سڵاو لەو بەناو ڕۆشنبیرانەی لە ڕۆشنفکری گەوجاون

سڵاو لەو بەناو ڕۆشنبیرانەی لە ڕۆشنفکری گەوجاون

کۆڕۆنا گرفتێکی تەندروستيی جیهانی و زانستیيە و پێویستە تەنیا پسپۆران و لایەنە پەیوەنديدارەکان لە بارەیەوە بدوێن، نەک کەسانێکی هەلپەرست و خۆ بنیاتنەر لەسەر کەسانی ديكه‌، کە هیچ بەهایەک بۆ مرۆڤبوون و سەلامەتيی هاوولاتیان دانانێن. هۆکاری سەرەکيی تەشەنەکردنی پەتای کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت پارێزگای سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەوڵە چەواشەکارییانەی کە لەلایەن چەند کاڵفام و بازرگانێکی سیاسی و چەند پەرلەمانتارێکی پۆپۆلیست بۆ مەرامی گڵاویان لەڕێگەی میدیا و گوتاری نابەرپرسانەو هاندانی خەلکی بێتاوان لە دژی حکومەت لە ماوەی دەستپێکی پەتاکە و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە، بۆ مەبەستی خۆ دزینەوە لە گەڕاندنەوەی باج و قەرزەکان بۆ حکومەت و خۆ ئامادەکردنی بەشێکی تریان بۆ هەلبژاردنی داهاتووی عیراق گوایە لەڕێگەی هەرزە سیاسیەکەیانەوە پێیان وتراوە لە داهاتوو بۆ پەرلەمانی عیراق هەڵیان دەبژێرنەوە تا دەتوانن کار لەسەر هەست و سۆزی خەلک بکەن و بۆ مەرامە قێزەوەنەکانیان بەکاریان بێنن بە ڕادەیەک تا خەلک باوەڕیان پێبکات کەئەمەشیان ناتەندروستە و پێی دەگوترێت (بەکار هێنان و گەوجاندنی خەلکی بۆ مەرامی قێزەوەن ) هەر ئەو چەواشەکارانەی تا دوێنی لە ڕاگەیاندەکانیان بۆ هەلخەلەتاندن خانەنشینی پەرلەمانیان ڕەت کردبووە.... پرسیار ئەوەیە تۆ بڵێی کەسێکی وا تێگەیشتوو لە ناویان نەبێت بڵێت ئەو کات نا ئێستا بڕۆن خانەنشینی رەتکەبنەوە ....؟! بەشێکی تریان مەبەستیان ڕاکردنە لە بەرپرسیارەتی و لەمپەر خستنە بەر یاسای چاکسازی وەک بڵێی بندیوار و دزین و بەتاڵان بردنی حەق و مولکی گشتی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەشیانی نەکردبێت ...!؟ پرسی چاکسازی پرسێکی گشتگیرو فرە ڕەهەندەو پێویستە سەرجەم سێکتەرەکان بگرێتەوە هەر لە چاکسازی سیاسی و کۆمەڵایەتی .......تادەگاتە چاکسازی ئابووری و دارایی،بۆ ئەم دۆخە سەختەی کە ئابووری جیهانی پێدا دەگوزەرێت و هەرێمی کوردستانیش لێی بەدەر نیە بۆ دەستپێکی بناغەی دادپەروەری گشتی حکومەتی هەرێم باشترین بژاردەی کردە خاڵی دەستپێک تاوەکو لەم رێگەیەوە هەوڵ بدات داهاتی ناوەخۆ زیاتر پەرەی پێ بدرێت و فرە چەن بکرێت و تەنها پشت بەتاکە سەرچاوە داهاتی نرخ ناجێگیر نەبەسترێت و لە پای ئەمەش بۆ بەرجەستە کردنی دادپەروەری گشتی لە بەخشینی ئیمتیازات و مووچەو دەرمالە و خانەنشینی بە پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسایەک بە پەرلەمانی کوردستان و دواتر بەیاسا کردنی لە لایەن پەرلەمانی کوردستان.پێویستە کالفام و بازرگانە سیاسیەکان وئەو نابەرپرس و بەناو نوێنەرانەی کە ژیانی خەلکیان خستە مەترسییەوە بە پێی یاسای تەندرستی سزای سەختیان بدرێت چونکە ئەوان تاوانبارن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە پەتاکوشندەکەوە گیان لەدەستدانی چەندین هاولاتی بەرێز لە ڕۆژانی ڕابردوودا . داوام لە هاولاتیانی خۆشەویست بەگشتی ولەهاولاتیانی سلیمانی پایتەختی رۆشنبیران بەتایبەت ئەوەیە وا بەئاسانی نەکەونە داوی پڕوپاگەندەی بازرگانەسیاسیەکان چونکی ئەوەی نیشتمان فرۆشتنی لە لائاسان بێت چۆن باکی بە لەدەست دانی ئازیزانمان دەبێت....؟؟!! ئەم پەتایە جیهانیە و نابێت نادیدەو بەکەم بگیرێت لە پێناو پاراستنی گیانی ئازیزانمان با هەموومان ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ بکەین،تاکە ڕێگا بۆ سەرکەوتن و دەرباز بوون لە دۆخە سەختە پابەندبوون و هاوکاری و هەماهەنگییە لە گەل دەزگا پەیوەندارەکان. خوای مەزن ئەو بەڵا کوشندەیەی جیهانی تەنیوە لاببات لەسەر تەواوی مرۆڤایەتی ژیان بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی و چیتر هەوالی گیان لەدەستدان و تووشبوونی ئازیزانمان بەو ڤایرۆسە نەبیستین .

*ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان
Top