوانە دەربڕاوە. توانستی یٔەوەی تێدا بەدی دەکرێت پشت بەخۆ ببەسترێت. گوێتان لەوانە دەبێت، کە یٔەم ھەنگاوە بەشتێکی گاڵتەجاریی دادەنێن، بۆ نموونە جێ سەرسوڕمانە ڕێگە بەو کەسانە دراوە گاڵتەیان پێ بکەن، یٔەوان ڕەخنەگرەکانی یٔەم ھەنگاوە دەڵێن یٔەوانە نازان چی دەکەن، بۆ نموونە لەجیاتی یٔەوەی بڵێن "دەوڵەمەندە ملیۆنێرەکان ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان لەچارەسەری دونیا ھەیە". ڕەنگە یٔەوانەیان دەسنیشان کردبێت "یٔەو ملیۆنێرانەی، کە دەسەڵاتێکی کەمتر لەیٔێمەیان ھەیە، بۆیە پێویستە سەرکەونە شوێنی یٔێمە و لەجیاتی یٔێمە ڕۆڵەکە بگێڕن" .
ڕەنگە یٔەوانە بەشێوەیەکی گاڵتەجاری خۆیان یٔامادە بکەن، بۆ یٔەوەی پروپاگەندە بۆخۆیان بکەن، چونکە یٔەوەی ملیۆنێرەکان لەپێناو مرۆڤایەتی بەشێوە و ڕێگایەک لەڕێگاکان دەیکەن، جێگەی گومانە.
یٔەمەی من بەشدارییەکی بچووکی یٔەو تێکۆشانەیە، گاڤێک یٔەم نامەیە بەدەست دەخەن، ڕەنگە ناونیشانێک لەخۆ بگرێت و بڵێت "تەنیا ملیۆنێرەکان دەتوانن یٔێمە ڕزگار بکەن". وەکو ڕکابەرییەکی یٔۆلۆمپی وایە، زۆر بەساردیی شتەکان ھەڵدەبژێرن و دەڵێن: کۆمەڵگاکانمان ڕووبەڕووی کێشەی یٔێجگار زۆرن، پارەی پێویستیش لەبەردەستدا نییە، تاکو کێشەکانی پێ چارەسەر بکەن، بۆیە دەوڵەمەندەکان وا لێ بکەن، وەکو یٔێمە بن، باجی زۆرتر بدەن، ھەرچەندە پارەی پێویست لەبەردەستدا نابێت بۆ یٔەوەی کێشەکان ھەموویان چارەسەر بکرێن، بەڵام باشە وا لەدەوڵەمەندەکان بکەن باجی زۆرتر بدەن، لەبیری نەکەین کێشەکان ھەموویان چارەسەر ناکرێن، بەڵام یٔەمە دەبێتە ھاوکاریی و پاڵپشتی .







نووسینی ڕۆبەرت شریمسلی ١٥ تەموز ٢٠٢٠
وەرگێرانی غازی حەسەن
Top