ڤاکسینی سلێمانی بەکوێ گەیشت؟

ڤاکسینی سلێمانی بەکوێ گەیشت؟

شاری سلێمانی بەھۆی سیاسەتی حیزبی و ئیدارەدانی ناتەندروستانەی ھەڤاڵ ئەبوبەکر، کەھەر ڕۆژەو ڕێکلامی بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی چارەسەری کۆڕۆنا دەکرد، کە گوایە لەسلێمانی دۆزراوەتەوە بەپێش ئەمریکاو سین و ئەوروپا کەوتن، بڕیاربوو پێکوتەکە بگەیننە ھەموو ماڵێکی جیھان و بانگەشەی سیاسیان پێوەدەکرد، حکومەتیان تاوانبار دەکرد بەدرێژکردنەوەی قەدەغەی ھاتووچۆ کە گوایە سلێمانی پاکەو پێویستی بەقەدەغەی ھاتووچۆ نییە، کەڕۆژانی جەژن بینیمان چۆن پێشێلی بڕیارەکانی حکومەتیان دەکرد، ئەمەی دەگوزەرێت یەکەم کەس حیزبەکانی سلێمانی و پارێزگارو ئیدارەی سلێمانین پاشان خەڵکەکەی چونکە ھاندانی دەست ڕۆشتووانی سلێمانی کە گوایە کۆڕۆنا درۆیە و بوونی نییە.
پێویستە خەڵکی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی لەحیزب و پارێزگاری سلێمانی بپرسن کوا ڤاکسین و ئەو بانگەشەیەی دەیان کرد، کەئەوان توانیان سەرکەوتن بەدەست بێنن و ڤاکسین و چارەسەری کۆڕۆنایان دۆزیتەوە، دەبێت ھاونیشتمانیانی سلێمانی پارێزگاری سلێمانی و ئەوکەسانەی ھانی خەلکیان دەدا کەگوایە کۆڕۆنا درۆیە، بدرێنە دادگا و سزای یاسایی خۆیان وەرگرن و خەڵکی سلێمانی قەرەبوو بکرێنەوە، چونکە وەک پێویست دەسەڵاتی خۆجێی سلێمانی پەیوەست بەڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوەخۆ نەبووە، گرنگە ھەردوو وەزارەتی ناوبراویش داوای رونکردنەوە لەپارێزگاری سلێمانی بکەن.

ئەوەی دەگوزەرێت لەسلێمانی ھۆکاری خۆ بە زلزانی پارێزگارو ژووری بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنایە لەسلێمانی، کەسیاسەتێکی ھەلەو ناوچەگەرێتیان پەیڕەوکرد، کەگوایە سلێمانی کوردستان نەبێت کە کەوکەبێکی تر بژین، ئاسایی بێت لەمەرزەکان ھاتووچۆ بکرێت و قەدەغەی ھاتووچۆ نەمێنێت و ھاوڵاتیان پێداگیری ڕێنماییە تەندروستیەکان نەکەن، ھەر کارەساتێک بەسەر ھاونیشتمانیانی سلێمانی بێت پارێزگارو حیزبەکانی ئەو شارە لێی بەرپرسیارن و نابێت بۆیان بچێتە سەرو لەبەرپرسیارەتی خۆیان بدزنەوە.

ئایە خەڵکەکەی ناپرسن کوا ڤاکسینی کۆڕۆنا؟ ھەتاکەی بەکاری ناھێنن یان بابێتە سەر شاشەی تیڤیەکان و داوای لێبوردن بکات، و لەسەر چەواشەکاریەکانیان بچێتە بەردەم دادگاو ڕاستیەکان بدرکێنێت و ئەوەی پارێزگاری ھاندایە پەلکێشی دادگای بکات، ئەوکات بەپێی یاسا با بەسزای خۆیی بگات، ئایە ھەر ئەوان نەبوون بوونە ھۆکاری نائارامی و ئێش و ئازاری ھاولاتیان، حکومەت بەبڕیاری ئەوان قەدەغەی لابرد کەگوایە ھیچ نەخۆشێکیان نەماوە ژیان ئاسایی بۆتەوە، بەڵام کە بڕیارو ڕێنمایش لایەن حکومەت دەرکران ھەر دیسان ئەوان بوون ھاولاتیانیان ھانەدا ڕێنماییە تەندروستیەکان و خۆپارێزیەکان جێبەجێ بکەن.
• نووسەر و چاودێری سیاسی


Top