رێبەرانی شۆرشەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان

رێبەرانی شۆرشەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان

وەک ئاشکرایە زۆربەی شۆڕش و بزووتنەوە رزگاریخوازەکانی کوردستان لەسەر دەستی شێخ وسەیدەکان ھەلگیرساوە و پێشرەوی بیری نەتەوایەتی و ئازادی کوردستان بوون
لێکۆلەران ئەمە دەگەرێننەوە بۆ چەند ھۆکارێک لەوانە : پێشکەوتنی لایەنی خوێندن و رۆشنبیری شێخەکان چ بەھۆی زانستی تەسەوف و قورئانەوە یا بەھۆی سەفەرکردنیان بۆ خوێندن و دەستکەوتنی زانستی زیاتر
بێگومان ئەم زانستەیان لەتەکیەو حوجرەکاندا بەخەلکی دەوتەوەو لێیانەوە فێر دەبوون.
ھەروەھا تەکیەو خانەقاکان سەرچاوەیەک بوون بۆ بلاوبونەوەی رۆشنبیری و کوردایەتی ونیشتیمانپەروەری، لەو سەردەمەدا لەسەنتەرێکی رۆشنبیری چووە وکۆکەرەوەی خەلکی بووە لە ھەموو چین و توێژەکان، نموونەش زۆربەی شاعیران و رۆشنبیرانی نیشتیمانپەروەری میللەتەکەمان لەکۆندا پەروەردەی حوجرەو تەکیەکان بوون.
ھەروەھا شێخەکان توانیویانە ئایین بکەنە چەتری کۆکەرەوەی نەتەوە و ، بیری ئازادی و رەتکردنەوەی ژێردەستی لەھزری خەلکدا بچێنن، ھەروەھا شێخەکان رۆلی دیاریان ھەبووە لە پێشکەوتنی لایەنی کۆمەلایەتی و سیاسی و رۆشنبیری نەتەوەی کوردو بۆ ھەتایە جێ پەنجەیان دیارە بە مێژووی کوردو کوردستانەوە.
لێرەدا جێگای خۆیەتی ئاماژە بەناوی ئەو سەرکردە مەزن و پێشەنگانە بدەین کە مێژوویەکی پیرۆزو پرشنگداریان بۆ کورد نەخشاندوە، ھەزاران درودو سلاو لەگیانی پاکی ئەم زاتانەو سەرجەم تێکۆشەرانی رێگای ئازادی و رزگاریخوازی گەلەکەمان، ھیوادارم ئێمەش وەک گەلانی تری دونیا ئایبن بکەینە ھۆکاری بەھێزبوون و قولبونەوەی زیاتری بیرو ئەندێشەی کوردایەتی نەک بەپێچەوانەوە نەتەوەو ولات بکەینە قوربانی ئایین، ھەروەک پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێت دەفەرمووێت (خۆشەویستی نیشتیمان لەباوەرەوەیە) بەپێی ئەم فەرموودەیە بێت ئەوەی ھەول بۆ پێشکەوتن و سەربەرزی نیشتیمان و میللەتی خۆی نەدات باوەری نییە، بۆیە نیشتیمانپەروەری راستەقینە لەوپەری لوتکەی بروادایە.

شێخ عەبدولسەلام بارزانی
شێخ مەحمودی حەفید
شێخ عوبەیدوڵای نەھری
مەلامستەفا بارزانی
قازی محەمەد
شێخ سەعیدی پیران
مام جەلال تالەبانی
سەید رەزای دەرسیمی
• نووسەر و یاساناس
Top