کێ ھەڵیدەوەشێنێتەوە؟، چون ھەڵیدەوەشێنێەوە؟

کێ ھەڵیدەوەشێنێتەوە؟، چون ھەڵیدەوەشێنێەوە؟

ھەرێمی کوردستان-عێراق، قەوارەیەکی سیاسی دەوستوری و فەرمی و دانپێدانراوە، ئەم ھەرێمە لە ساڵی ١٩٩٢ یەکەم دەنگدانی جەماوەری و یاسایی خۆی ئەنجام دا بۆ دامەزراندنی پەڕلەمان، لەو پەڕلەمانەش دەنگ بە یەکەم کابینەی دەستوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان درا.

کوردستان چیە و چون دروستبوە؟

گەلی کوردستان خاوەنی چەندین شوڕەش و قوربانیدانە، ھەمیشە بە ڕوحیەتێکی فیدایی و پێشمەرگەئاسا گیانی خۆی داوەتە پێش بۆ پاراستنی خاک و نیشتیمان و شەڕەف و کەڕامەتی، بە دەیان جار ھەوڵدرا بۆ سڕینەوەی نەتەوەی کورد بەڵام ھەمووجارێ ھەوڵەکانیان شکستخواردو و نەزوک بون، کوردستان ئەو ھەرێمەی بە تەمەنێکی کەمەوە بۆ بە جێی سەرنجی بەشێکی زۆڕی وڵاتانی دونیا و ناوچەکە، بەھوی گەشەکردن و پێشکەوتنە خێراکانی ئەم ھەرێمە، بێ شک ھەرێمی کوردستانیش وەک بەشێکی زۆڕی وڵاتانی ناوچەکە بێ بەری نەبوە لە گەندەڵی و بە ھەدەردانی داھات، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھەموو شتەکانی تر زەڕبی سفڕ ناکرێن، خزمەتێکی باش کراوە و گرنگیەکی زۆڕ باش بەو ھەرێمە دراوە لە لایەن دەسھەڵاتەوە، بەجورێک کە ئێستا ئەم ھەرێمە بوەتە پەناگەیەکی ئارام و متمانە پێکراو بۆ کونسوڵخانەی وڵاتان و گەشتیاران و بازرگانان و بگرە بۆ بارەگا سەربازیەکانی ئەمەریکا و ھاوپەیمانانیش، بەشێکی زۆڕی وڵاتانی زلھێز چەندین جار سەرسامی خۆیان بەم ھەرێمە دەربڕیوە.

کێ دەیەوێ ئەم قەوارەیە ھەڵبوەشێنێتەوە؟
بێ گومان بەردەوام لە گشت لاپەڕەکانی مێژوی کوردیدا نوسراوە ھەمیشە کورد ئامانجێکی ڕون و ھاوبەش بوە بۆ دراوسێکانی، بەھوی چاونەترسی و لێھاتویی خەڵکەکەیی و خاکە گران بەھاکەی، جا بەتایبەت ئێستا کە خاوەنی ھەرێمێکی جوان و کاریگەرن لە ڕوی سیاسی و ئابوریەوە، تورکیا و ئێران و عێراق، ئەو سێ وڵاتەی نایانەوێ ھیچ قەوارەیەک بۆ کورد ھەبێت، ئێستا کە لە عێراق ھەیە ئێران و تورکیا زیاتر حەزدەکەن لە ناوی ببەن چونکە ئەوانیش لە خاکەکەی خۆیان دەترسن، نەوەک ڕوژێک کوردانی پارچەکانی ئەوانیش داوای ئازادیان لێ بکەن و پاشان کوردستانی گەورە دروستت ببێت و سایکس بیکو ھەڵبوەشێتەوە، بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەم ھەرێمە چەندجارێک دەستبرا بۆ بەکارھێنانی چەک بەڵام ھەموو جارێ شکستیان ھێنا چونکە کورد میلەتێکە ھیچکات لە چەک نەترساوە، بویە ھەستان بە دەستپێکردنی شەڕێکی دەرونی لەگەڵ خەڵکی کوردستان بێگومان وەکو ھەموو شەڕەکانی تر لەم شەڕەشدا کۆمەڵە کوردێک چاو ساغیان دەکەن.






چون ھەڵیدەوەشێنێتەوە؟
ھەنگاوە سەرەتاییەکانی ئەم شەڕە بە بڕینی موچەی خەڵکی ئەم ھەرێمەبوو لەلایەن حکومەتی فیدڕالیەوە، پاشان کەسانێکیان ڕاسپارد بۆ بێ متمانەکردن و لێکدورکردنی خەڵک و دەسھەڵات، گوایە ئەم حکومەتە نایەوێ پارەی ھەوڵاتیانی بدات، پاشان کۆمەڵە کەسانێکی تریان ھێنا کە ئەرکدارن بەوەیە ھەموو شتە باشەکان بگوڕن بۆ خراپ، ڕەشبینی و بێ متمانەیی بە ناو خەڵکدا بڵاو بکەنەوە، بێگومان پارەیەکی زۆڕ لەم کارە سەڕف دەکرێ و بە بەڵگەشەوە ھەیە و ئاشکرایە، ئەو کۆمەڵە کەسە بۆ ئەم مەبەستە دەستیان بۆ چەند شتێک برد و ھەر جارە و بابەتێکیان وروژاند بۆ زیاتر تێکدانی دەرونی ھاوڵاتیان، ھەنگاو بە ھەنگاو خەڵکیان ھاندا بۆ مەرامە ڕاستەکەیان، ھەنگاوەکانیان بەم جورەبون، وایان لە دەرونی خەڵک کرد کە بێزاربن و خۆشیان نەزانن بۆ بێزاران، خەڵکیان ڕەشبین کرد، شتە جوانەکانیان لای خەڵک ناشرین کرد، پاشان وایانکرد خوشەویستی خەڵک بۆ نیشتمانەکەیان کەم بکەنەوە، دواتر خەڵکیان ھاندا تف لە ئاڵاکەیان بکەن، دواتر بە خەڵکیان گوت عێراقی بون باشترە عێراق موچەتان دەدات ئەو عێراقەی شەھید و ئەنفاڵی کردین، تەنانەت بۆ ناشرینکردنی حکومەتی کوردی ھەوڵیاندا وێنەی سەددام حوسێنی دیکتاتور و خوێنڕێژ لای خەڵکی کوردستان جوان بکەن، وە بۆ ئەو مەبەستە گڵاوەیان ھەنگاوگەلێکی تریان ھاوێشت، دواجار ئەو کۆمەڵە کەسەش ڕوی ڕاستەقینەی خۆیان دیارخست و ئامانجە ڕاستەقینەکەیان خستە ڕو، لە کوتایشدا بە ڕاستەوخۆ داوایان کرد قەوارەی ھەرێمی کوردستان ھەڵبوەشێتەوە کە ئەوە ئامانجی یەکەم و کوتاییە، جا ئێستا کارەکە لەسەر خەڵکی کوردستان وەستاوە، ئێوە پێشمەرگەئاسا بەرگری لە وڵات و کەڕامەتتان دەکەن، یا دەبن بە یاری دەستی ئەو کەسانەی کە بە بیانوی مافەکانتان، شەڕف و کەڕامەت و خوێنتان دەفروشن بۆ پارە و ئیمتیازاتی شەخسی خۆیان.


Top