شیكردنەوەیەكی یاسایی بۆ، سرینەوەی زمانی كوردی لە بەڵگەنامە فەرمییەكان

شیكردنەوەیەكی یاسایی بۆ، سرینەوەی زمانی كوردی لە بەڵگەنامە فەرمییەكان

دوا بە دوای 16 ئۆكتۆبەر ، گۆشارەكانی سەر كورد زیاتر بوو حكومەتی ناوەندی و بە دەستنیشانكراویش شیعەی رافزی بە ئاماژەی راستەوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژە پێدان لە سەركوت كردن ‌كوشتن و برینی كورد ئەمجارەیان بە نیازی پێشەڵكردنی ئەو مافە بنەرەتییانەن كە لە دەستوردا جێگیر كراون.
هەرچەندە كە ئەوە جاری یەكەم نییە كە حكومەتی ناوەندی دەست بۆ مافە كانی كورد لە دەستور دەبات و ئەوەی بە سوودی خۆیەتی لە دەستوردا جێبەجێی دەكاتو ئەوەی بە زەرەری بیت و مافەكانی كوردی تیا بەرجەستە كرابیت، خۆی لێ‌ لادەدات، حكومەتی ناوەندی خۆی لە برینی بودجە و موچەی پێشمەرگە و شایستە داراییەكانی كوردستان و زۆر مافی تریش كە لە دەستور جێگیر كراون لا دەدات ، پێشتریش لە بریارەكی چاوەروان نەكراودا لە هەوڵی لابردنی زمانی كوردی لە بیتاقەی ئەرزاق بوونە لەم دواییانەدا لە نووسراوە فەرمییەكانی حكوومەتی عێراقدا زمانی كوردی لادراوە، تەنانەت كار گەیشتووەتە لادانی زمانی كوردی لە ناونیشانی نووسراوە فەرمییەكانیدا، ئەوەش ”پێشێلكارییەكی ئاشكرای ماددە ٤ی دەستووری عێراقە“.
كە تیا هاتووە: یەكەم: زمانی عەرەبیو كوردی دوو زمانی فەرمین لە عێراقدا، مافی سەرجەم عێراقیەكان پارێزراوە لە فێركردنی ڕۆڵەكانیان بە زمانی دایكیان وەك توركمانی و سریانی لە دەزگاكانی فێركردنی دەوڵەتدا بە پێی یاسا پەروەردەییەكان، یان بە هەر زمانێكی دیكە لە دەزگاكانی فێركردنی تایبەتدا

لە بڕگەی دووەمیش ئاماژە دراوە (دامەزراوە فیدرالییەكان و دامەزراوە فەرمییەكان لە هەرێمی كوردستان هەردوو زمان بەكار دەهێنن).
لادانی زمانی كوردی، پێشێلكردنی یاسای زمانەكانی ژمارە ٧ی ساڵی ٢٠١٤یە كە لە ماددەكانی (٢، ٣، ٥، ٦ و ٧)دا پێشێلكاری هەیە.
Top