سەرەتا پێمان گوتن عەلی جەوانمەردی درۆ دەکات

سەرەتا پێمان گوتن عەلی جەوانمەردی درۆ دەکات

لە سەرتای روودانی رووداوی مستەفا سەلیمی وەک یەکێتی زۆرمان هاوار کرد و پێمان گوتن: عەلی جەوانمەردی درۆ دەکا و بە هەڵبەستنی تۆمەتی درۆ دەیەوێ خەڵکی کوردستان چەواشە بکا و رای گشتی بە لاڕێدا بەرێ، بڕواتان نەکرد، ئەوەتا راستییەکان وەک رۆژی رووناک روون بوونەوە و دەرکەوت کە عەلی جەوانمەردی درۆی کرد.
ئاسایشی گشتی سلێمانی روونکردنەوەی داو گوتی: ناوی مستەفا سەلیمی لە تۆمار نییە و نەهاتۆتە باشووری کوردستان و بڕواتان نەکرد.
رۆژنامەی (هەمشهر)ی بەناوبانگی ئێرانی گوتی: مستەفا سەلیمی لە شاری بانە گیراوەتەوە و بڕواتان نەکرد.
کاک نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران گوتی: مستەفا سەلیمی نەهاتۆتە باشووری کوردستان و لە شاری بانە گیراوەتەوە و بڕواتان نەکرد.
ئێستا بەرپرسانی ئێرانی بە گشتی و سوپای رەمەزان بە تایبەتی پێیان گوتووین: ئامادەین سوێند بە گۆڕی حوسێن و ئیمام رەزا و ئیمام موسای کازم بخۆین کە مستافا سەلیمی رادەست نەکراوە و خۆمان گرتوومانەتەوە، هەموو لایەکیش دەزانن کە بەرپرسانی ئێران و لە ناویشیاندا بەرپرسانی سوپای رەمەزان هەرگیز ئەو سوێندەیان بە درۆ نەخواردووە، ئێمەش وەک یەکێتی پێمان گوتن: پێویست ناکات سوێند بەو کەسە پیرۆزانە بخۆن، چونکە دڵنیاین ئەو سوێندەش بخۆن ئەوانە بڕوا ناکەن و هەر دەڵێن: رادەست کراوە.
Top