(کۆرۆناو عێراق و مووچە و کلکایەتی !! )

(کۆرۆناو عێراق و مووچە و کلکایەتی !! )


٭ پێشینان پەندێکی هەیە دەڵێت(ئەوەی چاوەڕێی کاساوسێی ماڵانە یا پارشێودێت یا بەرشێوو)

٭ ئەم ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە وەک بەڵایەک یەخەی جیهانی گرتوەو مرۆڤایەتی خستوەتە کونجەوە دۆخێکی زۆر نەخوازراوی هێناوەتە گۆڕێ کە دیارترینیان قەیرانی ئابوری و داراییەو بەرۆکی هەموو جیهانی گرتوەو بوەبە مۆتەکەیەکی ڕەزاقورس

٭ ڤایرۆسی(covied 19) ووڵاتانی زلهێزی سەرمایەداری و خاوەن ئابوری گەورەشی توشی بەڵا کردوەو زیانەکانی ئابوری سەدان تریلۆن دۆلار تێپەڕاندوەو هەڕەشەیەکی جیدی لەسەر ژیانی مرۆڤایەتی دروست بوەو هەرزوو (UN) هۆشداری لە قەیرانی دارایی و برسێتی جیهانیداو بەپێوەرە نێودەوڵەتیەکان ئەنجامەکانی ئەو قەیرانانەش دوورنین و نزیکن و ڕێکارەکانی ڕووبەڕوو بونەوەی ئەم بەڵایەش هێشتا ڕون نین !!

٭ لەسەر ئاستی جیهانی ئەمریکای ڕابەرو سەرمەشقی سیستمی سەرمایەداری و ئەوروپای هاوپەیمان و باوکی ئەمریکا هەرزوو عەورەتی فشەڵ و بێ ناوەرۆکی سیستمەکەیان دەرکەوت و بۆ هەموان ڕوونبویەوە ئەو سەرمایەداریەی عەیامێکە گۆرانیان بە باڵادا دەووت هیچ نەبوو جگه لە باڵۆنێکی بەتاڵ و ڕۆژانەش دەرکەوتەکانی ئەم قەیرانە ئابوریەیان زیاتر لەسەر دردەکەوێت و تائێستاش لەئاستیدا دەستەو سانن

٭ ووڵاتانی دەوڵەمەندی ناوچەکەش کەزیاد لە سەدەیەکە نەوتیان لەبۆریدایەو بەجیهانی دەفرۆشن هەروا زوو خەریکە بەچۆکدادێن و هەرلەئێستاوە داوای قەرزیان لەبانکی دەولی کردوە لەوانەش(قطر ، عێراق) و زۆرێکی دیکەشی بەدوادادێت ئەمە لەکاتێکدا ڕەنگە هەموان بوا بیریان کردبێتەوە هەرگیز ووڵاتێکی وەک قطر هێندە دەوڵەمەندبێت هەرگیز پێوویستی بە پەنابردن بۆ قەرزو شتی وەها نەبێت وەلێ بوو !!

٭ ئابوری ئەو ووڵاتانەی کە تەنها یەک سەرچاوەیە هەمیشە لەبەردەم مەترسیدایەو لەوانەش کەرتی ووزە بەهەمان شێوەیە بۆنمونە دەوڵەتێکی وەک عێراق داهاتەکەی زیاد(٩٥٪)ی لەسەر فرۆشتنی نەوتەو لەماوەی سەدساڵی ڕابردووشدا نەیتوانیوە بەپارەی داهاتی نەوت کەرتەکانی دیکە بوونیاد بنێت تا توشی قەیرانی دارایی نەبێت و ئێستا لەپێشی پێشەوەی ئەو ووڵاتانەیە لەم پۆرت شکاندنەی نەوتدا ڕیزی یەکەمی گرتوە

٭ ئەگەر ووڵاتانی جیهانی و هەرێمی و عێراقیش توشی قەیرانی دارایی بووبێت بەو هەموو سەرمایەی کەهەیانە ئەوا بێگومان هەرێمێکی بچوکی بێ ژێرخانی ئابوری تازە فراژوبووی وەک ئێمە هەرزوو توشی قەیرانی دارایی دەبێتەوە چونکە بەشێکی زۆری داهاتی ئێمە لەعێراقەوەیەو ئەو بەشە بووجەو موچەیەیە کەتەقریبەن لەساڵی (٢٠١٤) بەپێشنیاری زۆڵە کورد بڕرا وە بەشەکەی دیکەشی ئەو داهاتەیە کە لەهەنگاوەکانی سەرەتایی سیاسەتی کەرتی وزەوە دەستمان دەکەوێت بۆیە بێگومان لەبەردەم قەیرانی جیدیداین

٭ ئێستا کوردستان لەم بارە قورس و گرانەدایەو لەهەوڵی ئەوەدایە بتوانێن مووچەی هاونیشتیمانیان هەرچۆن نەبێت دابین بکات ئەوەتا ئەو ئەندام پەڕلەمانانەی کە بۆخۆیان بەرهەمی ئیرهابی فیکری و پرتەو بۆڵەو موزایەدەی سۆشیاڵ میدیان سەنگەریان لە کوردستان گرتوەو وەک جاشە خەفیەکانی ئەوسا چۆن پێش جەیشی عێراقی دەکەوتن بۆ ئەنفالکردنی کوردستان و ووێرانکردنی گوندەکان ئاوها ئەمانیش ئێستا بوون بە ڕاوێژکارو هەر ڕۆژەی پێشنیارێک دەدەن بە عێراق بۆ ئەوەی ئەو بەشە بچوکەی کە دەینێرن ئەویش ببڕن وئەوەتا سەرەنجام عێراق ئەوەشی ڕاگرت

٭ ئەم تاقمە کەوەک کۆڵەوانەسوورو کەوا سوری بەرلەشکر وەپێش دوژمن کەوتوون پێیانوایە بەم هەنگاوەیان شکست بەم حکوومەت و ئەزمونە دێنن و دواتر ئاغاکانیان پێیان دەڵێن فەرموون ئێوە ببن بەخاوەنی کوردستان و ئەوەش هەموو پارەی عێراق لەخزمەتانیدایە لەخەوێکی حوشتریدان
ئاخر هەی یاغنیشانە نزیکترین و باشترین نمونە (١٦ی ئۆکتۆبەرە) ئەوانەی کەرکوکیان تەسلیم کرد بەڵێنی ئەوەیان پێدرابوو خاوەنی کەرکوک و داهاتەکەی بن و سەرخان و ژێرخانی لەخزمەتیاندایە کەچی ئێستا نەک خاوەنی کەرکوک نین بەڵکو لەکاتی ڕۆشتن بۆ کەرکوک دەبێت لە بازگەی قەرەهەنجیر بەسەگه ڕەش تەفتیش بکرێن !!!

٭ قەراربوو ئەمانە بچنە بەغداد بۆ ئەوەی مافی خوارو دزراوی گەل وەربگرنەوە کەچی ئەوە چونەتە بەغداد بۆئەوەی مووچەو قوتی خەڵکی کوردستان ببڕن من پێموایە دەبێت ئەمانە ڕیسوابکرێن وە یاسایەکی تایبەت بە سزای خیانەتکردن لە پەڕلەمانی کودستان دەربچێت وە ئەمانە وەک خیانەتکاری گەورە بناسێنێت و سزابدرێن نەک بکرێن بە پاڵەوان و لە فەزایی ئیرهابی فیکریدا لەسەر چاوبەسی لەخەڵک وەک باڵۆنی بەتاڵ زیاتر فویان تێبکرێت

٭ ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیە یاسای چاکسازی بخاتە بواری جێبەجێکردنەوەو بۆئەم قۆناغە هەستیارە هیچ کەس لەم ووڵاتە موچەکەی لەمیلۆنێک دینار زیاتر نەبێت بەرپرس و هاوڵاتی گیرفان وسفرەکانمان نزیک بکەینەوەلەیەک وە هیچ پێوویست ناکات بۆ کۆمەڵێک خەڵکی خراپ حکومەت و ووڵاتەکەمان بخەینە مەترسیەوە

٭ پێموایە بەشێکی ئەم گوشارانەی عێراق کارتی فشاری ئێرانە لەڕێگەی هێزە سیاسیەکانی سەربەو ووڵاتە بەهۆی هاتنی ئەو هێزە ئەمریکیانەی کە لەبەغداوە هاتنە کوردستانو سیستمی (پاتریۆت)یشیان داناوە بۆیە هەقە بە ئەمریکیەکان بووترێت فەرموو زەحمەت نەبێت تەنها تەماشاکەر مەبن یان لەیرفانی خۆتان هاوکارمان بن یاخود گوێی عێراق بابدەن بۆئەوەی دیسانەوە ئێمە نەبینە قوربانی

٭ بۆئەوانەشی پێیان وایە کە هەرێمی کوردستان نەوتی ڕادەست نەکردوە بۆیە بودجەمان دەبڕێت ئەوە درۆیەکی شاخدارە چونکە لە ساڵی(٢٠١٦) نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ئەوکات ووتی ئێمە ڕازی بووین هەموو نەوتی کوردستان تەسلیم بکەین بەمەرجێک ئەوان بەشە بوودجەو موچەمان بۆبنێرن ئەوە عێراقە ڕازی نابێت

٭ کورد قسەیەکی هەیە دەڵێت (ئەوەی چاوەڕوانی کاساوسێی ماڵان بێت یا پارشێودێت یا بەرشێوو.
Top