هەنگاوەكی تر لە پرۆسەی چاكسازی حكومەتی هەرێم(گۆرینی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی)

هەنگاوەكی تر لە پرۆسەی چاكسازی  حكومەتی هەرێم(گۆرینی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی)

زیاتر لە 20 ساڵە كە ئەنجومەنی شارەوانی دامەزراوە ئەو ئەنجومەنانە كۆمەڵە كەسێكیان بە هۆی گۆرانكاری و یان وازهێنانیان یان خانە نشین بونیان گۆرانكارییان بە سەر دا هاتووە بە ڵام ئەوەی كە مایەی دڵخۆشییە ئەو گۆرانكارییانەن لە بەر ئەوەی كە مانەوەی ئەو ئەنجومەنە یەكەك لە هۆكارەكانی گلەیی و گازندەی خەڵك لە شارەوانییەكان بووە سەرەرای ئەوەی كە مانەوەی زۆری ئەو ئەنجومەنانە هۆكارێكە بۆ ئەوەی كە گەندەلی روو بدات وەكوو ئەوەی كە لە رابردوودا بوونی بووە هەربۆیەش ئەو هەنگاوەی حكومەتی هەرێم لە كاتی ئێستادا زۆر گرینگە و لە ئێستاشدا ئەو هەنگاوە لە هەنگاوەكی زۆر ئیجابی و ئەرێنی حكومەتی هەرێم دادەنرێت هەربۆیەش پێویست دەست نیشانی ساڵەكانی مانەوەیان لەو پۆستانە بكرێت و باشترین بژاردەش ئەوەیە كە تەنیا سێ‌ ساڵ دەست نیشان بكرێت بۆ هەر بەرێوەبەر و یان سەرۆكی فەرمانگەیەك لە حالەتی تەندروستدا.
ئەوەش سەرەرای ئەوەی كە دەرفەتەك دەرەخسینیت بۆ ئەوانەی كە دەتوانن باشتر خزمەت بە وڵات بكەن رێگە لە قۆرخكاری و گەندەلیش دەگریت هەر بۆیەش بە پێی یاسای پارێزگاكان گۆرانكارییەكە بەو شێوەی خوارەوە دەبیت.
وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزار لەچوارچێوەی پڕۆسەی چاكسازیی حكومەتی هەرێم‌و بۆ باشتر راییكردنی كاروباری شارەوانییەكان‌و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان، ئەنجومەنی شارەوانییەكان لە پارێزگاو قەزاو ناحیەكان بەشێوەیەكی ترو سەرلەنوێ پێكدەهێنێتەوە، ئەویش بەگوێرەی پەیڕەوی ژمارە (2)ی ساڵی 2019ی تایبەت بە پەیڕەوی پێكهێنانی ئەنجومەنەكانی شارەوانی لە هەرێمی كوردستان‌و بەبڕیاری ژمارە (32) كە لەكۆبوونەوەی ژمارە (12)ی ئەنجومەنی وەزیران لە 30/10/2019 پەسەندكرا، كە تێیدا ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانییەكان دیاریكراون.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار ئەنجومەنی شارەوانییەكان ماوەی 20 ساڵ بوو گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتبوو، لەكاتێكدا دەبوو هەر چوار ساڵ جارێك لەخولی نوێدا ئەو ئەنجومەنانە بەڕێوەببرێن، ئەمەش ببووە هۆی گلەیی هاووڵاتییان لەسستی كارەكانیان‌و كاریگەری لەسەر ئەدای كاركردنیان دروستكردبوو. ئێستادا، دووبارە پێكهێنانەوەی ئەنجومەنی شارەوانییەكان بەرزترین ئاستی دەسەڵاتییان لە بەڕێوەبردنی شارەكاندا دەبێت‌و كاریگەری لەسەر باشی كاركردنیان‌و لە بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییاندا دەبێت، بۆیە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەژێر رۆشنایی پڕۆسەی چاكسازی حكومەت، ئەو ئەنجومەنانە بەدەسەڵاتی تەواوەوە پێكدەهێنێتەوە.
ئەوەش روونكراوەتەوە، لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان 184 شارەوانی هەن، وەزارەتی شارەوانی ئەنجومەنەكانیان سەرلەنوێ پێكدەهێنێتەوەو بەگوێرەی ماددەی دووەمیش لەپەیڕەوی ژمارە (2)ی ساڵی 2019، ئەنجومەنی پارێزگاكان رادەسپێردرێن بۆ دەنگدان لەسەر كاندیدەكان كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە دیاری دەكرێن، سەرۆك‌و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی بەڕێژەی (75 %) لە سەرۆكی فەرمانگە حكومییەكان دەبێت‌و (25 %)یش لەنوێنەری رێكخراوە پیشەیی‌و ناحكومییەكان دەبن.
یەكەمجارە نوێنەریان هەبێت
یەكەم جارە لە مێژووی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رێكخراوەكان راستەوخۆ بەشدارن لە هەموو ئەو بڕیارانەی كە لە بەڕێوەبردنی شارەوانییەكاندا دەدرێن.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، دیاریكردنی نوێنەری رێكخراوە پیشەیی‌و ناحكومییەكان وەرچەرخانێكی گرنگە لە بەشداریپێكردنی راستەوخۆی رێكخراوەكان لە بڕیاردان، ئەوەش بۆ یەكەمجارە لە مێژووی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكخراوەكان راستەوخۆ بەشدار دەبن لە بڕیاردان لە هەموو ئەو بڕیارانەی كە لە بەڕێوەبردنی شارەوانییەكاندا دەدرێن. هەروەها بوونی ژمارەیەكی زۆریش لە بەڕێوەبەری گشتی یان بەڕێوەبەری وەزارەتەكانی تر لەو ئەنجومەنە وادەكات كاروباری هاووڵاتییان لەشارەوانی كە پەیوەندییان بە وەزارەتەكانی ترەوە هەیە، خێراتر بەڕێوەبچێت، چونكە زۆربەی دامودەزگەكان بەشێكن لە بڕیارەكانی ئەو ئەنجومەنە، بۆیە وێڕای نوێبوونەوە، ئەو گۆڕانكارییە هاوكار دەبێت بۆ كەمكردنەوەی رۆتین‌و بنبڕكردنی گەندەڵی.
بەگوێرەی پەیڕەوی ژمارە (2)ی ساڵی 2019 ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنەكانی شارەوانی لە هەرێمی كوردستان، بەو شێوەیەی خوارەوە پۆلێن كراون:
یەكەم:
بەگوێرەی یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان ژمارە (6) ساڵی (1993)ی هەمواركراو، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر (پلەی تایبەت) و ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی هەولێریش (17) ئەندام دەبن، رێژەی (75 %) بۆ سەرۆكی فەرمانگەكان دەبێت كە دەكاتە 13 كەس‌و (25 %)یش بۆ نوێنەری رێكخراوە پیشەیی‌و ناحكومییەكان دەبێت كە دەكاتە چوار ئەندام. بەمشێوەیە: سەرۆكی شارەوانیی هەولێر سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی شارەوانی دەكات، ئەندامەكانی تر لە سەرۆكی فەرمانگەكان‌و نوێنەری رێكخراوە پیشەیی‌و ناحكومییەكان دەبن.
دووەم:
سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، كەلار، رانیە و چەمچەماڵ (پلەی نایابن) و كۆی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی بە سەرۆكی ئەنجومەنەوە 13 كەس دەبن، بەهەمان شێوە رێژەی (75 %) بۆ سەرۆكی فەرمانگە حكومییەكان كە دەكاتە 10 ئەندام‌و (25 %)یش بۆ نوێنەری رێكخراوە پیشەیی‌و ناحكومییەكانە دەكاتە سێ ئەندام‌و ئەنجومەنەكە، سەرۆكی شارەوانیی پەیوەندیدار دەبێتە سەرۆكی ئەنجومەنەكە.
سێیەم:
شارەوانییەكانی (پلە 1) لە قەزاكان لەهەرێمی كوردستان ژمارەیان 14 شارەوانییەو كۆی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانییەكانیش بەسەرۆكی شارەوانییەوە دەكاتە 11 ئەندام. ئەوانیش هەشت ئەندام بۆ سەرۆكی فەرمانگەكان‌و سێ ئەندام لەنوێنەری رێكخراوە پیشەیی‌و ناحكومییەكان دەبێت. بەهەمان شێوە سەرۆكی شارەوانیی پەیوەندیدار دەبێتە سەرۆكی ئەنجومەنەكە.
چوارەم:
شارەوانییەكانی (پلە 2) لە ناحیەكان لە سەرتاسەری كوردستان ژمارەیان 33 شارەوانییەو كۆی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانییەكان بە سەرۆكی شارەوانییەوە دەكاتە نۆ ئەندام ، حەوت ئەندام بۆ سەرۆكی فەرمانگەكان‌و دو
Top