حكومه‌تی كوردستان چرایێك ، له‌نێو تاریكستاندا
May 28, 2020
وتار و بیروڕا
گوتاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی رۆژی 22-5-2020 به‌یه‌كێك له‌گوتاره گرنگ وبایه‌خداره‌كانی ئه‌مرۆ داده‌نرێت .
بایه‌خ وگرنگی گوتاره‌كه له‌چه‌ندین لایه‌نه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه وئه‌وه‌نده‌ی بۆئه‌م وتاره‌مان بشێ ، لێره‌وه ده‌كرێ ته‌نیا له دوولایه‌نه‌وه تیشكی بخه‌ینه سه‌رو شرۆڤه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی بكه‌ین .
لایه‌نی یه‌كه‌م : ره‌هه‌ندی قۆناغی گوتار، كاتی په‌خش وبڵاوكردنه‌وه‌یه‌تی .
لایه‌نی دووه‌م : ره‌هه‌ندی ده‌قی ته‌واوی گوتار، ناوه‌رۆكی گوتاره‌كه‌یه .
كه له‌لایه‌نی یه‌كه‌مه‌وه سه‌یری گوتاره‌كه ده‌كه‌ین وله خوێندنه‌وه‌یدا كات و ساته‌كه‌ی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت بایه‌خه‌كه‌ی له‌وه‌دا خوی ده‌بینێته‌وه كه‌كات ساتی گوتار، سه‌رده‌می نێوكۆمه‌ڵێك قه‌یران وته‌نگژه‌یه گرنگترینی ئه‌وقه‌یران وته‌نگژانه‌ش ،سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای فایرۆسی كۆرۆنا كۆڤید 19 یه وته‌شه‌نه‌كردنیه‌تی له‌نێو شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به هه‌موو ئه‌نجام و ئه‌ولێكه‌وته‌و ده‌رهاویشتانه‌ی له‌سۆنگه‌ی ئه‌و فایرۆسه‌دا كوردستانی ته‌نیووه وباری ته‌ندروستی وئابووری وسیاسیی وكارگێری وته‌نات ده‌روونی تاكوكۆی كۆمه‌ڵگای شڵه‌ژاندوه وخه‌ڵكی خستۆته به‌رده‌م بارودۆخێكی نه‌خوازراوی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی حیساب بۆنه‌كراودا.
هه‌رسه‌باره‌ت به‌كات و ساتی گوتاره‌كه‌وه ، ده‌قی گوتاره‌كه‌ی به‌رێزمه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای چه‌ند رۆژێك دێت له پاش گوتاری نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆعێراق خاتووجێنین پلاسخارت كه به‌هۆی ڤیدۆ ئۆن لاینه‌وه له‌كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشكه‌شی كرد..
پلاسخارت راشكاوانه باسی له‌بارودۆخی سیاسیی و ئابووری عێراق كردوو و نیگه‌رانی خۆشی بۆ ئه‌وه ده‌ربری كه‌ناكرێ به‌غدا به‌شه بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێ ، سه‌رباری ئه‌مه وله‌مه‌ش گرنگترئه‌وخاڵی كۆتاییه بووكه خاتووپلاسخارت له‌سه‌رئه‌و چه‌ند رسته‌یه چاوه‌روان نه‌كراوه داینا وگوتی : جێی داخه كه نێوماڵی كورد ولایه‌نه كانی نێو حكومه‌تی هه‌رێم نارێكه وله كوردستان وله‌به‌غدادا ده‌نگی كورد بۆپرسه گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كان یه‌كگرتوونییه ،مه‌به‌ستی پلاسخارات له‌مه‌دا روونه كه ده‌لێ : پارته كوردییه‌كان یه‌كگرتوو نین .
لایه‌نی دووه‌می گوتاره‌كه ،خوێندنه‌وه و وردبوونه‌وه‌یه له ده‌قی ته‌واویه‌تی ناوه‌رۆك وره‌هه‌نده‌كانی كه ئامانج و مه‌به‌سته‌كه‌یه. هه‌رله‌سه‌ره‌تا وه وه‌رگر، بینه‌رو گوێگر‌و جه‌ماوه رهه‌ست به بوونی كه‌سایه‌تییه‌كی باوه‌ڕبه‌خۆبووی به‌هێزی خاوه‌ن ئیراده‌ی پڕله‌هه‌ستوویستی زاڵی جله‌وكێشی ده‌سه‌ڵاتدارێكی به ئه‌زموون ده‌كا .
ده‌سه‌ڵاتێكی جله‌وكێش له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌روخه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی له‌یه‌ك به‌ره‌یه وله‌یه‌ك سه‌نگه‌ردایه، یا به‌واتایه‌كی ترجه‌ماوه‌رو سه‌ركردایه‌تی ،هه‌موویان له‌نێوئه‌و پاپۆڕه‌دان كه له نێوده‌ریایی پڕله ئاریشه‌ی ئه‌م قۆناغه چاره‌نووسسازه دا ئامانجی سه‌ره‌كی تێپه‌ڕاندنییه‌تی به‌كه‌مترین زیان و قوربانی بۆ گه‌یشتنه كه‌ناری ئارامی .
تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه وزاڵ بوون به‌سه‌ر گرفت وته‌نگژه‌وئاریشه‌كان وگه‌یاندنی كوردستان و ئه‌زموونه حوكمرانیه‌كه‌ی به كه‌ناری ئارام وسه‌قامگیر ، جگه له ئه‌زموون و هونه‌ری ئیداره‌دان و كارگێری ، سه‌ركردایه‌تییه‌كی ئازا‌و جوامێر‌و بوێر‌و ژیری ده‌وێ .بۆ هه‌نگاونان بۆ تێپه‌ڕاندن وگه‌یشتنه ئاینده ، ناكرێ له‌به‌ر ته‌كتیك قوربانی به ستراتیژبدرێ .
هه‌ر له‌ناوه‌رۆكی گوتاره‌كه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ ژیری وبوێری ، بیركردنه‌وه و نه‌خشه‌دانانی وورد له‌نێوگرفت و ئاریشه قوڵه‌كاندا هیچ كاتێ وله هیچ كه‌سێ به‌دیارناكه‌وێ گه‌رراستگۆوباوه‌ڕپێكراووسه‌رراست نه‌بێ و له وته‌وكرداردا ،
له‌كاروكرده‌وه‌دا راسبێژ ورۆشن و روون وڕه‌وان نه‌بێ . فریادره‌سی سیماوسیفات و ئاكاری نه‌بێ ..ده‌نا له‌م بارودۆخه‌دا هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێت وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رێز نێچیرڤان بارزانی گوته‌نی : گه‌ڕانه‌وه یه بۆخاڵی سفر- سفرئیداره‌یی .
تێگه‌یشتن له گوتاره‌كه‌ی به‌رێز مه‌سرووربارزانی روون و ڕه‌وانه وناوه‌رۆكی ئاشكراگۆیی پێوه دیاره كه گوتاری سه‌رۆك وبه‌رپرسانه یه له‌سه‌رده‌می گرفت و ئاریشه‌كاندا،له‌گوتاری نابه‌رپرسیش به‌چه‌ندین فاكته‌روتوخم وشێوازی گوزارشت كردن جیاده‌كرێته‌وه .
بۆیه ئه‌م گوتاره ، زۆر گرنگ و جێی بایه‌خه وله‌كات وساتی خۆیدایه‌و ئامانج و مه‌به‌ستی خۆی پێكاوه‌وراستییه‌كان وپه‌یامی مه‌به‌ستداری خۆی به (وردی – الدقه ورۆشنی- الشفافیه وئاشكرایی – الوضوح وبابه‌تی – الموضوعیه وبه‌رپرسیاره‌تی – المسئولیه) ه‌وه گه‌یاندووه .
به‌گشتی له كۆی تێگه‌یشتنی گوتاره‌كه‌دا ترس و له‌رزۆكی له چاكسازی ، ترس له‌رزۆكی له یه‌كریزی و یه‌كده‌نگی ،نه‌ك هه‌ر مانه‌وه‌یه له نێوقه‌یرانه‌كان ودرێژه پێدان یه‌تی ، به‌ڵكو قوڵتركردنه‌وه‌ی درزه‌كانه و به‌شاقوڵی كردنی گرفت وهاتنه ئارای ئاریشه‌ی تره ، به ئاراسته‌ی هانگاونان به ره‌وئاقارێكی نادیاری پڕاوپڕ له ئاریشه‌ی تر‌و قه‌یرانی تروگرفتی تری مه‌ترسی دارتر .