منیش دەلێم:" كـــــــــــــــــــــــوا"؟

منیش دەلێم:

لە سەرەتای پێدانی متمانە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق كار بە یاسای بودجەی 2019 نەكرا و كار بە رێنماییەكانی دارایی كرا هەر بۆیەش بەغدا بودجەو موچەی هەرێمی بڕی كە بە پێی یاسای بودجەی 2019 بریاری لە سەر درابوو و بە هۆی بارودۆخی خرابی ئابوری هاوڵاتیان بە تایبەتی فەرمانبەران و پەتای لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دابوو، بە هەر شێوەیەك بێت، مووچەی تەواوی فەرمانبەران پێش جەژن دابەش بكرێت، بۆیە حكوومەت بۆ جێبەجێكردنی ئەم ئەركەی خۆی دانووستانی لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت كرد كە ماف و شایستە داراییەكانی خۆیان بۆ ماوەیەك دوا بخەن و بەوجۆرە توانرا 375 ملیۆن دۆلار لە فرۆشتنی نەوت و دواخستنی ماف و شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكان كۆ بكرێتەوە، هەروەها 150 ملیۆن دۆلاری تر لە چەند كۆمپانیایەكی نەوتی قەرز كرا و وێڕای ئەمەش بڕی 138 ملیۆن دۆلار (كە بە دینار دەكاتە 165 ملیار و 725 ملیۆن) لە سەرمایەدارانی ناوخۆ بۆ ماوەی مانگێك قەرز كرا و لەگەڵ 17 ملیۆنی هاوپەیمانان و 75 ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆ، توانرا كۆی مووچەی مووچەخۆران لە پێش جەژن دابەش بكرێت ئەوەش مەجالەكی دا بۆ هەموو ئەو كەسانەی محاولە دەكەن لە ئاوی لێل ماسی بگرن هەر بۆیەش كەمپینەكیان بۆ ئەم مەبەستە دەست پێكرد و سەرەرای روونكردنەوەی حكومەتی هەرێم بەردەوام بوونبە ڵام هەموو ئەوانە بۆ مەبەستی شاردنەوەی هەموو ئەو خیانەت و كەم و كوریانەن كە هەن و بۆ شاردنەوەی عیبەكانی خۆیانە.
كەس نییە كە تەسلیم كردنەوەی شورەشگێری رۆژهەڵات و دەیانی وەكوو ئەوی لە بیر چۆبیتەوە،كەس نییە ك ریسوایی 36.1 ملیارد دیناری لە بیر چووبیتەوە كە نوێنەری مەشهەد ئاشكرای كرد،و لە لە بەردەوامیدا كەس نییە كە ئازاد كردنی ئەو خەلەبانەی كە هەڵەبچەی بۆردومان كرد بیر بچیتەوە كە س نییە كە تاوانی دوو پێشكەش كاركەی ئێن ئار تی بیر بچیتەوە،كەس نییە كە خیانەتی كەركوكی لە 16ی ئوكتۆبەر بیر بچیتەوە،هەر بۆیەش منیش دەلێم : #كوا كەركوك و سزادانی خیانەتكارانی شازدەی ئۆكتۆبەر
#كوا ئەو ٣٦ ملیار دۆلارەی لە ئێرانەوە ھاتە سلێمانی؟
#كوا ئەو ٢٧ دەفتەر دۆلارەی درا بە پەیجەكانی فەیسبووك؟
#كوا خوێنی یٔامانج بابانی و خێزان و منداڵەكەی؟
#كوا پارەی چاڤیلاند؟
#كوا خوێنی زانای قایمقام؟
#كوا خوێنی عەبدوڵای قەسرێ؟
#كوا پارەو داهاتی مەرزی باشماغ
#كوا پارەی جادەی سەد مەتری سلێمانی
#كوا مستەفا سەلیمی
Top