یەکەم جارە بڵێم بژی عەرەب

یەکەم جارە بڵێم بژی عەرەب

لەوەتەی بیرم کردۆتەوە پێم وابووە عەرەب هەر عەرەبە و ئەوەی خۆی بە چاک پیشان دەدا دەسەڵاتی نەبووە و ئەگەر دەسەڵاتی هەبا، لە هەموویان دیکتاتۆر تر و شۆڤێنی تر دەبوو، چونکە عەرەب واتا دیکتاتۆر و شۆڤێنی و دوژمنی کورد، بەڵام لەوەتەی زۆڵە کوردانی دژە کورد و عێراقچی وەک وشیار عەبدوڵا و ئەحمەدی حاجی رەشید و غالب و سەرکەوت و ئاڵا تاڵەبانی و زۆر نیشتیمان فرۆشی تر دەبینم، ناچار دەبم بڵێم، بژی عەرەب، مردن و سەرشۆڕی و نەمان بۆ هەموو ئەو زۆڵە کوردانە.
ئاخر ئەوانە بە دەنگی کورد و وەک نوێنەری کورد چوونە بەغدا، کەچی لەبەردەم عەرەبی شیعە و سوننە دادێنەوە و دەڵێن: قوتی خەڵکی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران و بودجەی حکومەتی هەرێم ببڕە، کاکی عەرەبی شۆڤێنیش دەست لە پشتەملی دەدا و دەڵێ: هەستەوە، لەوەش سەیرتر شانازی بە هەڵوێستی داهاتنەوەی خۆیان و زرمەی مشتەملیان دەکەن.
بەو حاڵەش زۆر جاران ئەوان گلەیی لە شۆڤێنیەکانی عەرەب دەکەن کە لەگەڵیان هاوڕا نین و لەبەر سووکی بێ ئابڕوییان شەرم دەکەن گوێیان لێبگرن، جا ئەگەر ئەوە هەڵوێستی کوردی خۆفرۆش بێ و هەوڵبدات مووچەی دەنگدەرانی خۆشی ببڕێ، تا کەی بە نەزانی بیر بکەمەوە و بۆ نەڵێم: هەموو ئەو کوردانە بە قوربانی چەفتەی عەرەبێکی شۆڤێنی بن.
Top