هێرشەكانی توركیا و رەهەندەسیاسییەكانی لە رووی دەستور و یاساكانی نێودەوڵەتییەوە بێدەنگی رای گشتی لە بەرانبەر هێرشەكانی توركیا(3)(2)
July 8, 2020
وتار و بیروڕا
بەڵام پرسیارەكی تر كە دێتە ئاراوە ئەوەیە ئاخۆ بە بوونی هەموو ئەو دامەزراوە نێودەولەتییانەی كە بونیان هەیە هۆكار چییە كە جۆرەك لە بێدەنگی لەو بارەیەوە هەیە؟
ئەگەر بێتو هەرێمی كوردستان لە گەڵ توركیا لەو هاوكێشە سیاسییە لێكدانەوەی بۆ بكەین لە ژێر هەژموون و یان حكومەتەكی فدراڵدایە بە ناوی عێراق كە لە مادەی یەكەم لە دەستوری هەمیشەیی بەو جۆرە پێناسەی بۆ كردووە:
"كۆماری عێراق دەوڵەتێكی فیدڕاڵی یەكگرتووی سەربەخۆی خاوەن سەروەریە، ڕژێمی حوكمڕانی تێیدا كۆماری نوێنەرایەتی (پەرلەمانی) دیموكراسیە، ئەم دەستورەش یەكپارچەیی عێراق دەپارێزێت".
كەواتە هەرێمی كوردستانیش كیانەكی سیاسییە لە چوارچێوەی عێراقدا و بۆ ئەوەی بتوانی لە رووی نێودەوڵەتییەوە كاری لە سەر بكەیت و پشت بە ئەو بنەمایانە ببەستیت دەبیت رەوایەتی نێودەوڵەتیمان هەبیت بۆ ئەوەی بتوانین هەر جۆرە هەڵسوكەوتەكی سیاسی و یاسایی لە رووی نێو دەوڵەتییەوە ئەنجام بدەین بەڵام هەرجۆرە كردەوەیەك تەنانەت شەرمەزار كردن بە بیانییە یان هەر بابەتەكی لەو جۆرە تەنیا لە رووی نێو خۆییەوەوە بەهای دەبیت و لە رووی دەرەكییەوە هیچ بەهایەكی نابیت.
ئەوەی ئێستا حكومەتی توركیا پشتی پێ دەبەستیت ئەو رێككەوتنەیە كە لە گەڵ دەوڵەتی عێراق لە ساڵی 1983 هەیبووە كە هەردوو لایەن رێگە بە یەكتر دەدەن بۆ مەبەستی سود وەرگرتن لە خاكی وڵاتی یەكتر بە قولایی 10 كە بە " اتفاقیە التعاون وأمن الحدود بین العراق وتركیا” فی عام 1983 " ناو دەبرێت.
تاوەكوو ئێرە ئاماژەكە روونە كە توركیا بۆ مەبەستی هێرش كردن بە هەرێمی كوردستان بە بیانۆی بوونی پەكەكە پشت بە چ بنەمایەكی نێودەوڵەتی دەبەستیت سەرەرای ئەو رێككەوتنەی كە توركیا لە گەڵ عێراق هەیەتی زیاتر لە 52 رێككەوتن و یاداشتی لە یەك تێگەیشتن و پەیمان نامەی پاراستنی سنور و سێ قۆلی و چوار قۆڵی لە گەڵ عێراق هەیە.
بەڵام لێرەدا پرسیارەكی زۆر گرینگ دێتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە بۆچی لە كاتی كوشتنی قاسم سلیمانی وئەبومهندسدا ،هەرچی هێزی ئێرانی و عێراقی و دەستەڵاتەكانی عێراق ،قەزایی و جێبەجێكار و یاسادانان هەتنە سەرخەت و تەنانەت بریارەكیان دەركرد بۆ مەبەستی دەركردنی هێزی بیانی لە عێراق بەڵام بە كوشتنی خەڵكی سڤیلی كوردستان هیچ پەرچەكردارەكیان نییە ؟ئایا لە قۆناغی هێرش بردن بۆ سەر هەرێمی كوردستان سەروەری عێراق پێشەڵ ناكرێت؟
ئەوەی كە لێرەدا پێویستە باسی لێوە بكرێت بەرپرسیاری سەرەكی تیادا حكومەتی عێراقییە لە بەر ئەوەی كە زۆر بە روونی لە دەستوری هەمیشەیی عێراقی فدراڵ لە مادەی ( 50) ساڵی 2005 باسی لێوە دەكات:
مادەی (67)
سەرۆك كۆمار سەرۆكی وڵات و نیشانەی یەكپارچەیی نیشتمان و #سەروەری وڵاتە، هەوڵدەدات بۆ پابەند بوون بە دەستورو پارێزگاری لە سەربەخۆییو سەروەریو یەكێتیو پاراستنی خاكی عێراق بە پێی بڕگەكانی دەستور.
هەر وەها لە مادەیەكی تری دەستوریدا هاتووە:
مادەی (1)
كۆماری عێراق دەوڵەتێكی فیدڕاڵی یەكگرتووی سەربەخۆی #خاوەن-سەروەریە، ڕژێمی حوكمڕانی تێیدا كۆماری نوێنەرایەتی (پەرلەمانی) دیموكراسیە، ئەم دەستورەش یەكپارچەیی عێراق دەپارێزێت.
مادەی(110)
ئەم دەسەڵاتانەی خوارەوە تایبەتن بە حكومەتی فیدرالیەوە:
یەكەم: ڕەنگڕێژكردنی سیاسەتی دەرەوەو نوێنەرایەتی دبلۆماسیو ئەنجامدانی دانوستان لەسەر پەیماننامەو ڕێكەوتنە نێودەوڵەتیەكان و سیاسەتی قەرزكردن و واژۆكردن لەسەریان و یەكلاكردنەوەو ِەنگڕێژكردنی سیاسەتە ئابووریو بازرگانیە دەرەكیە سەروەریەكان.
دووەم: دانان و جێبەجێكردنی سیاسەتی ئاسایشی نیشتمانی لەوانەش پێكهێنان و بەڕێوەبردنی هێزێكی چەكدار بەمەبەستی دڵنیابوون لە پاراستن و مسۆگەركردنی ئاسایشی سنوورەكانی عێراق و بەرگریكردن لێیان.
ئەوەیان وەكوو بەر پرسیاریەتی زۆر بە روونی باس لە سەروەری و پاراستنی سنورەكان دەكات كە واتە ئەركی حكومەتی ناوەند لەو بارەیەوە دیارە.