یەکێتی سەری لە هەولێر و بەغداش تێکداوە

یەکێتی سەری لە هەولێر و بەغداش تێکداوە

کەس وەک یەکێتی بۆ نەهاتووە، لەلایەک بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەرۆکای وەفدی حکومەتی هەرێم کوردستانە و بە چەپکە گوڵی رێککەوتنەوە لە بەغدایە، لەلایەکی تریشەوە خەنجەری لامەرکەزی پارێزگای سلێمانی لە حکومەتی هەرێم هەڵکێشاوە، ئەو هەڵوێستە دووفاقیەی یەکێتی هەولێر و بەغداشی خوستۆتە ناو دوو بەرداشەوە، بەغدا کاتێک سەیری وەفدی حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی کردنی لەلایەن یەکێتی یەکگوتاری و یەککهەڵوێستی کورد دەبینێ و بە درێژایی مێژووش بەغدا لە یەکێتی کوردان ترساوە، بۆیە کاتێک بەغدا ئەو یەکگوتاری و یەکهەڵوێستییەی کورد و نابووتی و شلۆقی سیاسی ناوخۆی دەبینێ، رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێم بە باشترین بژاردە دەزانێ، کاتێکیش خەنجەری لامەرکەزی سلێمانی بە دەست (یەکێتی)یەوە دەبێنێ، دێتە سەر ئەو رایەی مەرجەکانی خۆی بۆ رێککەوتن تا ئاستی خۆبەدەستەوە دانی کورد بەرز بکاتەوە.
هەولێریش کاتێک وەفدی کورد بە سەرۆکایەتی یەکێتی دەبینێ هەست بە یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی کورد دەکا و ئومێدی بە سەرکەوتن هەیە، کاتێکیش خەنجەری لامەرکەزی سلێمانی و لێکدابڕان دەبینێ ترس دایدەگرێ، چونکە بەردەوام ئەو خەنجەرەی لە پشتەوە لێدراوە و تووشی شکستی کردووە.
یەکێتیش لەلای خۆیەوە دەڵێ: بۆ منی حزبی جیاوازی لە نێوان هەولێر و بەغدا نییە، ئەگەر هەولێر سەرکەوت ئەوا درووشمی ئێمە (هەر کورد بووین و هەر کورد دەبین) بووە، خۆ ئەگەر بەغداش سەرکەوت، ئەوا دەیان بەڵگەی مێژووییمان لە بەر دەست دایە کە هەر عێراقچی و بەغدایی بووین.
Top