مستەفا سەلیمی لە نێوان رادەست کردن و رادەست نەکردندا

مستەفا سەلیمی لە نێوان رادەست کردن و رادەست نەکردندا

چەند رۆژێکە مستەفا سەلیمی بۆتە وێردی سەر زمانان و خەڵکانێک دەڵێن: رادەست کراوە، یەکێتیەکانیش دەڵێن: ئەوە سیناریۆیە و رادەست نەکراوە، ئێستا یەکێتی لەباتی بەرگری کردن لەوەی ئەوان رادەستیان نەکردووە کەوتوونە فایلی هەڵدانەوەی خیانەتەکانی مستەفا سەلیمی و وەک باس دەکەن خیانەتکارێکی عەیار ٢٤ بووە، بە پێی ئەو نووسراوە بێ کە بە ناونیشانی (نەهێنیەکان پەیوەست بە دۆسیەی مستەفا سەلیمی ئاشکرا کرا) لە سایتی (میللەت)ی سەر بە یەکێتی بڵاو کراوەتەوە، ئەو کابرایە زۆر مەترسیدار بووە و هەم جاشی رژێمی ئێران و هەمیش ئەندامێکی کارای دەزگای ئیتلاعات بووە و زانیاری لەسەر حزبە کوردستانیەکان داوە بە دەزگای ئیتلاعات.
وەک دەردەکەوێ ئێستا یەکێتی کەیسی رادەست کردن و رادەست نەکردنی مستەفا سەلیمی گۆڕیەى بۆ خیانەت کردن و خیانەت نەکردن، وەک لە بابەتەکەی سایتی میللەتدا هاتووە مستەفا سەلیمی (لە ساڵی ٢٠٠٠ هاتۆتە باشووری کوردستان و دوای دەیان کاری نایاسایی دەچێتە ناو ریزەکانی حزبی دیموکرات و دەبێتە بێشمەرگە) دواتر سایتەکە دەڵێ ( بە هۆی دەیان کاری ناشیرین بە ناوی پێشمەرگەوە لەلایەن حزبەوە دەگیڕێ) دواتر وەک لە نووسراوەکەی سایتی میللەتدا هاتووە تەسلیم دەبێتەوە و دەبێتە جاش و ئیتلاعات...
وەک دەڵێن: ئەو بایە لەو کونەوە بێ رۆژێک دێ یەکێتی شانازیش بە رادەست کردنەوەی مستەفا سەلیمی بکات و بڵێ: گەورەترین و مەترسیدارترین خیانەتکارمان لە کۆڵ کوردانی رۆژهەڵات کردۆتەوە.
Top