تابوره‌كانی پێنجه‌م ڕاگرن!.
April 4, 2020
وتار و بیروڕا
ناچینه ناو ئه‌و جه‌ده‌له كه تابوری پێنجه‌م واتای چی و له چیه‌وه هاتووه؟؟ چونكه لای خوێنه‌ران ئاشكرایه كه تابوره‌ی پێنجه‌م سیمایه‌كی ناشیرین و دێوزمه‌ی به‌رانبه‌ر هێله‌كانی به‌رگری نیشتمانی و عاشقانی ئازادی هه‌یه.
هیچ ووڵاتێكی جیهانی نه‌ماوه به‌بێ ئه‌وه‌ی تابور و ناپاكه‌كانی به‌سزای توند نه‌گه‌یاند بێت، ئینجا گه‌یشتوونه به كاروانی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن بۆ ئه‌مه‌ش بڕوایی ته‌واویان به هێزی نیشتیمانی خۆیان هه‌بووه.
به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌میشه هه‌ندێ لایه‌نی لاواز و له‌رزۆك و خۆ به‌كه‌مزان هه‌بوونه له چوارچێوه‌یی یه‌ك جوگرافیای سیاسی‌دا كه پیشه‌یان كاركردن بووه بۆ ئه‌جندای نه‌یاران و لایه‌نی ده‌ره‌كی دژ به نیشتیمانه‌كه‌یان، له‌به‌رانبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵراوكێ و شه‌رعیه‌تدان به ناپاكی هاوكات پاداشتی خۆیان وه‌رگرتووه، زۆرجاریش ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی كه تۆمه‌تبارن به هه‌بوونی تابوری پێنجه‌م هه‌م لای گه‌ل و نیشتمانی خۆیان ڕیسوا و نامه‌ردبوون، هه‌م لای ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه كاریان بۆ به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌كانیان كردووه وه‌ك مرۆڤێكی چه‌په‌ڵ ناسراوان.
لای هه‌موومان ڕوونه كه بڵاوبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا ڤایرۆس ده‌ردێكی جیهانییه وه‌ك دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی مرۆڤایه‌تی ڕووی له‌ته‌واوی جیهان كردووه بێ جیاوازی، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رجه‌م وڵاتانی تر بێ به‌ش نیه له‌م شاڵاوه دوژمنكاریه‌ی كۆڕۆنا ڤایرۆس، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی (رێزدار مسرور بارزانی) توانای ڕێگاكانی خۆپارێزی په‌ره پێ‌بدا و به‌شێوازێكی ته‌ندرووست ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه بگرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه توانایه‌كی زۆری ماددی و مه‌عنه‌وی خستۆته‌گه‌ر و ئه‌وه‌ی پێویست بێت له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان جێبه‌جێیان كردووه له پێناو پاراستنی ته‌ندرووستی هاونیشتیمانیان له‌كاتێكدا ئاشكرایه كه دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان سنور داره، به‌ڵام كۆششه‌كان به جۆرێك سه‌ركه‌وتووبون كه (ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی) به شانازیه‌وه باسی ڕۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌مه‌ش مایه‌ی ده‌ست خۆشی و سوپاسگوزاریه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه وشیاوی وڵامدانه‌وه‌یه هه‌بوونی كه‌مینه‌یه‌كی نه‌خۆش و ناشایسته هه‌ركاتێك بیانه‌وێت به‌رابنه‌ر به حكومه‌ت و خه‌ڵكه‌كه‌ی كاری نابه‌جێ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كاره نائه‌خلاقیانه‌شیان بڵاوكردنه‌وه‌ی دڵراوكییه له ناو هاونیشتیمانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی ووتیان مووچه نایه‌ت یاخود ده‌بێـه پاشكه‌وت ئه‌وه‌ش جگه له ناپاكی درۆیه‌كی گه‌وره هیچی تر نه‌بوو، ئه‌م شێوازه خه‌باته سیاسیه‌ی ئه‌وان ئه‌یكه‌ن زۆر نائه‌خلاقیه‌و دووره له عورفی سیاسی ڕاسته‌قینه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ره‌تی كاره‌كه‌ی ئه‌وان ناكۆكه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حكومه‌ت و كوردستانیان، چونكه باروودۆخی ده‌روونی خه‌ڵك و بارقورسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویست به‌و بوختان و قسه پوچانه‌ی ئه‌وان ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی خودی دۆخه‌كه ناسروشتیه، ئه‌وان به بێ گوێدانه ئه‌م هۆكارانه هاتوون وه‌به‌رهێنان له فكری سیاسی‌یان ئه‌كه‌ن و ئه‌یانه‌وێت مه‌رامی گڵاویان بپێكن، هه‌ر بۆیه ده‌بێـت ڕایان بگرن بۆ ئه‌مه‌ش پێشنیار ئه‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگای داواكاری گشتی ڕاپێچی به‌رده‌م دادگایان بكات تابزانن یاری كردن به پیرۆزیه‌كانی خه‌ڵك بژارده‌یه‌كی ترسناكه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ركی جه‌ماوه‌ری كوردستانه سزایان بده‌ن تاوه‌كو بزانن كاری سیاسی پێویستی به ئه‌خلاقی سسیاسیه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ش خه‌ڵك هۆشیاره‌و له‌مه‌رام و نیازی گڵاویان باش تێده‌گات، له‌كۆتایدا ووته‌یه‌كی (چێ گیڤارا) تان به بیر ده‌هێنمه‌وه تاوه‌كو تابوری پێنجه‌م كه‌مێ: هۆش و ئاوازیان بجوڵێت كه وتوویه‌تی:
" خیانه‌تكاران وه‌ك ئه‌و دزه وان كه دزی له ماڵی باوكیان ئەکەن بۆ گیرفانی هاورێكانیان دوای دزیه‌كه نه باوكی لێ خۆش ده‌بێت نه هاورێكانیشی سوپاسی ئه‌كه‌ن".