گرنگی دانوستاندنی ئەمریكا و عێراق بە بەشداری نوێنەری ھەرێم لە كۆبونەوەكاندا؟

گرنگی دانوستاندنی ئەمریكا و عێراق بە بەشداری نوێنەری ھەرێم لە كۆبونەوەكاندا؟

ئەوەی لە ئێستادا باسی لێوەدەكرێت لە رێككەوتنی ئەمریكا و عێراق و بە شداری كردنی حكومەتی هەرێم وەكوو راستییەكی حاشا هەڵنەگر كە كاریگەری خۆی لە ناوچەكە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی چ لە بواری سیاسی و چ لە بواری ئابوری یەوە هەیە.
ئەو گرینگیەی حكومەتی هەرێمیش لە رابردوو بە هۆی هێز و توانای نەوت و دیپلۆماسی حكومەتی هەرێم لە راكێشانی نوێنەرایەتی و كۆنسولگەری ولاتان و دابینكردنی ئاسایش لە كوردستان و لە هەموویان گرینگتر ئەو رێككەوتنە عەسكەری سیاسیییەی كە حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەمریكا واژووی كردبوو هەموو ئەوانە پێگەو هێزی حكومەتی هەرێم دەردەخات.
رێككەوتنی ئێستای عێراق و ئەمریكا لە ئێستادا لەوانەیە كە هەموار كردنەوەی ئەو رێككەوتنە بیت كە لە سالی 2008 ئەنجامدرابوو بەڵام ئەوەی لە ئێستادا دەبیت بگوترێت ساڵی 2008 لەگەڵ ئێستادا جیاوازییەكی یەكجار زۆری هەیە كە ئەوانەش بریتین لەوەی كە ئەو كات ئەمریكە بە فریشتەی نەجاتی عێراق دادەنرا و تازە قۆناغی هەستانەوەی عێراق و پێكهێنانی دەولەتێكی نوێ‌ بە هاوكاری هاوپەیمانان و كورد بە تایبەتی بوو بەڵام لە كاتی ئێستادا بە دروست بوونی میلیشیاكانی حەشدی شیعی كە درێژی پێدەری دروست بوونی رێچكەی سوپای پاسداران لە ئێران و حوسییەكان لە یەمەن و حزباللەی لوبنانە.
ئەوەش سەركەوتنەكانی بۆ ئەمریكا ئەستەم كردووە چونكە تاوەكوو ئەمرۆش هێز ولایەنی سیاسی وعەسكەری لە لایەن ئێرانەوە بەرنامەیان بۆ دادەنرێت، لە لایەكی ترەوە ئەو رێككەوتنەش بە جۆرەك لە جۆرەكان دروستكردنی بەربەستە بۆ ئەوەی ئێران نەگات بەو ئامانجانەی كە لە ناوچەكە بە گشتی و لە عێراق بە تایبەتی هەیەتی.
لە لایەكی تریشەوە واژوو كردنی ئەم رێككەوتنەش بۆ عێراق زۆر گرینگە لە بەر ئەوەی كە باری ئابوری عێراق هەر وەها باری تەندروستی بە هۆی پەتای كۆرۆنای نوێ‌ كۆڤید -19 بە یەكجاری داتەپیوە لە لایەكی تریشەوە ململانێی سیاسی لە نێوان لایەنی شیعی و دابەزینی نرخی نەوت هەموو ئەوانە هۆكارن بۆ ئەوەی وا لە عێراق بكات كە رێككەوتنەكە واژوو بكات بە تایبەتی كە لە ئێستادا ئەمریكا هێزەكانی خۆی لە ناوچەكە كێشاوەتەوە بە تایبەتی لە ئەفغانستان و دوا بەدوای ئەو بریارەی كە لە پارڵمانی عێراق لە 2020 رویدا بۆ مەبەستی دەركردنی هێزەكانی دەرەكی لە عێراق ئەگەر هاتوو ئەمریكا هێزەكانی لە عێراق بباتە دەرەوە ئەوە ناتوانیت لە سەر پێی خۆی بوەستیتەوە..
هەر چەندە كە بەپێی قسەی ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، ڕێككەوتنی ئەم جارەی نێوانیان لەگەڵ عێراقییەكان تەنیا لە ئاستی سەربازی نابێت، بەڵكوو لە پرسی ئابووری و كلتووری و پەروەردەیی و زانستی دەبێت و گرینگە گەنجانی عێراق سوود لە ئەزموونی پەروەردەیی زانكۆكانی ئەمریكا وەربگرن، ئەوەش بە شێوازەكی تری سیاسەت كردن دادەنرێت بۆ مەبەستی مانەوەی ئەمریكا لە عێراق.
ئەو رێككەوتنەش بۆ حكومەتی هەرێم زۆر گرینگە لە بەر ئەوەی كە حكومەتی هەرێم پێشتر رێككەوتنی ئیستراتیجی لە گەڵ ئەمریكا دا هەبووە لە بارەی هاوكاری كردنی و هاوپەیمانیەتی لە شەری دژی داعش و ئەگەر هاتوو عێراق ئەو رێككەوتنە لە گەڵ ئەمریكا واژوو نەكات ئەو رێككەوتنەش زیانی پێدەكەویت بە تایبەتی كە هاوكات لە گەڵ سوننە كورد ئەو لایەنە بوو كه‌ دەنگی لە سەر دەرچوونی هێزی دەرەكی لە عێراق نەدا و لە كاتی ئێستاش كە داعش سەری هەڵداوەتەوە بوونی ئەو رێككەوتنە بۆ كوردیش زۆر گرینگە و بەشدار بوونی كورد لەو رێككەوتنەش بوونی سەنگ و هێزی كورد لە هاوكێشە سیاسییەكان دەردەخات.
لە لایەكی ترەوە ئەو گفتوگۆیانەی كە باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق دەستی پێكردووە دەرخەری ئەو راستییەیە كە ئەمریكا بە نیازی ستراتیجی نوێ‌ لە ناوچەكە یە بە تایبەتی كە لە گەڵ بە شێكی زۆری عێراقییەكان و سەرۆك مەسعود بارزانی و نێچیروان بارزانی و مسرور بارزانی وەكوو حكومەتی هەرێمی كوردستان قسەی كردووە و ئەوەش دوبارە دەرخەری ئەوەیە كە ئەمریكا دەیەوێت كورد رۆڵەكی گرینگی لە ناوچەكە هەبیت بە تایبەتی كە یەكەك لەو لایەنانە بوو كە لە بەرانبەر هێزە سیاسییەكانی عێراق دژی چوونە دەرەوەیان بوو.
Top