سۆران عومەر لەبەردەم دوو بریاردا ،كامەیان یاساییە؟
June 29, 2020
وتار و بیروڕا
بەپێی بڕیارێكی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر كە 10 ڕۆژ دوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر سۆران عومەر دەرچووەو ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كراوە، داواكراوە بە سۆران عومەر ڕابگەیەنرێت بۆ ئامادەبوونی لەبەردەم بنكەی پۆلیسی خانەقا، چونكە تۆمەتبارە بەپێی ماددەی 433 لە یاسای سزاكان.
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی، ئەمڕۆ نووسراوەكەی دادگای ڕوبەڕوی سەرۆكی پەرلەمان كردووەتەوە بۆ وەڵامدانەوەی، لەسەری نووسیوە "بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان، بەپێی بڕیاری ژمارە (37) لە 14-6-2020 بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر بەندە كە نایاسایی بوە، هەڵوەشاوەتەوە. تكایە وەڵامی دادگا بدەنەوە".
ئەو بڕیارەی سۆران عومەر ئاماژەی پێدەكات، بڕیاری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانە كە تێیدا ئەو بڕیارە هەڵدەوەشێنێتەوە كە بەهۆیەوە پارێزبەندیی لەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی هەڵگیرا، بەڵام دواتر هەریەكە لە جێگری سەرۆكی پەرلەمانو سكرتێری پەرلەمان وەڵامی سەرۆكی پەرلەمانیان دایەوەو بڕیارەكەییان بە پێچەوانەی یاساو پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لە قەڵەمداو دەڵێن، هیچ بنەماو بەهایەكی یاسایی نییە.
بۆ ئەوەی ئەو بابەتە باشتر روون بكەینەوە دەچینە سەر پرەنسیبە سەرەكییەكانی شەرعییەت.
رۆژنامەی وەقایعی كوردستان وەكوو بنەما دادەنرێت بە شێوەیەك كە هەر بریار و یان یاسیەك لێی بڵاو بكرێتەوە پەیرەو كردنی ئیلزامییە
، لە كاتێكدا بڕیارەكەی سەرۆكی پەرلەمان لە ڕۆژنامەی فەرمیی(وەقایعی كوردستان) بڵاو نەكراوەتەوە، بە پێچەوانەوە بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندییەكە لە وەقایعی كوردستان بە ژمارەی 250 لە رێكەوتی 21-5-2020 بڵاوكراوەتەوەو لە ماڵپەڕی پەرلەمانیش بە واژۆی هێمن هەورامی بڵاوكرایەوەو تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو كە لەسەر 4 داوای یاسایی لە دادگاكانی هەولێرو سلێمانیو ڕێگە دراوە بە وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی لەبارەیانەوە لە بەرامبەر سۆران عومەر.
و یاساش وەكوو پرەنسیب كار بە ئەو دەقانە دەكات كە لە رۆژنامەی وەقایع بڵاو كراونەتەوە و مەرجی كار پێنەكردنی هەمواركردنەوە یان هەڵوەشاندنەوەیەتی بە بریارەكی هاوشێوەی خۆی.