کڵپەی گڕی شۆڕشی گوڵان ئێستاش دەگەشێتەوە
May 28, 2020
وتار و بیروڕا
لەیادی ٤٤ ھەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتوو خواز، ھێشتان لەھەوڵی تەواوکاری ئامنجەکانیداین، ئەو ئامانجانەی کە بۆی دروست بوو، ئەو سەردەمە لەھەلومەرجێکی ناسک و لەکاتێکدا نشتیمانەکەمان بەقۆناغێکی سەختی خەبات و قوربانیدان تێپەڕ دەبوو، لەکاتێکدا کەتروسکایی ئومێد بەدی نەدەکرا و رەشبینی باڵێ بەسەر میللەتەکەماندا کێشابوو،ئەو دەمە شۆڕشی گوڵان وەک کڵپەی ئاگری شۆڕشێکی سەرتاسەری و پڕشنگی خۆری ئازادی، تەم و مژی بێ ئومێدی ڕادەماڵێت و بەچەک و بازووی پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی گوڵان دیسان ئومێدی سەرکەوتن و خۆری ئازادی لەسەر شاکەلی ھەربەرزایەکی کوردستانەوە بەدیکرا، دیسان بەڕابەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان درێژە بەخەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان درا، ھەر ئەو سەردەمە بەسیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی و شەھیدی سەرکردە کاکە ئدریسی ھەمیشە لەیاد ،درێژە بەخەباتی قوربانیدانی شۆڕشی ئەیلوول دراو، کە بووە ئەڵقەی گەیاندنی خواستە ڕەواکانی گەلەکەمان کەسەرەنجام ئازادی و سەرفرازی لێ بەدیھات، بەکۆتایی ھاتنی لە ڕاپەرینی بەھاری ١٩٩١.
لەیادی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتووخوازدا سەری ڕێزوو نەوازش دادەنوێنین بۆ گیانی ئەو شەھیدانەی کە بەخوێنی ئاڵی ئەوان ئەمڕۆ ھەرێمەکەمان خاوەن پێگەو قەوارەی تایبەتی خۆیەتی، ئەو دروشمانەی شۆڕشی گوڵان ھەڵیگرت بوو، ئێستا وەک ڕێبازیک لەدڵی تاک بەتاکی ئەندام و لایەنگرانی پارتی دا دەگەشێتەوەو درێژەپێدەری ھەمان بەرنامەیە و ھەوڵی تەواوکاری ئامانجەکەی دەدەین.
شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان وایان کرد کە جەماوەری کوردستان ھەر لەو سەردەمەوە تاکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان بەھێزێکی خەباتکەری ئازادی بۆ مافی سەربەخۆیی بناسێنن، ھەر بۆیە رۆژ لەدوای رۆژ متمانەی جەماوەری کوردستان بەم پارتە سیاسییە زیاتر دەبێت، بە ئەمانەتەوە نەوەکانی ئێستا لەسەرھەمان پەیڕەوی کوردایەتی درێژە بەخەباتی نەپساوەی ئەوان دەدەن.
شۆڕشی گوڵان فێری کردین کە چۆک بە نائومێدی دابدەین و تاریکیەکانی بەردەم خەباتی نەتەوەیمان ڕۆشن بکەینەوەو گیانی خەباتی قوربانیدان لەپێناوگەیاندنی ئەم کاروانە بەکەناری ئارامی بەردەوامی پێبدەن، شکۆدار بێت یادی شۆڕشی گوڵان، نەمری و سەربەرزی بۆشەھیدان، کوردستان ئاوەدان.
• ئەندام سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان