مانەوەی پارتی شۆکت دەکات

مانەوەی پارتی شۆکت دەکات

لەو رۆژەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حزبێکی سیاسی و هەڵگری خواست و ئامانجی نەتەوەیی و نیشتیمانی هاتە ناو گۆڕپانی خەبات و تێکۆشان، لە دوو خاڵدا بووە جێگای سەرنج و تێڕامانی دوژمنانی کورد و داگیرکارانی کوردستان، یەکەم:ــ پێشینەی سیاسی و شۆڕشگێڕی و کوردپەروەری دامەزرێنەرەکەی کە بارزانی نەمر بوو، دووەمیش:ــ دەرکەوتنی پارتی وەک حزبێکی سەرتاسەری کوردستانی و خاوەنی دیسپلین و ئامانجی رزگاری کورد و سەربەخۆیی کوردستان و روانینی کوردانە بۆ خەبات و تێکۆشانی پارچەکانی تر سەرنج و تێڕامانی دووەم بوو.
ئەو دوو سەرنج و تێڕامانەی دوژمنانی کورد و داگیرکارانی کوردستان وایکرد ئەو حزبە چەندین جار بکەوێتە ناو پیلانگێڕی دووقۆڵی و سێقۆڵی دوژمنان و بەکرێ گیراوانی کورد و هەندێ جاریش پیلانگێڕیە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکانیش، جا ئەگەر ئاوڕێکی مێژوویی لە بەشێک لەو پیلانگێڕیانە بدەینەوە مانەوەی پارتی بەو هێز و کاریگەریەی ئێستای لەسەر شانۆی سیاسی و سەربازی و دیبلۆماسی کوردستانی و عێراقی و نێودەوڵەتیش تووشی شۆکت دەکات، لێرەدا دەپرسین: ئەو هۆکارانە چیبوون کە وایکردووە پارتی ئەو پیلانانە پوچەڵ بکاتەوە و بەو هێز و کاریگەریەی ئێستای بمێنێتەوە؟.
پێشتر باسمان لەوە کرد کە دوو تایبەتمەندی سیاسی و شۆڕشگێڕی وایان کرد پارتی ببێتە جێگای سەرنج و تێڕامانی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان، یەکەمیان:ــ شۆڕشگێڕی و کورد پەروەری دامەزرێنەرەکەی کە بارزانی نەمر بوو، دوومیشیان:ــ دەرکەوتنی پارتی بوو وەک حزبێکی کوردستانی و ئەو گۆڕانکاریە سیاسی و شۆڕشگێڕیەی بەسەر بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردیدا هێنا، ئەو دوو هۆکارە وایکرد پارتی ببێتە خاوەنی رێبازێک کە بتوانێ لە هەموو قۆناغەکان و لە کاتی پیلانگێڕیەکان هێزی لێوەربگرێ کە رێبازی بارزانی نەمر بوو، بە کوردستانی بوونیشی وایکرد لە کاتی هەر پیلانگێڕییەک خەڵکی شۆڕشگێڕ و کوردپەروەر لە رووبەڕوو بوونەوەی پیلانەکان و پوچەڵ کردنەوەیان بیکەن بە سەنگەری خۆیان.
Top