پێش هادی عامریش ئەو شەکرە زۆر جاریتر شکێندراوە

پێش هادی عامریش ئەو شەکرە زۆر جاریتر شکێندراوە

هادی عامری دەڵێ: دەبێ پێشمەرگە چەکەکانی رادەستی حکومەتی بەغدا بکاتەوە، پێش هادی عامریش ئەو شەکرە زۆر جاریتر لە لایەن عەبدواکەریم قاسم و جوتە عارفەکە و ئەحمەد حەسەن بەکر و خودی سەددام حوسێنیش شکێنراوە، ئەوەی جێگای پرسیارە هادی عامری تا ئێستا پەندی لە مێژوو وەرنەگرتووە.
ئاخر پێشمەرگە سام و هەیبەتی عەبدولکەریم قاسمی کردە ئەو لمەی که بەدەم زریانی گیانبازی پێشمەرگەوە بە هەوادا چوو.
ئاخر پێشمەرگە عرووبەی جوتە عارفەکەی خستە ژێر ئەدیداسی شۆڕشگێڕی خۆی.
ئاخۆ پێشمەرگە ئەحمەد حەسەن بەکری هێنایە سەر مێزی گفتوگۆ و سەهوی نکولی کردنی لە کورد پێکرد و رێککەوتنی ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ی پێ واژۆ کرد.
ئاخر تۆ لە خەونیشدا سەددام حوسێنت بدیبایە زیڕەت دەکرد، ئەو زەبەلاحە عەرەبە خۆت بینیت هیچی پێ لەگەڵ پێشمەرگە نەکرا.
ئێستا تۆ بەو حکومەتە شەقوشڕەی بەغدا کە هیچ سیاسی و سەرکردەیەک خۆزگەی پێ ناخوازێ، پێم ناڵێی چیت پێ لەگەڵ پێشمەرگە دەکرێ؟! بەڵام من دەزانم ئەو شەکر شکاندنە هی خۆت نییە، چونکە ناکرێ تۆ ئەوەندە لە مێژووی سەرکەوتن و سەروەریەکانی پێشمەرگە و سەرکردە شۆڤێنیە عەرەبەکانی پێش خۆت بێئاگا بی، بۆیە دڵنیام دەم و لیچی تۆ کراوەتە شەکردان و شەکرشکێنەکە بە دەستێکی ترەوەیە و دەم و لیچی تۆ تەنها شکانی پێ دەڕێ.
Top