شاسوار عبدالواحید و دۆسیە نوێكەی لە رووی یاساییەوە

شاسوار عبدالواحید و دۆسیە نوێكەی لە رووی یاساییەوە

لە راستیدا ئەو بابەتەی كە شاسوار عبدالواحیدی پێ‌ تۆمەتبار كراوە هەمان ئەو مادەیەیە كە رۆژانە كۆمەڵەك رۆژنامە نوسی پێ‌ تۆمەتبار دەكرێت ئەویش هاندانی خەڵكە لە رێگەی تۆرەكۆمەڵاتییەكان هەر وەها دروستكردنی بێ‌متمانەیی ئەوەش هەمان ئەو بابەتە ترسناكە بوو كۆ مەڵگای توشی ئەو كارەساتە كرد كرد لە راستیدا دەبوایە ناوبراو بە بابةتەكی تر تۆمەتبار كرابوایە هەمان ئەو بابەتەی كە كۆمەڵگای بەو بارودۆخەوە بردووە
بە پێی فەسلی 7 لە قانونی عقوبات لەو جەریمانەی كە زیان بە بەرژەوەندی گشتی دەگەیەنن
بە پێمادەی 368 لە قانون عقوبات سزای هەر كەسەك دەدات سزادەدرێت بۆ ماوەیەك زیاتر نەبی لە سێ‌ ساڵ ئەوەی بە ئەنقەست هەستا بە ئەنجامدانی كارەك بەهۆیەوە نەخۆشی مەترسیدار و زیانبەخش بۆ ژیانی خەڵك بڵاو بكاتەوە و ئەگەر بوبیتە هۆی مردنی مرۆڤێك یان كەم ئەندام بوونی بەردەوامی ئەوا ئەنجامدەری كارەكە سزا دەدرێ‌ بەو سزایەی كە بڕیاری لە سەر دراوە بە تاوانی لێدانێك ببیتە هۆی مردن یان تاوانی كەم ئەندامی بەردەوام بە گوێرەی بارەكان.
بەڵام بە نسبەت ئەو جارەی شاسوار عبدالواحید
بە پێی مادەی (2 ) لە "یاسای ژمارە 15 لە ساڵی 2008" خەراب بە كار هێنانی ئامێری پەیوەندی كردن كە هاتووە
هەر كەسێك ئەگەر بە خەراپی تەلەفۆنی خانەیی (مۆبایل)یان ئامێرەكی پەیوەندی كردنی تەڵدار یان بێ‌ تەڵ یان پۆستی ئەڵكترۆنی بۆ مەبەستی هەرەشە كردن یان تۆمەت هەڵبەستن یان جنێودان یان بڵاو كردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بە كار هێنا كە ترس پەیدا دەكات یان دزەی گفتوگۆ كردن یان وێنەی چەسپاو و جولاو یان كورتیلەی نامە (مەسج)یڵاو كردەوە كە لە گەڵ خو و رەوشتی گشتیدا ناگونجێن یان بێ‌ رۆخسەت و مۆڵەت وێنەی گرت یان كارو بارێكی وا كە شەڕەف بریندار بكات یان هانی ئەنجامدانی تاوان یان كاری بەدرەوشتی یان بڵاوكردنەوەی زانیاری پەیوەست بە نهێنی ژیانی تایبەت یان خێزانی بۆ تاكەكان بڵاو بكاتەوە كە بە هەر رێگایەك بیت چەنگی كەوتن هەتا ئەگەر راستیش بن ئەگەر بە هۆی بڵاوكردنەوەیان و دابەشكردنیان سوكایەتی یان خود زیانیان پێ‌ بگەیەنی ئەوا بۆ ماوەیەك یبەند (حبس) دەكرێ‌ كە لە شەش مانگ كەمتر نەبیت و لە پێنج ساڵیش زیاتر نەبیت و بە غەرامەیەكیش سزادەدرێ‌ كە لە یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبیت و لە پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبی یان بە یەكێك لە دوو سزایە سزادەدرێت.:
Top